بایک: ئەگەر بخوازرێت ئەو دەسەڵاتە ناتوانێت یەک هەفتەیەک بمێنێتەوە - نوێکرایەوە-

جەمیل بایک هاوسەرۆکی دەستەی بەڕێوەبەری کەجەکە ڕایگەیاند، ئاکەپە و مەهەپە هێز و دەسەڵاتیان نەماوە و کێشەکانیش قورستر بوون.

بەبۆنەی ساڵیادی دامەزراندنی پەکەکەوە چاوپێکەوتنێک لەگەڵ هاوسەرۆکی دەستەی بەڕێوەبەری  کۆما جڤاکێن کوردستان (کەجەکە)  جەمیل بایک ئەنجامدرا. بەشی چوارەمی چاوپێکەوتنەکە بەمشێوەیە بڵاودەکەینەوە.

- ڕۆژانە هێرش دەکرێتە سەر باکور و رۆژهەڵاتی سوریا، هەروەها لەگەڵ هەڕەشە داگیرکارییەکانی ئەردۆغان، سوپای داگیرکەر دەستیکردووە بە ئامادەکاری. ستراتیژی شەڕی گەلی شۆڕشگێڕی لە ئێستادا لەو ناوچەیەدا چۆن جێبەجێ کراوە؟ لە دژی هێرشە چاوەڕوانکراوەکان دەبێت بەرخودانی خۆپاراستن لەو ناوچەیەدا چۆن چی بێت؟

ڕۆژئاوا لە ساڵی ٢٠١٢ەوە ڕاستەوخۆ لە ناو شەڕدایە. شۆڕشی ١٩ی تەموز شۆڕشێک بوو، کە گەلی و هێزە شۆڕشگێڕە چەکدارەکان پیکەوە دەرکەوتن. گەل و هێزە شۆڕشگێڕە چەکدارەکان لەنێو یەکتردا بوون. ڕۆڵەکانی گەل و خودی گەل چ چەکدار و چ بێچەک لە شۆڕشدا بوون، بۆیە شۆڕشی ڕۆژئاوا بە شەڕی شۆڕشگێڕیی، کە گەل بە شێوەیەکی چالاکانە تیایدا ئامادەبوون ئەنجامدرا. تاوەکو بە بەرخۆدانی کۆبانێ سەرکەوت، کاراکتەری بەرخۆدانیش لە ئاستی شەڕی گەلی شۆڕشگێڕدا. لە بەرخودانی کۆبانێ بۆ شەڕی دژ داعش شۆڕشگێڕان لە سەرتاسەری جیهانەوە هاتن لە دەوری یەک کۆبوونەوە. لەو ڕووەوە لە دوای جەنگی جیهانی دووەمەوە تاکە پشتیوانی و بەرخودانی ئینتەرناسیۆنالیست بە بەشداریی مرۆڤەکان لە گەلانی جیاجیاوە، لەکوبانی پێکهات. لە سەرکەوتنی کۆبانێدا ناسنامە و ڕۆحێکی لەو جۆرە هەبوو. بەر لە هەموو شتێک خەڵکی کۆبانی و گەلانی رۆژئاوا، باکور -  ڕۆژهەڵاتی سوریاوە ئەو راستییە لەبیر بکەن.

ئەگەر بڵێین دوای بەرخۆدانی کۆبانێ ئەو بەرخۆدانە تەنها بۆ هێزە سەربازییەکان هیڵڕایەوە و گەلیش لە ئاستی پشتیوانیکردندا مابوونەوە، ئەوە هەڵسەنگاندنێکی هەڵە دەبێت. لە عەفرین گەلی تەنها هیوا و چاوەڕێی لە شەڕی یەپەگە بوو. بە دڵنیاییەوە فیداکاری و هاوبەشیی گەورەی گەلیش هەیە، بەڵام لەبەر ئەوەی خۆی بە پێی شەڕی گەلی شۆڕشگێڕی ڕێکنەخستبوو، بەشداری خەڵک بە زۆری لە ئاستی پشتیوانیدا بوو. لەنێو هێزە سەربازییەکانیشدا هەر ئەوە بووە هۆکار، کە وەک سوپای دەوڵەتەکان شەڕی تەنها بە کار و  پیشەی خۆیان دەزانن، دوای چۆڵکردنی ناوچەکە لەلایەن گەلەوە، خۆیان لەو ناوچانە کشاندەوە. بە پێی شەڕی گەلی شۆڕشگێڕ لەگەڵ گەل دا لە ناو یەکتردا نەبوون و گەلی نەکردە بەشێک لە بەرخۆدانەکە، ئەگەرنا ئەو ڕووداوە نەرێنییانە ڕوویان نەدەدا.

لە سەرێکانی و گیر سپییش بارودۆخێکی هاوشێوە ڕوویدا. لێرەدا هەندێک یاری لەسەر بنەمای پەیوەندیی نێوان دەوڵەتی ئەمریکا و دەوڵەتی تورک، کاریگەری خراپی لەسەر بەرخودانکە دروستکرد، لە ئەنجامدا هەرێمەکە لەلایەن دەوڵەتی تورک و چەتەکانییەوە داگیرکرا. لە ڕۆژئاوا و لە باکور - رۆژهەڵاتی سوریاش شەڕڤانان و گەلیش قوربانیی زۆر قورسیان دا. لەم بوارەدا قارەمانییەکی گەورەیان لە خۆیان نیشاندا. بەرخودانی گرنگ هەبوو، سەرکەوتنی گرنگ هەبوو، بەڵام لەو ناوچانەدا، کە شۆڕشی گەل پێکبێت، دەبێت کاراکتەری بەرخودانی شەڕ پشتبەستوو بێت بەگەل و لە ناو گەل دا بێت. ئەو بیرکردنەوەیە، کە دەتوانێت وەک دەوڵەتەکان بە سوپا شەڕ و بەرەنگاری بکات، جەنگ بەوشێوەیە بەڕیوەببات ئەوە بە مانای تووشبوونە بە نەخۆشیی دەسەڵاتداریی زوو، زوو گەیشتن بە دەسەڵات. شۆڕشگێڕانی ڕۆژئاوا کاتێک دەڵێن، ئامانجیان دروستکردنی دەوڵەت نییە و دژی ئەوەن، ئەوا دەبێت بە سەربازی و شۆڕشگێڕییەکی ڕاستەقینەوە لە ناو شەڕی گەل دا بن. ئەگەرنا، ڕووداوی نەرێنی روودەدەن.

هەرچۆنێک بێت ئێمە لەو باوەڕەداین، کە گەل، خۆبەڕێوەبەریی خۆسەری دیموکراتیک و هێزە سەربازییەکانی ڕۆژئاوا و باکور -  ڕۆژهەڵاتی سوریا ئەزموونی زۆر گرنگیان لە ئەنجامی بەرخودانی ١٠ ساڵەیاندا بەدەست هێناوە. لە دژی هەڕەشەکانی ئەمدواییەى دەسەڵاتی فاشیستیی ئاکەپە – مەهەپە، راستیی گەل هەڵوێستێکی وەها دەردەخات، بۆیە لەم دواییانەدا دەستیان کردووە بە هێرشکردنە گەل و بنەماڵە وڵاتپارێزە ناسراوەکان. هەوڵ دەدەن لەڕێگەی ئەو جۆرە هێرشانەوە ڕێگری لەبەشداری گەل لەشەڕی شۆڕشگێڕی گەل دا بگرن.

لەگەڵ ئەوەشدا ئەگەر دەوڵەتی تورک هێرشێکی نوێ دەستپێبکات ئەوا شەڕێکی سەرتاسەری و هەمەلایەنە دەکەوێتە رۆژەڤ و بەرنامەوە. تەواوی رۆژئاوا و باکور - رۆژهەڵاتی سوریا دەبنە گۆڕەپانی شەڕ. بە وتەی 'دەوڵەتی تورک چووەتە شوێنێک، یان لێی دەرچووە'، بەرخۆدان کۆتایی پێنایەت. بە دڵنیاییەوە جەنگ بەبێ راوەستان و تاوەکو کۆتایهێنان بە داگیرکاری بەردەوام دەبببێت. لە هەموو ناوچە داگیرکراوەکانی باکوور و ڕۆژهەڵاتی سوریا، کە دەوڵەتی تورک داگیری کردوون، یان داگیریان بکات، بە دڵنیاییەوە شەڕ بە قووڵی و قورسی بەڕێوەدەچێت. لەگەڵ ئەوەشدا هیچ ڕێگەیەکی جیاواز بۆ شۆڕشگێڕانی رۆژئاوا لە دژی هێرشێکی داگیرکاری نوێ لەلایەن دەوڵەتی تورکەوە نییە. بۆ پاراستنی شۆڕشی ڕۆژئاوا  جگە لەوە نە سیاسەت و نە هیچ شێوازێکی تری بەرخودان نییە. هەڵوێستی گەل و تەکانی بەڕێوبەری و هێزە سەربازییەکانی رۆژئاوا و باکوری رۆژهەڵاتی سوریا ئەمە دەردەخات.

- دەوڵەتی تورک هەندێک هێزی وەک پەدەکە (پارتی دیموکراتی کوردستان) بەشداری پلانی لە ناوبردن و تێکشکاندن کرد. بە تایبەتی هەوڵ دەدات ناوچەکانی گەریلا تەنگاو بکات و بۆسە دادەنێت و هەڵمەتێکی ڕەشکردنیش لە دژی پەکەکە ئەنجام دەدات. باشە ئەم  هەڵوێستەی پەدەکە بە بەتایبەتی بەڕێوەبەرەکانیان مانای چیە؟

پارتی دیموکراتی کوردستان (پەدەکە) بەشدارە لە هێرشە داگیرکارییەکانی دەوڵەتی تورک. هێرشەکانی دەوڵەتی تورک بۆ سەر هەرێمەکانی پاراستنی مەدیا، ڕۆژاڤا و شەنگال، داگیرکەری و کۆمەڵکوژییەکانی دەوڵەتی تورک دەڵێت، 'تورکیا دژی کوردان نییە، بەڵام دوژمنی پەکەکەیە' و بەو شێوەیە رەواویی پێدەدات. ئەو کردەوانەی پەدەکە نەک هەر ئێمە، بەڵکو راگشتیی کورد و گەلی کوردیشی لێ تێناگات. باشە هەندێک هێز بەڵێنەکانیان دڵی پەدەکە خۆش و رازی دەکەن تاوەکو پەدەکە لەو بوارەدا و لەو ئاستەدا دوژمنایەتیی پەکەکە بکات، لەگەڵ دەوڵەتی تورک بەشدارن؟ ئەگەر بەو شێوەیە لەگەڵ هێزێکی وەک دەوڵەتی تورکی دوژمنی کورداندان، ئەوا ئەم پرسیارە دەخاتە بیری مرۆڤەکان، بە ئاشکرا؛ ئەگەر دەوڵەتی تورک پەیوەندییەکی باشی لەگەڵ دەوڵەتێک یان هێزێکی سیاسیدا هەبێت، ئەوا ئەو پەیوەندییە لەسەر دژایەتیکردنی پەکەکەیە. بەتایبەتی ئەگەر لەگەڵ ڕێکخستنێکی کوردیدا لەپەیوەندییەکی باشدا بێت، ئەوە بێگومان ئەمە لەسەر دژایەتیکردنی پەکەکەیە. هاوپەیمانیی فاشیستیی ئاکەپە - مەهەپە سیاسەتی ناوخۆیی و دەرەوەی خۆیان لەسەر بنەمای دژایەتیکردنی پەکەکە و دژایەتیکردنی کوردان دامەزراندووە. پەیوەندی لەگەڵ ئاکەپە – مەهەپە، کە لە هەموو جیهاندا بە دوژمنکاری بەرامبەر بە کورد ناسراوە، پەیوەندییەکی بەهێز لەگەڵ هێزێکی وەهاوا بۆ خێر و چاکە نییە. دۆستانی پەدەکەش دەوڵەتی تورک بە دوژمنی کورد و فاشیست دەزانن، بە ئەردۆغان دەڵێن بە دیکتاتۆر، بەڵام بەرپرسانی پەدەکە  بانگەشەی ئەوە دەکەن، کە تورکیا وڵاتێکی دیموکراتیکە. ئەو نزیکایەتییەی بەرپرسانی پەدەکە پشتیوانی بە دەوڵەتی تورک دەدات، کە زیاتر دوژمنایەتیی کورد بکات و کورد سەرکوت بکات.

تورکیای دەسەڵاتی ئاکەپە - مەهەپە لە سەردەمی قورسترین و دوژوارترین کاتی دژومنایەتیکردنی کورداندایە. ئەو دەسەڵاتە ئەگەر پێش ساڵانی ١٩٩٠ەکان باڵادەست بوایە، ئەوا سەدان سێدارەیان دادەنا. لە باکوری کوردستان دا شتێک نەماوە، کە ئەم دەسەڵاتە بەسەر کوردیدا نەهێنێت.  بەڵام بە قسەى پەدەکە دەسەڵاتی ئاکەپە - مەهەپە دوژمنی کورد نییە، بەڵکو دوژمنی پەکەکەیە. ئەوەش بە مانای ئەوەیە؛ تۆ با ئێمە تەییب ئەردۆغان بەلاویک دابنێین، ئەی دەوڵەت باخچەلی دوژمنی کورد نییە، دوژمنی پەکەکەیە. نەزانترین مرۆڤ لە جیهاندا دەزانێت، کە دەوڵەت باخچەلی دوژمنی کوردە، هەرگیز نابێتە هاوبەشی دەسەڵاتێک، کە سیاسەتی جینۆساید لەدژی کورد پەیڕەو نەکات. ئەوەی سیاسەتی دەسەڵاتی ئاکەپە – مەهەپە بەڕێوەدەبات، مەهەپە و دەوڵەت باخچەلییە.

هیچ ئارگۆمێنتێک لە دەستی پەدەکەدا نییە بۆ ئەوەی پەکەکەى پێ ناشیرین و ڕەش بکات. تاکە شتێک، کە ئێستا دەیکات، پشتیوانیکردنە لە ئارگۆمێنتەکانی دسەڵاتیتی ئاکەپە – مەهەپە، کە دوژمنایەتیی کوردان دەکەن. رەوایی هێرش و داگیرکاریی دەوڵەتی تورک دەدات. سەرەڕای ئەوەش، لە گۆڕەپانی نێونەتەوەییەدا کاتێک پەیوەندی لەگەڵ دەوڵەتێک و شوێنێکدا دروست دەکەن، نەک هەر پەکەکە، بەڵکو  شۆڕشگێڕانی ڕۆژئاواش ڕەش دەکات. هەم وتەکان و هەڵسەنگاندنەکانیان بۆ پەردەپۆشکردنی سیاسەتی پاکتاوکردن و جینۆساید و دوژمنایەتیکردنی کوردەکانە، کە دەوڵەتی تورک بەڕێوەی دەبات.

چونە ناو ناوچەکانی گەریلا، دانانی بۆسە لەبەردەم گەریلاکاندا، ئاستی پەیوەندییەکانی پارتی دیموکراتی کوردستان (پەدەکە) لەگەڵ دەوڵەتی تورک ئاشکرا دەکات. پەدەکە پێشتر هەوڵیداوە، کە لە ڕێگەی هێزەکانی دوژمنی کوردەوە ڕێکخستنە ئۆپۆزسیۆن و رکابەرەکانی خۆی لە ناو ببات. هەمیشە دەیخواست پەکەکە بە دەستی دەوڵەتی تورک پاکتاو بکات و خۆی بکاتە هێزێکی هەژموونی بەسەر کوردانەوە. ڕەنگە ئەگەر پەکەکە پاکتاو بکرێت ئەو بگاتە ئەو ئاستە، بەڵام کاتێک مرۆڤ سەیری راستیی دەوڵەتی تورک دەکات، مرۆڤ لەوە تێدەگات، کە ئەو بیرکردنەوەیان ئەوان چۆن فێڵێک و تەڵەکەیەکە. دژایەتییەکانی پارتی دیموکراتی کوردستان بەرامبەر پەکەکە چاوی کوێر کردووە. بەڕاستیش ئێمە وتەیەکی بۆ نادۆزینەوە. ئاستی پەیوەندیەکانی ئێستا لەگەڵ دەوڵەتی تورکدا، بەشداریی لەسیاسەتی پاکتاوکردن و نەهێشتنی پەکەکەدا ناتوانرێت بەشێوەیەکی جیاواز ڕوونبکرێتەوە.

ئێمە واماندەزانی، کە کێشەکانی نێوان ئێمە و پەدەکە ئیدی کۆتاییان پێهاتبوو. دوای ئەوەی پەکەکە گەشەی کرد و گەورە بوو، لە پارچەکانی تری کوردستان و لە سیاسەتی ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاستدا کاریگەر بوو، پەکەکە لە ئاستی جیهانیدا کاریگەر بوو، گۆڕانکاری لە سیاسەتی پارتی دیموکراتی کوردستان (پەدەکە)دا ڕوویدا. پەیوەندیی لەگەڵ دەوڵەتی تورک دا، کە دەیەوێت پەکەکە لەناوببات، لەسەر بنەمای دژایەتیکردنی پەکەکە دروستکرد. ئەگەر پەدەکە واز لەو عەقڵییەت و تێگەیشتنەی خۆی هەڵگرێت، کە گوایە دەیەوێت 'ببێت بە هێزێکی هەژموون لەناو کورد'دا، ئەوا ناکەوێتە ناو دۆخێکی وەهاوە، پەدەکە ئەگەر لەگەڵ کوردداندا خۆی بەهێز بکات ئەوا سود لەوە وەردەگرێت. سیاسەتی ڕاست بەو شێوەیە بێت: با کورد قازانج بکات، ئێمەش قازانج دەکەین و سەردەکەوین.

- بۆ ماوەی ٤٣ ساڵ تێکۆشانێکی بەردەوام و نەپچڕاو بەرپابوو. خەڵکی کوردستان بە هەموو پێکهاتە کۆمەڵایەتیەکانیانەوە نرخ و قوربانییەکی زۆریان داوە, پەکەکە ماوەی ٤٣ ساڵە وەک بزووتنەوەیەک پێشەنگایەتی دەکات، ئەمڕۆش ئەو پێشەنگایەتییە لە بەرخۆدان دا دەکات. ئێوە دەڵێن: "ئێمە پیلانی تێکشکاندن و لەناوبردنمان پووچ کردووەتەوە، کاتی هەڵوەشاندنەوە و لەناوچوونی فاشیزم هاتووە"  ئەوە چۆن روودەدات؟ لە ناوچە سەربازی و سیاسی و کۆمەڵایەتییەکاندا دەبێت ستراتیژیایەکی چۆن بۆ تێکۆشان و خەبات پەیڕەو بکرێت؟ لەو چوارچێوەیەدا رۆڵێک دەکەوێتە ئەستۆی کێ و چ هێزێک؟

ئەو تێکۆشانەی بە پێشەنگایەتی پەکەکە بەڕێوەدەبرێت دەچێتە ساڵی ٤٤هەمینەوە. بێگومان لە نەورۆزی داهاتوودا بزووتنەوەی ئاپۆیی دەچێتە ٥٠هەمین ساڵەوە. ئەمە بە تەنهاخۆی لە پێشەنگایەتیدا بە مانای شارەزایی، کارامەیی، قووڵبوون و بەرفراوانبوون. وەک ئەوەیە ئاسن بکەیت بە پۆڵا، پەکەکە بە خەبات و تێکۆشانی نیو سەدە وەرگەڕاوە بۆ هێز و بەرخۆدانێک، کە هەموو جۆرە هێرشێکی سەر گەلی کورد تێبشکێنێت. درێژبوونی خەبات و تێکۆشانی ئازادیی گەلی کورد لەم ئاستەدا، پێوەندیی بە کاراکتەری دوژمنایەتیکردنی کوردانەوە هەیە، چونکە چونکە سوورن لەسەر ئامانجی جینۆسایدکردن و پاکتاوکردنی کوردان، بۆیە ئەم بەرخودانەش بە ناچاری درێژەى کێشاوە. ئەگەر ئامانجی دەوڵەتی تورک قڕکردنی کوردان نەبوایە، زۆر جار دەتوانرا چارەسەرێک بدۆزرێتەوە. هەرچەندە ڕێبەر ئاپۆ گونجاوترین پێشنیاری چارەسەریی بۆ نەهێشتنی نکۆڵیکردن و مسۆگەرکردنی هەبوونی کورد پێشکەش کرد، بەڵام وەڵامیان نەدایەوە.

بۆیە تێکشکاندنی نکۆڵیکردن لە کوردان لەلایەن دەوڵەتی تورکەوە ئاسان نییە. ڕێبەر ئاپۆ هەر لە سەرەتاوە دەستنیشانی کردووە، کە ئەمە تێکۆشانێکی سەخت و دژوار دەبێت. ئەو سیاسەتە بۆ پاکتاوکردن و جینۆسایدکردنی کورد و نکۆڵیکردنی کورد نەک تەنیا لەسەر باکوری کوردستان، بەڵکو لەسەر باشووری کوردستان و ڕۆژئاوای کوردستانیش پەیڕەو دەکرێت. هەروەها ئەگەر گرژی و قەیرانێکیش دەست پێ بکات، تەنانەت لە ڕۆژهەڵاتی کوردستانیش بەڕێوەی دەبات.

خەبات لە دژی هێزێکی پاکتاوکاری وەک دەوڵەتی تورک بە عەقڵییەت، ڕێکخستن و تێگەیشتنی سیاسەت و هێڵی تێکۆشانی پەکەکە نەبێت، بەڕێوەناچێت. پەکەکە لە ئێستا بە دواوە پێشەنگایەتیی ئازادکردن و ڕزگارکردنی کورد لە کۆمەڵکوژی دەکات.

کاتێک دەرکەوت، کە کورد بەهێز بووە و گەیشتووەتە ئاستی چارەسەرکردنی کێشەی کورد، ئەو کاتە "پلانی شکستپێهێنان"یان ئامادەکرد و هێرشەکەیان دوای ساڵێک لە ئامادەکردنی پلانەکەیان دەستپێکرد. ئەحمەد داود ئۆغڵو پێشتر ڕایگەیاندبوو، ساڵێک پێشتر   فەرمانیان بە پۆلیس و سەرباز کردبوو، کە خۆیان بۆ هێرش ئامادە بکەن.

دەبوو لە ساڵی ٢٠١٥ دەوڵەتی تورک چارەسەرێکی گونجاوی بۆ پرسی کورد قبوڵ بکردایە، یان هێرشی سەرتاسەری و هەمەلایەنەی ئەنجامبدایە، چونکە تا ئێستا ئامانجی خۆی لە پاکتاوکردن و جینۆسایدکردنی کورد وەلانەناوە و دەیەوێت کوردستان بکاتە ناوچەی  تەشەنەسەندن و بڵاوکردنەوەی نەتەوەیی تورک، لەبەر ئەوەش دەستی بە هێرشی تێکشکاندن و چۆکپێدادان کرد. هەموو هێرشەکان لە ساڵی ٢٠١٥ەوە لەو چوارچێوەیەدا ئەنجامدراون. فاشیزمی ئاکەپە - مەهەپە هەرچەندە تا کۆتایی دەرفەتی ناوخۆیی و دەرەکییان  بەکارهێنابوو، بەڵام هەرگیز ئەو ئەنجامەی بەدەستنەهێنا، کە دەیویست و لە بەرامبەر بەرخۆداندا شکستی هێنا.

بە پێشەنگایەتیی پەکەکە تێکۆشانێکی قورس و سەخت لە بواری سەربازی و سیاسی و کۆمەڵایەتی و فەرهەنگیدا بەڕێوەچوو و قوربانی زۆر و قورس درا. بەو شێوەیە حکومەتی فاشیستی ئاکەپە - مەهەپە لە ناوەوە و دەرەوە تووشی گرفت و قەیرانی جدی بووە. ئێستا تەمەنێک بۆ دەسەڵاتی ئاکەپە - مەهەپە دانراوە. بێگومان زۆر جار ڕووخاندن و هەڵوەشاندنەوەی ئەو دەسەڵاتە بە تەواوی کەوتە رۆژەڤ و بەرنامەی کار، دەسەڵاتێک نییە، کە بە هێزی خۆی لەسەر پێی بمێنێتەوە. هێزە دەرەکییەکان تاوەکو ئەڵتەرناتیڤێک بە پێی خۆیان نەدۆزنەو و نەبینن، ئەو دەسەڵاتە لەسەر پێ دەهێڵنەوە. ئەگەر هێزە دەرەکییەکان نەبونایە و پشتیوانییان لە دەسەڵاتی ئاکەپە – مەهەپە نەکردایە ئێستا ئەو دەسەڵاتە لەسەر پێ نەمابوو. ئەگەر هێزە دیموکراسییەکان بە هەموو تواناکانی خۆیانەوە روی لە ئامانجێکی هاوبەشی لەو شێوەیە بکەن، ئەوا ئەو دەسەڵاتە سەرباری پشتیوانییە دەرەکییەکان تێکدەشکێت و لەبەریەک هەڵدەوەشێت. هەندێک هێز ڕووخاندن و هەڵوەشاندنەوەى ئاکەپە - مەهەپە بە هەڵبژاردنەوە دەبەستنەوە، ئاکەپە - مەهەپەش سوود لەوە وەردەگرن و درێژە بە دەسەڵاتەکەی خۆیان دەدەن.

ئەگەر هێزە دیموکراسیخوازەکان پێشبینی ئەوە بکەن کە ئەم دەسەڵاتە بە هەڵبژاردن بڕوخێت، ئەوا دەکەونە تەڵەوە. هیچ هێزێکی سیاسی نییە کە لە نێو سیستەمی سیاسی ئێستادا بە هەڵبژاردن هاتبێت و بە هەڵبژاردن چووبێت. چونکە هێزێک هەیە دەیهەوێت بە تەواوی دەوڵەت بە پێی خواستی خۆی دروست بکات. نایەوێت واز لە دەسەڵات بهێنێت تاوەکو ئەو ئامانجە بەدەست نەهێنێت. ئەگەر تێکۆشانێک بۆ فشارخستنە سەری بوو ئەوەی واز لە دەسەڵات بهێنێت، ئەوا حکومەت هەموو ڕێگایەک جێبەجێ دەکات بۆ ئەوەی لەسەر پێی بمێنێتەوە. سیاسەتی شەڕیش پەیڕەو دەکات بۆ ئەوەی واز لە دەسەڵات نەهێنێت، دەتوانێت بچێتە ناو قومارێکی نوێی جەنگەوە. دەتوانێت پشت بەوە ببەستێت و هەڵبژاردن ئەنجام نەدات، یان لە دۆخێکی وەهادا دەتوانێت بەو پێیە دەنگ بدات؛ بڵێ 'من سەرکەوتم' بەڵام بەبێ چاوەڕوانی هەڵبژاردن. ئەگەر هێزە دیموکراتییەکان کۆببنەوە و شەڕ بکەن ئەوا ئەم دەسەڵاتە کۆتایی دێت. چونکە هیچ هێزێک لەگەڵ ئەواندا نییە بۆ بەڕێوەبردنی دەسەڵات. سەرەڕای نەبوونی پشتیوانی، کێشەکانیشیان زۆر جدی بووە. بەم شێوەیە هێزە دیموکراتییەکان دەتوانن دەست بکەن بە جموجوڵی ڕووخاندنی دەسەڵات. حکومەت ناتوانێت دژی ئەو بزووتنەوەیە بوەستێتەوە. تەنها با ئەوان هەندێک باج بدەن ، با فشار لە دەسەڵات بکەن. ئەو کاتە ناتوانێت لەسەر پێ بمێنێتەوە. چونکە چیتر بناغەیان پشتگیری ئەم هێزە ناکات. لەوانەیە گرووپی چەکدار دروست بکەن. بەڵام کاتێک گەل هێرش بکاتە سەریان هەڵدێن. ئەو هێزانە هیچ پشتیوانییەکی کۆمەڵایەتییان نییە. تەنیا لەگەڵ چەتە چەکدارەکان خۆیان ڕێکخستووە، چەکەکانیان سوودی نابێت.

هاوپەیمانی ئاکەپە - مەهەپە هێزێکی فاشیستە کە نەک تەنها کورد بەڵکو خەڵکی تورکیا و هێزە دیموکراتییەکانی تورکیاش نیگەرانن لێی. هەروەها هێزە دیموکراسیخوازەکان لە ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست و هێزە دیموکراسیخوازەکانی جیهان نیگەرانن لەم فاشیزمە. هێزەکە ڕێگرە لەبەردەم دیموکراتیزەکردنی رۆژهەڵاتی ناوەڕاست، لە کەسایەتیی ئاکەپە - مەهەپەی دەوڵەتی تورک. فاشیزمی ئاکەپە - مەهەپە هەڕەشەیە بۆ سەر هێزە دیموکراسیخوازەکانی جیهان. ئەگەر هێزە دیموکراسیخوازەکان لە تورکیا هاوکار بن، ئەوا هێزە دیموکراسیخوازەکان لە رۆژهەڵاتی ناوەڕاست و جیهان هەڵوێستیان هەبێت، ئەوا هیچ کەسێک خاوەنداری لەم هێزە ناکات.

لە تورکیا توانای هێزە دیموکراتییەکان کەم نییە. ئەگەر هێزە دێموکراتەکان کۆببنەوە بۆ ڕووخاندنی ئەم دەسەڵاتە و بە شێوەیەکی یەکلاکەرەوە پێی بڵێن واز لە دەسەڵات بهێنە، ئەم دەسەڵاتە ناتوانێت بۆ ماوەی هەفتەیەک بمێنێتەوە. بارودۆخەکە بەڕاستی لەم ئاستەدایە. گەلی کورد بۆ خۆیان تێدەکۆشن هەنگاوی 'کاتی ئازادی' تێکۆشانی لە هەموو پارچەکانی کوردستان یەکخست و تێکۆشانی دژ بە هاوپەیمانیی ئاکەپە - مەهەپەی زیاتر کاریگەرتر کردووە. ئەم هەنگاوە ڕۆڵێکی گرنگی بینی لە تێکشکاندنی حکومەتی ئاکەپە – مەهەپەدا، بەڵام پێویستە یەکڕیزیی خەبات لەسەرتاسەری کوردستان کاریگەر بێت. پێویستە هێزە سیاسییەکان لە هەموو بەشەکانی کوردستان و هەموو لایەنە کۆمەڵایەتییەکانی گەلی کورد زیاتر ڕێکبخرێن و بەشداری تێکۆشان بکەن. ئەمە لە بنچینەدا تێکۆشانی گەلی کوردە لە مەیدانەکاندا، کە فاشیزمی ئاکەپە - مەهەپەی هێناوەتە لێواری ڕووخاندن.

لە دژی هێرشەکان، گەریلاکان زیاتر لە ٦ ساڵە خۆیان فیدا دەکەن. ئەو بەرخۆدانە لەلایەن گەریلاکانەوە بەڕێوەدەبرێت. گەریلاکان هێشتا پێشەنگن، بەڵام ئیتر نابێت شەڕ بە تەنیا بۆ گەریلاکان جێبهێڵڕێت. سەرەڕای شەڕی گەریلا ئەگەر لە شار و گەڕەک و شەقامەکان دژی نۆکەران و لە دژی ئابووری داگیرکەران و لە دژی هێزەکانی دوژمن شەڕ بکرێت ئەم هێزە ناتوانێت لە دژی ئەو جۆرە ڕاستیەی شەڕی گەل بوەستێتەوە. بەکورتی لەم شەڕەدا دەبێت هەموو کەسێک و هەموو دامەزراوەیەک بەرپرسیار بێت، دەبێت چی بکەن؟ ئەوان دەتوانن لە هەموو شەقامێک کاتێک ٣ گەنجی نیشتمانپەروەر پێکەوە دادەنیشن دەتوانن زۆر شت بکەن. پێویستە لە شارەکاندا تێکۆشانی دژ بە سیخوڕی و دەرمان و لەشفرۆشی وەک تێکۆشانێک لە دژی ئەم دەسەڵاتە فاشیستە ئەنجام بدرێت.

لەم کاتەدا ژنان ڕۆڵێکی گرنگیان گێڕاوە لە لاوازکردن و تێکشکاندنی فاشیزمی ئاکەپە – مەهەپەدا. سەرەڕای دەستگیرکردن و فشارەکان، ژنان جەختیان لەسەر ئەو تێکۆشانە کردەوە، کە هێزە دیموکراسیخوازەکانی بوێرتر کرد.

هەروەها کرێکاران لە زۆربەی ناوچەکان تێکۆشانیان کرد، بەڵام توانای خەباتی کرێکاران کە هێشتا بەرزە لە ئاستی خوازراودا نییە. گرنگە خەباتی کرێکاران بەرەو تێکۆشانی دیموکراسی ئەنجام بدرێت، چونکە مافی ئابووری و دێموکراسی کرێکاران تەنیا لە ڕێگەی خەباتی دیموکراسییەوە بەدی دەهێنرێت.

توانای خەباتی ژینگەیی بە تەواوی بەهێز بوو. دەبێت ئەم بابەتە گرنگتر ببینرێت و ڕێکبخرێت و کاری لەسەر بکرێت.

پێش هەموو شتێک، عەلەوییەکان لەوە تێگەیشتبوون کە ئازادی بیر و باوەڕ لە دەوڵەتەوە چاوەڕوان ناکرێت. ئەو خراپەی کە حکومەتی ئاکەپە بەناوی ئیسلام کردوویەتی، لە ئاستی کردەوەی داعشدایە. ئەگەر لایەنە ئیسلامییەکان لە دژی دەسەڵات هەڵوێست بگرن کە ئیمان بکاتە ئامرازێک بۆ خۆیان ئەوا دیمەنێک و ژیانێک بە پێی سروشتی ئیسلام نیشان دەدرێت. بیروباوەڕی ئاکەپە و لایەنەکانی دیکەی وەک ئەو لە تێڕوانینی ئیسلامدا، تێڕوانینی ئیسلامە دەسەڵاتدارەکەی معاویەیە. حکومەتی ئاکەپە بووەتە تاقیکردنەوەیەکی گرنگ بۆ کۆمەڵگای ئیسلامی. متمانەی خراپ بەکار هێناوە و لەوانەیە بەهاکان زیانیان پێ گەیشتبێت. هەرچۆنێک بێت ئەم تاقیکردنەوەیە دەتوانرێت بە شێوەیەک هەڵبسەنگێنرێت کە خزمەتی تێگەیشتنی ئیسلامی دیموکراتی بکات. بەم شێوەیە بەها کۆمەلایەتییەکانی ئیسلام هێز بە ژیانی کۆمەڵایەتی دیمەکراتی دەگەیەنێت.

پێشتر جیهانی ڕۆژئاوا پەکەکەی لە ڕێگەی دبلۆماسی و پروپاگەندەی ئۆپۆزسیۆنەوە لە تورکیا ناسیبوو. لەگەڵ دەوڵەتەکانیشدا لەگەڵ هەندێک ئەکادیمی و ڕۆژنامەنووس و ڕۆشنبیردا تێڕوانینێکی وەها هەبوو. دەبینین ئەم دیمەنە ئەمڕۆ بە شێوەیەکی بەرچاو گۆڕاوە. بۆ نموونە؛ ئێستا خەڵک و دەوڵەت و ڕۆشنبیران و ڕێکخراوەکانی کۆمەڵگەی مەدەنی کورد و تەڤگەری ئازادیی کورد لە جیاتی لە داگیرکەرانەوە بناسن لە خۆدی پەکەکە و کورد دەناسن. بۆیە خەڵک دەتوانێت بڵێت قسەکانی پێشوو مانایان نەماوە. ئەم دۆخە نوێیە چ مانایەکی هەیە بۆ بزووتنەوەکەتان و گەلی کورد؟ چۆن دەبێتە هۆی پەرەسەندنەکان؟

تێکۆشانی ئێمە نزیکەی ٥٠ ساڵە بەردەوامە. دەوڵەتی تورک یەکێکە لەو دەوڵەتانەی کە تایبەتەترین شەڕ و شەڕی دەروونی لە جیهاندا بەڕێوەدەبات. بە دڵنیاییەوە کۆمەڵکوژی دەیان ملیۆن کورد بەبێ شەڕی تایبەت و شەڕی دەروونی ڕوونادات. لە ڕێگەی شەڕی تایبەت و دەروونییەوە دەبێت کۆمەڵگاکەی فریو بدەن و کورد فریو بدەن، ئەگینا ناتوانێت ئەو کۆمەڵکوژییە بشارێتەوە. ئەوەش دەوڵەتی تورک تووشی فشار دەکات. بەجینۆسایدکردنی ئەرمەنییەکان لەبەردەم چاوی جیهان کەوتۆتە حاڵەتی قڕکردن. بۆیە دەبێت جینۆسایدکردنی کورد هێشتا بە وریایی و نهێنییەوە بێت. بۆیە دەستی کرد بە سیاسەتەکانی فریودانی جیهان و بەو هۆیەشەوە چووە ناو ڕێگا جیاوازەکانەوە. بەهێزترین لایەنی ڕێبەر ئاپۆ و هۆکاری لەسەرپێمانەوەی بزووتنەوەکە ئەوەیە کە ڕاستی ئەم شەڕە تایبەتە بە باشی دەبینێت. دەوڵەتی تورکیای داگیرکەری بە باشی ناسیەوە، بۆیە لەڕووی ئایدۆلۆژی و ڕێکخراوەیی و سیاسی و کردارەوە بزووتنەوەکەمان دژی شەڕی تایبەت بەهێز بوو، هەروەها گەلیشی لە دژی ئەم شەڕە تایبەتە بە باشی پەروەردە کرد.

لەبەرئەوەی ڕێبەر ئاپۆ ڕاستی دەوڵەتی تورکی بە باشی ناسی و بەردەوام تێکۆشانی کرد، ساڵ بە ساڵ دەمامکی شەڕی تایبەتدا زیاتر کەوتە خوارەوە. هەموو ساڵێک نەک تەنیا کورد، جیهان ئێستا ئەم شەڕە تایبەتە بەباشی دەبینێت. لەگەڵ بەردەوامبوونی خەبات و شەڕی تایبەت تەنگەتاو دەبێت، داگیرکەریی بکوژیش ناچار دەبێت پەنا بۆ ڕێبازی توندتر و ڕوونتر ببات و ئەمەش دەبێتە هۆی زیاتر ناسینی واقیعی دەوڵەتی تورک لەلایەن هەموو جیهانەوە. پێشتر بۆ ئەوەی بتوانێت ئەم کۆمەڵکوژییە پەردەپۆش بکات، وەک پێشکەوتنخوازێکی دیموکراتی خۆی نیشاندا، بانگەشەی ئەوەی کرد کە لە تورکیا دیموکراسی هەیە، بە چەند شێوازێک جیهان فریو دەدات. لە دژی پەرەسەندنی تێکۆشانی ئێمە، ڕوودانی فاشیزمی ١٢ی ئەیلول تا ڕادەیەک ڕاستی ئەم دەوڵەتەی ئاشکرا کرد. هەنگاوی گەریلایی ساڵی ١٩٨٤ و پاشان ڕاپەڕینی گەل بووە هۆی ئەوەی دەوڵەتی تورک پەنا بۆ شێوازی قێزەونی جەنگ ببات. بە سوتاندن و وێرانکردنی گوندەکان ئاوارەبوونی ملیۆنان مرۆڤی کورد لە ماڵەکانیان و کوشتنی ١٧ هەزار کەس بە شێوەیەکی نادیار تا ڕادەیەک ئەم دەوڵەتە تا ڕادەیەک تەشهیر بوو.

بە پیلانگێڕیی نێودەوڵەتی بە دیلکردنی ڕێبەرمان ویستیان پەکەکە تەسفیە بکەن و دواتر ئەو شێوازانەی شەڕی تایبەت و شێوازی پیسی شەڕ وابکات لەبیر بکرێت. جارێکی تر پەنا بباتە بەر ڕێگاکانی فریودانی جیهان. هەرچەندە قۆڵبوونەوەی ڕێبەر ئاپۆ لە ئیمرالی و ئەو سیاسەتانەی کە پەیڕەوی دەکرد و تاکتیکەکان و لە هەمووشیان گرنگتر بە پارادایمی ئازادی دیموکراتی و ژینگەیی و ژنان ڕێگەی نەدا دەوڵەتی تورک جیهان فرێو بدات. لە دژی تێکۆشانی بزووتنەوەکەمان لەسەر بنەمای پارادایمی نوێ، دەوڵەتی تورک جارێکی دیکە پەنای بۆ شێوازی شەڕی تایبەت برد و دوای ئەوەی پارادایمی ڕێبەر ئاپۆ لە هەموو جیهاندا بڵاوبووەوە، ڕووی ڕاستەقینەی دەوڵەتی تورک باشتر دەبینرا. کەسایەتی دیموکراتی بزووتنەوەی ئازادیی ئێمەش باشتر تێگەیشتبوو. هەمووان بینییان کە دەوڵەتی تورک نایەوێت کێشەی کورد بە شێوەیەکی مەعقول چارەسەر بکات و دەیەوێت کورد قڕ بکات.

ئەم ڕاستییە جارێکی تر سەلمێنرا، تێکۆشان هەمیشە ڕاستییەکان ئاشکرا دەکات. نەک ساڵێک و نەک دەیەیەک بەڵکو دەیان ساڵ خەباتی ئێمە بەردەوام بوو و واقیعی دەوڵەتی تورک و واقیعی خەباتی کورد باشتر ئاشکرا بوو. کەس نەیتوانی ئێدی نکۆڵی لەو راستیە بکات کە بە تێکۆشانی ٥٠ ساڵە بەدەستهێنراوە.

ئەو ڕاستیانەی کە بە خەبات دەریانخست ئەو پارادایمە کە کاریگەری لەسەر هەموو ژنان و گەلانی ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست و جیهان دروست کرد و سیستەمی کۆنفیدراڵی دیموکراتی خۆی لەسەر بنەمای کۆمەڵگای ڕێکخراو و تێڕوانینی کارگێڕی لە دەرەوەی دەوڵەت و سۆسیالیزمی دیموکراتی رایخستە بەرچاو کە تەڤگەری ئازادیمان خاوەن چ ڕاستیەکە. دوای ئەوەی ئەم عەقڵییەتە و پراکتیکە لەگەڵ ڕزگارکردنی ئێزدیەکان لە کۆمەڵکوژی و بە پراکتیزەکردنی ڕۆژئاوا یەکی گرت، گەلانی جیهان و هێزە دیموکراسیخوازەکان زیاتر بەشدار بوون لە تێکۆشانی ئازادیی گەلی کورد و لەگەڵ ئەوەشدا دەوڵەتی تورک زیاتر تەشهیر و گۆشەگیر بوو.

بۆیە سیاسەتەکانی دەوڵەتی تورک و ناتۆ و وڵاتانی هاوپەیمانی تورکیا بۆ ڕەشکردنی پەکەکە بە توندی تێکشکێنران. سۆزێکی زۆر هەبوو بۆ بزووتنەوەکەمان، ئەگەر پەدەکە و هەندێک لە گرووپە پەراوێزخراوەکان بۆ هەر شوێنێک کە دەچة لەدژی پەکەکە بانگەشە نەدکەن و دژی پەکەکە قسە نەکەن، ئەوا هاوسۆزیی بۆ پەکەکە زیاتر دەبێت، ئەمەش دەرفەتێکی گەورە بۆ تێکۆشانی ئازادیی گەلی کورد دەڕەخسێنێت.

بێگومان ئەو گۆشەگیرییەی بەسەر تەڤگەری ئازادی و گەلی کورددا سەپێنراوە تێکشکێنراوە. ئەمەش بە تەنیا دەرفەتێکی گەورەی بۆ گەشەکردن و بەهێزبوونی تێکۆشانی ئازادی ڕەخساندووە. گەلی کورد لە ناوچەکە و هەموو جیهاندا هاوپەیمانیەتی لە نێوان گەلاندا هەیە. ئەمەش مانای پشتیوانییەکی ئەخلاقی مەزنە بۆ تێکۆشانی ئازادیمان. ئەو هێزە ئەخلاقییە زیاتر لە هەر چەکێک کاریگەرە، خواست و سووربوونی خەبات بەهێز دەکات. پەیوەندییەکانی پەکەکە لە نێوان گەلان و هێزە دیموکراسیخوازەکاندا پەرەدەسێنێت، دەوڵەتی تورکی بکوژیش زیاتر و زیاتر گۆشەگیر دەبێت. ئێستا ئەوە ڕوون بوو کە دەوڵەتی تورک سیاسەتی جینۆسایدکردنی کورد پەیڕەو دەکات. تەڤگەری ئازادیی لە نێوان خەڵک و دیموکراسیدا بەهێز دەبێت و بەربەستەکان تێکدەشکێنرێن.

دانانی پەکەکە لە لیستی "ڕێکخراوە تیرۆریستییەکان" لەلایەن ئەوروپا و ئەمریکاوە، ڕێگە بە دەوڵەتی تورک دەدات بە هەموو شێوەیەک شەڕێکی قێزەون بەرپا بکات و گەل سەرکوت بکات. تێکۆشان بۆ لابردنی پەکەکە لە لیستی "ڕێکخراوە تیرۆریستییەکان" ئێستا لە ڕۆژەڤدایە. ئەوەش لەلایەن هێزە دیموکراسیخوازەکانی ئەوروپا و جیهانەوە ئەنجام دەدرێت. ئەم ڕاستییە دەبێتە هۆی ئەوەی نەک تەنها گەل و هێزە دیموکراسیخوازەکان، بەڵکو ئەو دەوڵەتانەی کە تەرکیزیان لەسەر دیموکراسیە پەیوەندی لەگەڵ پەکەکە دروست بکەن. هەندێک پەیوەندی ڕاستەوخۆ و ناراستەوخۆ هەیە. بەم شێوەیە تێکۆشانی ئازادیی گەلی کورد نەک تەنها لەلایەن گەلان و هێزە دیموکراسیخوازەکانەوە، بەڵکو لەلایەن هەندێک دەوڵەتەوە دەناسرێت. ئەمەش گورزێکی گەورە لە سیاسەتە بکوژەکانی دەوڵەتی تورک دەدات، چونکە هیچ دەوڵەتێک کە تا ڕادەیەک تەرکیز لەسەر دیموکراسی بکات، ناخوازێت ببێتە هاوبەشی سیاسەتەکانی قڕکەری دەوڵەتی تورک.

ف.ق / ژ.ت