بە دیمەن

بۆزان تەکین: ڕۆحی ئاپۆیی بەردەوام دەبێت

بۆزان تەکین، یەکێک لە ئەندامانی کۆنگرەی ١٢هەمینی پەکەکە، سەرنجی خستەسەر گرنگیی ڕێکخستنی نوێی بەگوێرەی رۆح و پێویستی سەردەم و رایگەیاند: "ئاپۆیی ڕۆحێکە و ئەم ڕۆحە بەردەوام دەمێنێت."

کۆنگرەی نائاسایی ١٢ـەمینی  پارتی کرێکارانی کوردستان (پەکەکە) لە دوو گۆڕەپانی جیاواز لە هەرێمەکانی پارستنی مەدیادا لە ڕۆژانی ٥-٧ی ئایار بەشێوەی هاوکات بەسترا.

بوزان تەکین لە کۆنگرەکەدا بەمشێوەیە هەڵسەنگاندنەی کرد:

"بۆ بەدەست هێنانی وشەی یەکەم، چالاکی یەکەم، مرۆڤی یەکەم بوون و هەموو شتێک، تێکۆشانی ڕێبەر ئاپۆ کە هەوێنی بناغەی هەموو شتێکە، لەسەر ئەو بنەمایە سڵاو لە بەرخۆدانی ڕێبەر ئاپۆ دەکەم، ڕێز و حورمەتی خۆم پێشکەش دەکەم.

سۆسیالیزمی ڕاست چییە؟ سۆسیالیزم لەسەر زەوی بنیات دەنرێت، لە کۆمەڵگادا بنیات دەنرێت. ئەگەر خاکێکی ئازاد و پارێزراوت نەبێت، سۆسیالیزم تەنها چیرۆکێکە، خەیالێکە؛ بۆ کوردستان ئەمە چیرۆکێکە بە تایبەتی. ئەوان چی دەڵێن؟ 'پەکەکە ئاشتی و ئارامی تێکدا. واتە پێش لە پەکەکە ئاشتی هەبووە! کەواتە، ئەو ئاشتی و ئارامییە چی بوو؟ ئاشتی داگیرکاری دەوڵەتی تورک بوو. ئەمەش پێی دەڵێن ئاشتی. لەناو بردن و بێ ئیرادەکردنی مرۆڤەکان بە ئاشتی ناودەبەن.

ئێستاش چی دەڵێن؟ 'ئێمە لە نەفرەتی ٥٠ ساڵە ڕزگارمان دەبێت. هەروەها بەئەمەش دەڵێن 'تورکیایەکی بێ تیرۆر'. مرۆڤ دەبێت بە وردی هەندێک شت لێکبداتەوە. ئەم پرسانە باس کراون و دواتر ڕێبەر ئاپۆ لە پەیامێکدا رایگەیاند: 'ئەگەر دەرفەت بڕەخسێندرێت، دەتوانم ئەم دۆخە لە شەڕەوە بگوازمەوە بۆ گۆڕەپانی سیاسی و یاسایی". بەڵام ئەگەر مەرج و دەرفەت دروست بکەن.

ئاپۆیی بوون ڕۆحێکە، بە ئاسانی دروست نەبووە و بە ئاسانی لەناو ناچێت

کۆتاییهێنان بە چالاکییەکان لەژێر ناوی پەکەکەدا هەنگاوێکی جدییە بۆ دەست پێکردنی تێکۆشانی سیاسی. هێرشەکان هێشتا بەردەوامن. دیارە یەکێتی ئەوروپا کە بە قەڵای دیموکراسی ناودەبرا، ئێستا هەموو ڕاستڕەوەکان دێنە سەر دەسەڵات و هاوکات لەگەڵ ئەوەشدا کەشێکی فاشیستی لە جیهاندا تەشەنە دەکات. هۆکاری ئەمەش بەشداری و ئامادەکاری هەمووانە بۆ شەڕێکی جیهانی. ئەمە ئەو جیهانەیە کە ئێمە تێیدا دەژین، سەرەڕای هەموو شتێک یەکڕیزی و خۆپاراستن گرنگە. بە هەوڵدانەکانی ڕێبەر ئاپۆ کۆمەڵگایەک بنیات نرا و پێکهاتەیەکی کادر بۆ پێشەنگایەتی بنیات نرا. ئاپۆیی بوون ڕۆحێکە. ئەم ڕۆحە بە ئاسانی دروست نەبووە و بە ئاسانی لەناو ناچێت. بەڵکو ئەم ڕۆحە بۆ هەمیشە بەردەوام دەبێت و دەمێنێت. چونکە ناوی هەزاران و دەیان هەزار شەهیدمان زیندووە. عەگید، زیلان، بێریتان، دەلال، خەیری هەیە. بۆیە نە ترس هەیە و نە گومان. بۆیە دەبێت خۆمان بۆ ڕێکخستن لەسەر بنەمای ئەو چوارچێوەیەی کە ڕێبەر ئاپۆ بەگوێرەی ڕۆح و پێویستییەکانی ئەم قۆناغە پێشکەشی کردووە ئامادەبکەین."