بەهۆی ئەوەی بە کوردی باسی نەخۆشیەکەی کرد نەیانهێشت چارەسەر پزیشکی بۆ رۆژنامەوانێک بکرێت
رۆژنامەوانی زیندانی زەینەل بوڵوت تەنیا لەبەر ئەوەی بە کوردی باسی نەخۆشیەکەی خۆی کردبوو، سەربازەکان رێگرییان کرد چارەسەری پزیشکی بۆ بکرێت.
رۆژنامەوانی زیندانی زەینەل بوڵوت تەنیا لەبەر ئەوەی بە کوردی باسی نەخۆشیەکەی خۆی کردبوو، سەربازەکان رێگرییان کرد چارەسەری پزیشکی بۆ بکرێت.
سەرنوسەری رۆژنامەی خۆیبوون زەینەل بوڵوت کە لە ١٦ی حوزەیرانی ٢٠٢٢ لەگەڵ ١٥ رۆژنامەوانی دیکە دەستگیرکرابوو بەهۆی نەخۆشیەوە گواسترابووەوە بۆ نەخۆشخانەی پەروەردە و فێرکاری فازی یاشرگیل لە ئامەد.
بوڵوت لە دیدارێکدا لەگەڵ بنەماڵەکەی کە لە زیندان سەردانیان کردبوو بە نوسراو بەسەرهاتی خۆی گێڕاوەتەوە و باسی لەوەکردووە کە ١٤ی ئایار ئەو کاتەی گواستراوەتەوە بۆ نەخۆشخانە و بە کوردی باسی نەخۆشیەکەی بۆ پزیشکەکەی کردووە سەربازەکان دەستوەردانیان کردووە و نەیانهێشتووە بە کوردی قسە بکات.
سەربازەکان رێگرییان لەوەکردووە پزیشک پشکنینی بۆ بکات و دەستیان کەلەپچە کردووە
بوڵوت ئاشکراسی کردووە کە سەرباری ئەوەی پزیشکەکە وتویەتی، ' نەخۆش بە چ زمانێک باشتر دەربڕین لە دۆخی خۆی بکات، دەتوانێت و سەربەستە' بەڵام پزیشکەکان نەیانهێشتووە کە ئەو لەگەڵ پزیشکەکەدا بە کوردی قسە بکات. بولوت راشیگەیاند، 'پزیشکەکە وتی کوردی دەزانم رێگە بدەن بە کوردی باسی نەخۆشیەکەی بکات' بەڵام سەربازەکان نەیانهێشت کە بە کوردی قسە بکات".
سەربازەکان نەیانهێشتبوو کە پزیشکەکە پشکنین بۆ بوڵوت بکات و دەستی ئەو رۆژنامەوانەیان کەلەپچە کردبوو. ئەوەشخراوەتەڕوو کە سەربازەکان بۆ ماوەی چەند کاتژمێر بوڵوتیان لە حەوشەی نەخۆشخانە راگرتووە و دواتر بردوویانەتەوە بۆ زیندان.
هـ . ب