بەرخودانی بنەماڵەی شەنیاشار لە رۆژی ٨١٨یەمیندا بەردەوامە
بنەماڵەی شەنیاشار کە لە رحا لە پێناو خزم و کەسوکارە کوژراوەکانیان لە ئێشکگریی دادپەروەریدان، داوایان لە وەزیری داد یڵماز تونچ کرد هەوڵەکانی بخاتەگەڕ.
بنەماڵەی شەنیاشار کە لە رحا لە پێناو خزم و کەسوکارە کوژراوەکانیان لە ئێشکگریی دادپەروەریدان، داوایان لە وەزیری داد یڵماز تونچ کرد هەوڵەکانی بخاتەگەڕ.
بنەماڵەی شەنیاشار کە لە ١٤ی حوزەیرانی ٢٠١٨ دا لە ناوچەی پرسوسی رحا کەسوکارەکەیان لە لایەن خزم و پاسەوانانی پەرلەمانتاری ئاکەپە ئیبراهیم خەلیل یڵدزەوە کوژرابوون، درێژە بەو ئێشکگرییەی دادپەروەری دەدەن کە لە ٩ی ئاداری ٢٠١٨ەوە لە بەردەم دادگای رحا دەستیان پێکردبوو.
لەبەر ئەوەی کۆتایی هەفتەیە و دادگا داخراوە، بنەماڵەی شەنیاشار لە ماڵی خۆیان لە پرسوس درێژەیان بە چالاکییەکەدا. چالاکییەکەیان لە رۆژی ٨١٨یەمیندایە.
بنەماڵەکە لە سەر هەژماری خۆیان لە تۆڕەکۆمەڵایەتیەکان داوایان لە وەزیری داد یڵماز تونچ کرد و رایانگەیاند، "بۆ ئەوەی ستەم، درۆ و ناپاکی کۆتاییبێت دەبێت تێکۆشانی ئێمە بەردەوام بێت! دەبێت وەزیری نوێی داد هەوڵەکانی بخاتەگەڕ".
هـ . ب