برای دەنیز پۆیراز، سولەیمان پۆیراز پاش ١٤ ساڵ ئازادکرا
سولەیمان پۆیراز، برای دەنیز پۆیراز کە ٢٠٢١ لە ئەزمیر لە هێرش بۆ سەر بینای هەدەپە شەهیدبوو، پاش ١٤ ساڵ ئازادکرا.
سولەیمان پۆیراز، برای دەنیز پۆیراز کە ٢٠٢١ لە ئەزمیر لە هێرش بۆ سەر بینای هەدەپە شەهیدبوو، پاش ١٤ ساڵ ئازادکرا.
سولەیمان پۆیراز کە بە تۆمەتی "ئەندامێتی ڕێکخستن" لە ساڵی ٢٠٠١ خرایە زیندان و ١٥ ساڵ لە زیندان مایەوە، لە زیندانی جۆری Tی شاکران ئازادکرا.
لەکاتی ئازادکردنیدا، ئەندامی خێزانەکەی و بەڕێوەبەرانی پشتیوانی لە کەسوکاری زیندانیانی ئەگێ (EGE-TUHAYDER) و بەڕێوەبەرانی دەم پارتی، پێشوازییان لە سولەیمان پۆیراز کرد.
سولەیمان سەردانی گۆڕی دەنیز پۆیرازی خوشکی کرد لە بوجا کایناکلار، لەوێ قسەی کرد و ڕایگەیاند هەرچەند بە ئازادبوونی دڵخۆشە بەڵام بە مانەوەی هەڤاڵانی لە زیندان دڵتەنگە.
پۆیراز گوتی: "لەم پرۆسەیەدا چاوەڕێی ئەوەین هەموو زیندانیان و بەتایبەت ڕێبەرێتی (عەبدوڵا ئۆجالان) ئازاد بکرێن".