بوڵدان لە بێرەجوک و پرسوس سەردانی زیانلێکەوتووان کرد
پەروین بوڵدان هاوسەرۆکی گشتی هەدەپە و شاندێکی هەدەپە لە ناوچەی بێرەجوک و پرسوسی روحا سەردانی زیانلێکەوتووانی بومەلەرزەکە کرد.
پەروین بوڵدان هاوسەرۆکی گشتی هەدەپە و شاندێکی هەدەپە لە ناوچەی بێرەجوک و پرسوسی روحا سەردانی زیانلێکەوتووانی بومەلەرزەکە کرد.
پەروین بوڵدان هاوسەرۆکی گشتی پارتی دیموکراتی گەلان (هەدەپە)، بەردان ئوزتورک هاوسەرۆکی کۆنگرەی کۆمەڵگەی دیموکراتی (کەجەدە)، سیاسەتمەداری کورد ئەحمەد تورک، عومەر ئوجالان، ئایشە سوروجو، نەعمەتوڵلا ئەردۆغموش پەرلەمانتارانی هەدەپە و شاندی هەدەپە سەردانی هاوڵاتیانیان کرد لە ناوچەی بێرەجوک و پرسوی روحا کە لە بومەلەرزەکەدا بریندار بوون.
شاندەکە لە سەرەتادا لە ناوچەی بێرەجوک سەردانی شەقامی نەخۆشخانە کرد کە ژمارەیەک باڵەخانە لەوێ رووخابوون و دواتر سەردانی ئەو هاوڵاتیانە کە لەژێر چادرەکاندا دەمێننەوە. شاندەکە لە دۆخی هاوڵاتیانی پرسیەوە.
شاندەکە دواتر سەردانی ناوچەی پرسوسی کرد. لە پرسوس شاندەکە سەردانی باڵەخانەیەک کرد کە دایکێک و دوو منداڵ لەوێ گیانیان لەدەستداوە. هاوڵاتیان کە زیانیان بەرکەوتووە، رایانگەیاند کە دەوڵەت هاوکاری پێشکەشی ئەوان نەکردووە و چادر و پێداویستیەکان رادەستیان نەکراوە و سوپاسیان بۆ هاوکاریەکانی هەدەپە کرد.
شاندەکە سەرەخۆشی لە خانەوادەی ئەو کەسانە کرد کە گیانیان لەدەستداوە.
ف.ق