بنەماڵەی شەنیاشار: بە دڵنیاییەوە یەک بە یەک دادگایی دەکرێن!
بنەماڵەی شەنیاشار، کە ئەندامانی بنەماڵەکەیان کۆمەڵکوژکران ڕایانگەیاند، کاتێک دەسەڵات بگۆرێت هەموو ئەو کەسانەی پشتیان بە ئەردۆغان بەستوووە یەک بە یەک دادگایی دەکرێن.
بنەماڵەی شەنیاشار، کە ئەندامانی بنەماڵەکەیان کۆمەڵکوژکران ڕایانگەیاند، کاتێک دەسەڵات بگۆرێت هەموو ئەو کەسانەی پشتیان بە ئەردۆغان بەستوووە یەک بە یەک دادگایی دەکرێن.
لە ١٤ی حوزەیرانی ٢٠١٨دا لە ناوچەی پرسوسی ڕحا، کەسوکار و پاسەوانانی ئیبراهیم خەلیل یڵدز پەرلەمانتاری ئاکەپە، هێرشیان لە دژی بنەماڵەی شەنیاشار ئەنجامدا و لەو هێرشەدا هاوژینی دایە ئامینە شەنیاشار و دوو لە کوڕەکانیان کوشت و فەریدی کوڕیشی لەو هێرشەدا بریندار بوو. بنەماڵەی شەنیاشار بۆ بەدیهێنانی دادپەروەری لە بەردەم دادگای ڕحا لە چالاکیی ئێشکگریی دادپەروەریدان.
بنەماڵەی شەنیاشار لە ٩ی ئازاری ٢٠٢١ دا دەستیان بە چالاکیەکەیان کردووە، بەڵام بەهۆی بومەلەرزەکەی ٦ی شوباتی ٢٠٢٣ بۆ ماوەی ١٥ ڕۆژ چالاکیەکەیان ڕاگرت. بنەماڵەی شەنیاشار لە ٢٠ی شوباتەوە دەستیان بە چالاکیەکەیان کردەوە.
لە ٧٠٢هەمین ڕۆژی چالاکیی ئێشکگرییان بۆ دادپەروەری، بنەماڵەی شەنیاشار ئەم پەیامەیان لەسەر هەژماری تویتەرەکەیان بڵاوکردەوە: "ئەوانەی بە بەکارهێنانی دەسەڵاتی سیاسی تاوانی دژ بە مرۆڤایەتییان ئەنجامداوە، لەلایەن کۆمەڵگاوە لەبیر ناچنەوە. ئێستا ئەرکی ئێمەیە، کە هیچ شتێک لەبیر نەکەین. کاتێک دەسەڵاتی سیاسی دەگۆڕێت، لە دادگا سەربەخۆکان دا، یەک بە یەک ئەو کەسانە دادگایی دەکرێن، کە خۆیان لە پشت ئەردۆغانەوە شاردووەتەوە".
ژ.ت