بنەماڵەی شەنیاشار بۆ ئەوەی 'قۆناغی تاریک کۆتایی بێت' مۆمیان داگیرساند

بنەماڵەی شەنیاشار کە لە ساڵی ٢٠١٨دا کەسوکارەکەیان لە رحا کوژران و نزیکەی دوو ساڵە لە ئێشکگریی دادپەروەریدان، لەپێناو ئەو کەسانەی لە بومەلەرزەدا گیانیان لەدەستداوە و هەروەها لەپێناو چەسپاندنی دادپەروەری مۆمیان داگیرساند.

ئەمینە شنیاشار کە لە ١٤ی حەزەیرانی ٢٠١٨دا لە ناوچەی پرسوسی رحا هاوسەر و دوو کوڕی لە لایەن کەسوکاری پەرلەمانتاری ئاکەپە ئیبراهیم خەلیل یەڵدزەوە کوژران، لەگەڵ کوڕەکەی خۆی بە ناوی فەرید شەنیاشار کە لەو هێرشەدا ئەویش بریندار ببوو، لەبەردەم دادگای رحا بەردەوامن لە چالاکییەکەیان.

لە رۆژی ٧١٥یەمینی چالاکییەکەدا بۆ ئەو کەسانەی لە بومەلەرزەکەی ٦ی شوباتدا گیانیان لەدەستداوە و هەروەها لەپێناو چەسپاندنی دادپەروەری مۆمیان داگیرساند.

بنەماڵەی شەنیاشار بە پێکردنی مۆم پشتیوانیان لە کەمپینی 'تۆش مۆمێک داگیرسێنە'دا کە بۆ لێقەوماوانی بومەلەرزە راگەیەندراوە.

هـ . ب