بەهۆی هەڕەشەی داخستنی هەدەپە ٧٠ پەرلەمانتاری فەرەنسا نارەزایەتیان دەربڕی

٧٠ پەرلەمانتاری فەڕەنسا، بە راگەیەندراوێکی هاوبەش، نارەزایەتیان لەبەرامبەر هەوڵی دەسەڵاتی تورک بۆ داخستنی هەدەپە پیشاندا.

لە راگەیەندراوە هاوبەشەکەدا هاتووە، " رەجەب تەیب ئەردۆغان، بە هەوڵە ئۆتۆریتەکانی هەڕەشە لە دەزگا دیموکراتەکانی تورکیا دەکات."

پەرلەمانتارانی فەڕەنسا دەڵێن، لە سکاڵاکەی سەر هەدەپە کە ٧ی ئازاری ٢٠٢١ دەستی پێکرد بە ئاشکرایی جیاکاری لە تورکیا زیاد بووە و بەبیرهێنرایەوە کە دەست بەسەر شارەوانیەکانی هەدەپەداگیراون و بەڕێوەبەرانی هەدەپە دەستگیرکراون.

پەرلەمانتاران وتیان، ئەردۆغان بەم رێگەیانە دەیەوێت رکابەرە بەهێزەکانی لاواز بکات و دەیەوێت بەر لە هەڵبژاردنەکان سیاسەت لە هەدەپە قەدەغە بکات و ئەمەش دەبێتە هۆکار کە پەیوەندی ئەردۆغان و وڵاتە دیموکراسیەکان کۆتایی بێت و پشتگیری خۆیان بۆ هەدەپە دەربڕی.

ف.ق