بە بۆنەی ساڵیادی پیلانگێریی نێونەتەوەیی دژی رێبەری گەلی کورد عەبدوڵا ئۆجالان، لە راگەیەندراوێکدا بەشێک لە بنەماڵەی شەهیدانی سەرهەڵدانی ژن، ژیان، ئازادی لە شارەکانی بۆکان و مەهاباد، رایگەیاندووە: لە بیست و چوارەمین ساڵی گۆشەگیری سەر ڕێبەر ئاپۆ هاوکاتی شەرمەزار کردنی ئەو پیلانگێڕییە نێودەوڵەتییە، هەموو توانا و هەنگاوەکانمان بۆ ئازادی جەستەیی ڕێبەر ئاپۆ تەرخان دەکەین و بە دروشمی کەس ناتوانێ ڕۆژی ئێمە تاریک بکات و بە ڕووحی زیلان و ڤیانەکان و ڕووحی هەموو شەهیدانی شۆڕشی ژن، ژیان، ئازادی، ساڵی ٢٠٢٣ دەکەین بە ساڵی کۆتایی هێنان بە گۆشەگیری و بە شۆڕشی ژن، ژیان، ئازادی دیواری هەموو بەندیخانەکانی دەوڵەتانی داگیرکەری کوردستان و بەتایبەت دیواری زیندانی ئیمڕاڵی تێکدەشکێنین و بۆ هەتاهەتایە سیستەمی ئەشکەنجەی ئیمڕاڵی لە گۆڕ دەنێین.
دەقی راگەیەنراوەکە:
بە ناوی ژن، ژیان، ئازادی
لە کاتێکدا پێدەنێینە بیست و چوارەمین ساڵی بەدیلگیرانی ڕێبەر ئاپۆ کە هێرش و گۆشەگیری سەر ڕێبەرمان و پەلامارەکانی سەر گەلی کورد و گەریلاکانی ئازادی لە لایەن دەوڵەتانی داگیری کوردستان بەتایبەت دەوڵەتی تورک بە هۆڤانەترین شێواز بەردەوام دەکات و لەو پێناوەدا لە هیچ جەنایەت و کاری دژە مرۆڤانە خۆیان ناپارێزن. هاوکاتی هەموو ئەو هێرشانە، بەداخەوە بوومەلەرزە و بەڵای سروشتییش ڕووی کردۆتە کوردستان و لە ڕۆژهەڵاتەوە تا باکوور و ڕۆژئاوا بە دەیان هەزار گیانیان لەدەست داوە و بە سەدان هەزار کەس بێ ماڵ و حاڵ بوونە. کە هەڵبەت ئەوەش لە دەرئەنجامی کاولکارییەکانی دەوڵەتانی داگیرکەری کوردستانە و خەسار و زەرەرە گیانی و ماڵیەکانی دەیان جار زۆرتر کردووە.
ئێمە وەک بنەماڵەی شەهیدانی شۆڕشی ژن، ژیان، ئازادی لە شارەکانی مەهاباد و بۆکان لە بیست و چوارەمین ساڵی گۆشەگیری سەر ڕێبەر ئاپۆ هاوکاتی شەرمەزار کردنی ئەو پیلانگێڕییە نێودەوڵەتییە، هەموو توانا و هەنگاوەکانمان بۆ ئازادی جەستەیی ڕێبەر ئاپۆ تەرخان دەکەین و بە دروشمی کەس ناتوانێ ڕۆژی ئێمە تاریک بکات و بە ڕووحی زیلان و ڤیانەکان و ڕووحی هەموو شەهیدانی شۆڕشی ژن، ژیان، ئازادی، ساڵی ٢٠٢٣ دەکەین بە ساڵی کۆتایی هێنان بە گۆشەگیری و بە شۆڕشی ژن، ژیان، ئازادی دیواری هەموو بەندیخانەکانی دەوڵەتانی داگیرکەری کوردستان و بەتایبەت دیواری زیندانی ئیمڕاڵی تێکدەشکێنین و بۆ هەتاهەتایە سیستەمی ئەشکەنجەی ئیمڕاڵی لە گۆڕ دەنێین.
لە گەڵ شەهیدانی هەڵمەتی کەس ناتوانێ ڕۆژی ئێمە تاریک بکات و هاوکات شەهیدانی شۆڕشی ژن، ژیان، ئازادی پەیمان نوێ دەکەینەوە تا گەیشتن بە وڵاتێکی ئازاد و دێموکڕات و ئازادی ڕێبەر ئاپۆ لە هیچ کار و خەباتێک سڵ ناکەینەوە.
داوا لە هەموو ژنان، گەنجان و گەلی کورد دەکەین بە هەموو شێوازێک گوڕ بە چالاکیەکان بدەن و هەموو شوێنێک بکەن بە شوێنی سەرهەڵدان و تێکۆشان و بە ڕووحی تۆڵەی ٣ی ڕەشەممەی ١٣٧٧ی هەتاوی و لە تۆڵەی شەهیدانی ژن، ژیان، ئازادی بەشداری لە ڕیزەکانی گەریلا بکەن و ئەوساڵ بکەن بە ساڵی ڕزگاری.
بژی ڕێبەر ئاپۆ
بێ سەرۆک ژیان نابێ
بژی شەڕی شۆڕشگێڕی گەل
ژن، ژیان، ئازادی
شەهید نامرن
بنەماڵەی شەهیدانی شۆڕشی ژن ژیان ئازادی - مەهاباد و بۆکان
٢٦ی ڕێبەندانی ٢٧٢٢ کوردی
بەرامبەر بە ١٥ فوریەی ٢٠٢٣ زایینی