بنه‌ماڵه‌ی شه‌نیاشار: ده‌وڵه‌ت دانی به‌ كۆمه‌ڵكوژییه‌كه‌دا نا

بنه‌ماڵه‌ی شه‌نیاشار رایگه‌یاند، "ده‌وڵه‌تیش قبوڵی كردووه‌ كه‌ كۆمه‌ڵكوژییه‌كه‌ رێكخراو و پلانبۆداڕێژراو بووه‌".

خزم و پاسه‌وانانی په‌رله‌مانتاری ئاكه‌په‌ ئیبراهیم خه‌لیل یه‌ڵدز له‌ ١٤ی حوزه‌یرانی ساڵی ٢٠١٨دا هێرشیان كرده‌سه‌ر دوكانی بنه‌ماڵه‌ی شه‌نیاشار له‌ پرسوسی رحا. له‌ ئه‌نجامی ئه‌و هێرشه‌دا هاوژین و ٢ كوڕی ئه‌مینه‌ شه‌نیاشار كوژران و كوڕه‌كه‌ی تریشی به‌ ناوی فه‌رید شه‌نیاشار به‌ برینداری رزگاری بزز. ئه‌مینه‌ و فه‌رید شه‌نیاشار به‌ مه‌به‌ستی گرتن و دادگایی كرانی بكوژان، له‌ ٩ی ئاداری ٢٠٢١ه‌وه‌ له‌ به‌رده‌م دادگای رحا ده‌ستیان به‌ چالاكی ئێشكگریی دادپه‌روه‌ری كردووه‌. چالاكی بنه‌ماڵه‌كه‌ له‌ رۆژی ٤١٣هه‌میندا به‌رده‌وامه‌.

دایك و كوڕ كه‌ به‌رده‌م ده‌رگاكانی چوونه‌ ناوه‌وه‌ی دادگا دانیشتبوون، له‌ باره‌ی داوا داواكارییه‌كانی دادپه‌روه‌ری و تێكۆشانی دادپه‌روه‌ری زانیارییان به‌و خه‌ڵك و پارێزه‌رانه‌ ده‌دا كه‌ ده‌چوونه‌ سه‌ردانیان. بنه‌ماڵه‌كه‌ له‌سه‌ر هه‌ژماری خۆی له‌ مه‌دیای دیجیتاڵیش ئه‌م په‌یامه‌ی بڵاوكرده‌وه‌، "ده‌وڵه‌ت قبوڵی كرد كه‌ به‌ به‌كارهێنانی هێزی سیاسی له‌ دژی بنه‌ماڵه‌ی ئێمه‌ كۆمه‌ڵكوژی رێكخراو و پلانبۆداڕێژراو ئه‌نجام دراوه‌. له‌ رووداوه‌كه‌دا ئێمه‌ وه‌ك قوربانی ده‌ستنیشان كراین. سێ كه‌س له‌ ئێمه‌ شه‌هیدبوون. با فازڵ شه‌نیاشاریش كه‌ به‌ دیلی گیراوه‌ ئازاد بكرێت. با سته‌می به‌رده‌م دادگا كۆتایی پێبێت".

هـ . ب