چالاکی بنەماڵەی دۆکو بۆ دیاریکردنی چارەنووسی کچە بێسەروشوێنکراوەکەیان بەردەوامە
چالاکیی ئێشکگریی بنەماڵەى گوڵستان دۆکو لە بەردەم دادگای دێرسیم بۆ روونکردنەوەى چارەنووسی کچە بێسەروشوێنکراوەکەیان ١٠ رۆژی تێپەڕاند.
چالاکیی ئێشکگریی بنەماڵەى گوڵستان دۆکو لە بەردەم دادگای دێرسیم بۆ روونکردنەوەى چارەنووسی کچە بێسەروشوێنکراوەکەیان ١٠ رۆژی تێپەڕاند.
چالاکیی دانیشتنی بنەماڵەی گوڵستان دۆکو خوێندکاری زانکۆی مونزور، کە لە ٥ی کانوونی دووەمی ٢٠٢٠ەوە لە دێرسیم بێسەروشوێن بووە و هیچ زانیارییەکی لەسەر نییە، لەبەردەم دادگای دێرسیم ١٠ رۆژی تێپەڕاند.
دایک و باوکی گوڵستان، بەدرییە و خالید لە بەردەم دادگا وێنەی کچەکەیان بە دەستەوە گرتبوو و داوای روونکردنەوەى چارەنووسیان دەکرد. دایە بەدرییە دۆکو پرسیی "گوڵستان لەکوێیە؟ بۆچی بکوژەکە دەستگیر ناکەن؟".
پاش ماوەیەک بنەماڵەکە لەسەر داوای پارێزگار محەمەد عەلی ئۆزکان لە بینای پارێزگا لەگەڵ ئۆزکانی پارێزگار کۆبوونەوە و وتیان، پارێزگار هەمیشە قسەکانی پێشوو و هەمان شتانە دووبارە دەکاتەوە، کە پێشتر بۆی باسکردون.
پلاتفۆرمی ژنانی دێرسیم سەردانی چالاکیی بنەماڵەی دۆکویان کرد و پشتگیریی خۆیان بۆ چالاکییەکەیان دووپات کردەوە.
ژ.ت