راگه‌یه‌نراوی ناوه‌ندی چاپه‌مه‌نی و راگه‌یاندنی هه‌په‌گه به‌م جۆره‌یه:
"هێزه‌كانمان چالاكییه‌كانیان به‌رامبه‌ر به سوپای توركی داگیركه‌ر زیادكردووه و به‌رخودانیان گه‌ش كردووه. هێزه‌كانمان ناوچه‌كانی به‌رخودانیان به‌رفراوانتر كردووه و گورزی قورسیان له داگیركه‌ران وه‌شاندووه. هێزه‌كانمان به گیانی جه‌نگاوه‌ری ئاپۆیی به تیمی گه‌ریلای گه‌ڕۆك چه‌ند چالاكییه‌كیان ئه‌نجامدا. له‌و چالاكیانه‌دا ١٣ داگیركه‌ر سزادران، سه‌نگه‌رێك و سیستمێكی كامێرای حه‌راری تێك‌شكێنران و گورز له ٢ سه‌نگه‌ر وه‌شێنرا.
زانیارییه‌كان له‌سه‌ر ئه‌و چالاكییانه به‌م جۆره‌ن:
له هه‌رێمی زاپ:
له ١ی ئایاردا داگیركه‌ران ویستیان له ده‌وروبه‌ری سه‌نگه‌ره‌كانی شه‌ڕ له شاخی شه‌هید ئارمانجی ناوچه‌ی به‌رخودانی چیاڕه‌ش جێگیر بن. هێزه‌كانمان ئه‌و داگیركه‌رانه‌یان خسته ژێر چاودێرییه‌وه و كاتژمێر ١٣:٣٠ له دوو قۆڵه‌وه به شێوه‌یه‌كی رێكخراو له‌وانیاندا. قۆڵی یه‌كه‌م له سه‌نگه‌رێك كه ٦ داگیركه‌ری تێدابوون كرده ئامانج، سه‌نگه‌ره‌كه تێكشكێنرا، ٦ داگیركه‌ر سزادران. قۆڵی دووه‌می چالاكیهكهش له دو سه‌نگه‌ریاندا. له‌وێش گورز له دوو سه‌نگه‌ر وه‌شێنرا.
له ١ ی ئایاردا ئه‌و داگیركه‌رانه‌ی له ده‌وروبه‌ری سه‌نگه‌ره‌كانی شه‌ڕ له شاخی روبارن كرانه ئامانجی هێزه‌كانمان. هێزه‌كانمان به چه‌كی قورس به ده‌ستنیشانكراوی له داگیركه‌رانیاندا.
له ٢ی ئایاردا كاتژمێر ٠٩:٣٠دا داگیركه‌ران له ده‌وروبه‌ری سه‌نگه‌ره‌كانی شه‌ڕی كهڤركۆنی سه‌ر به ناوچه‌ی به‌رخودانی ئه‌شكه‌وتی برینداران بوونه ئامانجی هێزه‌كانمان. هێزه‌كانمان به نیشانشكێن له داگیركه‌رانیاندا و داگیركه‌رێك سزادرا. هه‌مان رۆژ كاتژمێر ١١:٠٠ و ٢٢:٣٠ داگیركه‌ران له ده‌وروبه‌ری كهڤركۆن دیسان بوونه‌وه ئامانجی هێزه‌كانمان له‌وێش ٢ داگیركه‌ر سزادران.
له ٢ی ئایاردا كاتژمێر ١٣:٠٠ داگیركه‌ران له ده‌وروبه‌ری سه‌نگه‌ره‌كانی شه‌ڕی شاخی شه‌هید ئامارگی سه‌ر به گۆڕه‌پانی به‌رخودانی كوڕه‌ژارۆ بوونه ئامانجی هێزه‌كانمان. هێزه‌كانمان به نیشانشكێن له داگیركه‌رانیاندا و داگیركه‌رێك سزادرا.
له ٢ی ئایار كاتژمێر ١٠:٠٠دا ئه‌و داگیركه‌رانه‌ی ویستیان به ته‌قه‌مه‌نی ناوچه‌ی به‌رخودانی سه‌رده‌می كوڕه‌ژارۆ بۆردومان بكه‌ن له‌لایه‌ن هێزهكانمانهه به تاكتیكی سابوتاژ گولـله‌باران كران و ٢ داگیركه‌ر سزادران.
رۆژی ٢ی ئایار كاتژمێر له نێوان ١١:٣٠-١٦:٠٠ دا سوپای توركی داگیركه‌ر ٣ جار سهنگهرهكای شه‌ڕی هه‌رێمه‌كانی به‌رخودانی سه‌رده‌می كوڕهژارۆی به چه‌كی كیمیاییی بۆردومان كرد.
له هه‌رێی خواكورك:
رۆژی ٢ی ئایار كاتژمێر ١١:٥٠ هێزه‌كانی یهژهئاستارمان داگیركه‌رانیان له شاخی شه‌هید ئاخین به چه‌كی قورس كرده ئامانج و گولـله‌بارانیان كرد. دوای ئه‌و چالاكییه ١ داگیركه‌ر سزادرا، سوپای توركی داگیركه‌ر گۆڕه‌پانه‌كه‌ی به كاتیوشا و هاوه‌ن بۆردومان كرد.
له هه‌رێمی مه‌تینا:
رۆژیی ٢ی گوڵان كاتژمێر ١٧:٥٠، داگیركه‌ران له ته‌نگی شاخی ئازاد به چه‌كی قورس له‌لایه‌ن هێزه‌كانمانه‌وه كرانه ئامانج. ئه‌و ئامانجانه‌ی له چالاكیه‌كه‌دا ده‌ستنیشان كرابوون به ته‌واوه‌تی پێكران. هه‌ر ئه‌و رۆژه كاتژمێر ١٢:٣٠ له هه‌رێمی كوردیناسیۆن سیستمێكی كامێرای حه‌راری داگیركه‌ران له‌لایه‌ن هێزه‌كانمانه‌وه تێكشكێنرا.
هێرش به‌رده‌وامه
١ی ئایار كاتژمێر له نێوان ١٢:٠٠-١٥:٠٠ ناوچه‌كانی شاخی ئامێدی، گه‌رووی ئازادی، كانی گوێز و شاخی ئێف ئێمی سه‌ر به هه‌رێمی زاپ له قه‌ره‌قۆڵه‌كانی سه‌ر سنووره‌وه به كایوشا بۆردومان كران.
٢ی ئایار كاتژمێر له نێوان ١٢:٠٠-٢٣-٤٥ له قه‌ره‌قۆڵه‌كانی سه‌ر سنووره‌وه ناوچه‌كانی چه‌مچۆ، ساجا، شاخی جودی، شاخی ئێف ئێم، شاخی ئامێدی و سهرگهلیی هه‌رێمی زاپ به سه‌دان جار به كاتیوشا بۆردومان كران و ١٩ جاریش به فڕۆكه‌ی شه‌ڕ.
٢ی ئایار كاتژمێر له نێوان ١١:٥٠-٢٠:٠٠دا له قه‌ره‌قۆڵه‌كانی سه‌ر سنووره‌وه ناوچه‌كانی كۆردینه، سه‌ری مه‌تینا، گۆلكا، شاخی ئۆرتێ و بهشیلێ به ده‌یان جار به هاوه‌ن و كاتیوشا بۆردومان كران، ٩ جاریش به فڕۆكه‌ی جه‌نگی بۆردومان كران.
٢ی ئایار كاتژمێر ١٧:٣٠ ده‌وروبه‌ری ئاوی لۆلانی هه‌رێمی خواكورك ٣ جار به فڕۆكه‌ی شه‌ڕ بۆردومان كرا".
هـ . ب