چالاکی گەریلا لە سەرحەد تا هەرێمەکانی پاراستنی میدیا
گەریلاکانی ئازادی کوردستان چالاکییەکی زۆریان ئەنجامدا. لە ئەنجامدا ٨ داگیرکەر سزا دران و ٢ کامێرای چاودێری و ٢ سەنگەر و خێمەیەک لەناو برا.
گەریلاکانی ئازادی کوردستان چالاکییەکی زۆریان ئەنجامدا. لە ئەنجامدا ٨ داگیرکەر سزا دران و ٢ کامێرای چاودێری و ٢ سەنگەر و خێمەیەک لەناو برا.
هەپەگە ڕایگەیاند: "گەریلاکانی ئازادی کوردستان لە سەرحەدەوە تا هەڕێمەکانی پاراستنی میدیا لە زۆر ناوچەدا چالاکیی بەهێزیان لە دژی داگیرکەران ئەنجامداوە. لەو چالاکییانەی کە بە ڕۆحی فیدایی ئاپۆیی و تاکتیکی گەریلای سەردەمی نوێ ئەنجامدراوە، ٨ داگیرکەر سزادراون، ٢ کامێرای مۆبۆس، ٢ سەنگەر و خێمەیەک لەناو براوە. هەروەها گۆرز لە ٧ سەنگەر و کامێرایەکی مۆبۆس و چەکێکی بۆمب هاوێژ درا.
سوپای داگیرکەری تورکیا ٢٦ جار بە فڕۆکەی جەنگی، ٣٤ جار بە تەقەمەنی قەدەغەکراو، گازی کیمیایی و فڕۆکەی بێفڕۆکەوانی بۆمب هەڵگر هەرێمەکانی پاراستنی میدیای بۆردومان کردووە. لەم بۆردومانانەدا هێزەکانمان هیچ زیانێکیان پێنەگەیشتووە.
ناوەندی ڕاگەیاندن و چاپەمەنی هەپەگە سەبارەت بە چالاکییەکانی گەریلا و هێرشەکانی سوپای تورکی داگیرکەر ڕاگەیەندراوێکی بڵاو کردەوە:
٢٤ی تشرینی یەکەم کاتژمێر١٧:٥٥، لە بەرامبەر بنکەی ئەیبەی بازید لە هەرێمی گلیداغ بە هەماهەنگی لە سێ باڵەوە چالاکی ئەنجامدرا. باڵی یەکەمی چالاکییەکە کاتیک کە داگیرکەرێک لە سەنگەرەکەیان دەهاتە دەرەوە بە چالاکییەکی نیشان شکێنی سزا درا. باڵی دووەمی چالاکییەکە بە چەکی نیمچە ئۆتۆماتیک دەستی پێکرد و لە بنکە و سەنگەرەکانیان درا. باڵی سێیەم کاتێک کە داگیرکەرێک دەچوو بۆ ناو سەنگەرەکەیان دەستی پێکرد و بە چالاکییەکی نیشانشکێنی سزا درا. لە هەمان کاتدا گورز لە تەکنیکی جەنگی داگیرکەران وەشێندرا، ٢ سیستەمی کامێرای مۆبۆس لەناو برا. بە گشتی ٢ داگیرکەر سزا دراون و ٢ سیستەمی کامێرای مۆبۆس لەناو براوە.
چالاکییەکە لەلایەن هێزەکانی یەژاستارمانەوە بۆ بیرهێنانەوەی فەرماندەی شەهید هێژار زۆزان ئەنجامدرا.
لە هەرێمی زاپ:
ڕۆژی ٢٤ی تیشرینی یکەم کاتژمێر ١٧:٠٠ لە گۆرەپانی بەرخۆدانی سیدا بە چەکی قورس لە داگیرکەران درا.
هەرێمی شەهید دەلیلی ڕۆژئاوای زاپ:
لە ٢٤ی تشرینی یەکەم کاتژمێر ١٠:٠٠ و ١٢:٠٠ و ١٤:٣٠ لە گۆرەپانی بەرخۆدانی چیای جودی بە چەکی قورس لە داگیرکەران درا. گورز لە سەنگەریەک درا و جموجوڵی داگیرکەران ڕاگیرا. چالاکییەکە لەلایەن هێزەکانی یەژاستارمانەوە ئەنجامدراوە.
لە ٢٤ی تشرینی یەکەم کاتژمێر١٤:٤٠ لە گۆرەپانی بەرخۆدانی چیای جودی بە چەکی قورس لە داگیرکەران درا و گورز لە سەنگەریەک وەشێنرا.
لە ٢٤ی تیشرینی یکەم کاتژمێر ١٦:٠٠ لە گۆرەپانی بەرخۆدانی چیای جودی بە چالاکیەکی نیشانشکێنی لە داگیرکەران درا. داگیرکەرێک سزا درا.
لە ٢٥ی تشرینی یەکەم کاتژمێر ٩:٠٠ و ١٢:٠٠ لە گۆرەپانی بەرخۆدانی چیای جودی بە چەکی قورس لە داگیرکەران درا و گورز لە ٢ سەنگەر وەشێندرا.
لە ٢٥ی تشرینی یەکەم کاتژمێر١٤:١٨ بە چەکی نیمچە ئۆتۆماتیک لە داگیرکەران درا، گورز لە چەکێکی بۆمب هاوێژ درا. چالاکییەکە لەلایەن هێزەکانی یەژاستارمانەوە ئەنجامدراوە.
لە ٢٥ی تشرینی یەکەم کاتژمێر ١٧:٣٠ لە گۆرەپانی بەرخۆدانی چیای جودی، بە چالاکییەکی نیشانشکێنی لە داگیرکەران درا، لە ئەنجامدا داگیرکەرێک سزا درا.
لە ٢٥ی تشرینی یەکەم، کاتژمێر ٠٦:٤٠، ١٦:١٠ و ١٦:٢٠ لە گۆرەپانی بەرخۆدانی چیای ئامێدی بە چەکی نیمچە ئۆتۆماتیکی لە داگیرکەران درا. گورز لە ٣ سەنگەر دراوە. چالاکییەکە لەلایەن هێزەکانی یەژاستارمانەوە ئەنجامدراوە.
لە ٢٥ی تشرینی یەکەم کاتژمێر ١٦:١٥ لە گۆرەپانی بەرخۆدانی چیای ئامێدی بە چەکی نیمچە ئۆتۆماتیکی لە داگیرکەران درا و کامێراێکی مۆبۆس تێک شکێندرا.
لە هەرێمی خاکورک:
لە ٢٥ی تیشرینی یکەم هێزەکانی یەژا ستارمان لە چیای شەهید حەقی داگیرکەرانیان خستە ژێر کۆنترۆڵی خۆیان و کاتژمێر ٠٩:٤٥ بە چەکی قورس لە داگیرکەرانیان دا. لە ئەنجامی چالاکییەکەدا ٤ داگیرکەر سزا دراون و ٢ سەنگەر و خێمەیەک تێکشکێنراون. چالاکییەکە لەلایەن هێزەکانی یەژاستارمانەوە ئەنجامدراوە.
هێرشەکانی سوپای تورکی داگیرکەر بە تەقەمەنی قەدەغەکراو، گازی کیمیایی و فڕۆکەی بێفڕۆکەوانی بۆمب هەلگر:
لە ٢٤ و ٢٥ی تیشرینی یکەم لە هەرێمی مەتینا، سەنگەرەکانی شەڕ لە گۆرەپانی بەرخۆدانی چیای چارچێلا ٣ جار بە تەقەمەنی قەدەغەکراو و جارێکیش بە فڕۆکەی بێفڕۆکەوانی بۆمب هەلگر، بوردۆمان کراوە. سەنگەرەکانی شەڕ لە گۆرەپانی بەرخۆدانی چیای ئۆرتێ ٢٨ جار بە گازی کیمیایی و تەقەمەنی قەدەغەکراو بۆردۆمان کراوە.
٢٥ی تیشرینی یکەم لە هەرێمی شەهید دەلیلی رۆژئاوای زاپ، سەنگەرەکانی شەڕ لە گۆرەپانی بەرخۆدانی چیای جودی دووجار بە لە لایەن فڕۆکە بێفڕۆکەوانە بۆمب هەلگرەکان بۆردومان کراوە.
هێرشەکانی سوپای تورکی داگیرکەر:
لە ٢٤ و ٢٥ی تیشرینی یکەم ناوچەی شەهید ئیبراهیم لە هەرێمی زاپ ٨ جار، لە ناوچەی شەهید دەلیلی ڕۆژئاوای زاپ گۆرەپانی بەرخۆدانی چیای بەهار جارێک، لە هەرێمی گارە چیای ڕەشید، چیای زەنگیل و دەشتی کەیفا ٧ جار، لە هەرێمی مەتینا ناوچەی گۆلکان جارێک. لە هەرێمی قەندیل ناوچەی بەردەقاشو، شەهید عادل، چیای ڕۆژ، باڵەیان و کورتەک ٦ جار بۆردومان کراون، لە هەرێمی خاکواکورک چیای گۆشین و بەربزنا ٣ جار بۆردومان کراون، بە کۆی گشتی ٢٦ جار بۆردومان کراون.
لە ٢٤ و ٢٥ی تیشرینی یکەم هەریمەکانی زاپ، شەهید دەلیلی ڕۆژئاوای زاپ، مەتینا و خواکورک بە هێلیکۆپتەری جەنگی بۆردۆمان کران.
هەریمەکانی زاپ، شەهید دەلیل ڕۆژئاوای زاپ، مەتینا، خواکورک و بارزان تۆپ باران کران.