چالاکی مانگرتن لە خواردن لە مەخمور بەردەوامە
لە کەمپی شەهید رۆستەم جودی (مەخمور)، چالاکی مانگرتن لە خواردن لەلایەن نۆیەمین گروپەوە بەردەوامە.
لە کەمپی شەهید رۆستەم جودی (مەخمور)، چالاکی مانگرتن لە خواردن لەلایەن نۆیەمین گروپەوە بەردەوامە.
لە کەمپی شەهید رۆستەم جودی (مەخمور) چالاکی مانگرتن بۆ ئازادی جەستەیی عەبدوڵلا ئۆجالان رێىەری گەلی کورد لە ١٧مین رۆژدا لەلایەن نۆیەمین گروپەوە بەردەوامە.
لە رێورەسمی ٨مین گروپی چالاکیەکەدا، چالاکیەکە رادەستی گروپی نۆیەم کرایەوە. مەراسیمەکە بە رێزگرتن لە شەهیدانی ئازادی کوردستان دەستی پێکرد. دوای رێزگرتن لەسەر ناوی گروپی هەشتەمین دیجلە کارا راگەیەندراوێکی خوێندەوە.
دیجلە کارا سەرەتا سەرەخۆشی لە خانەوادی قوربانیان بومەلەرزەکە کرد و وتی، " ٢٥ ساڵی رێبەرتیمان لە زینداندایە و ماوەیەکی زۆری هیچ زانیاریەک لەبارەیەوە نییە. ئامانجی چالاکیمان ئازادی جەستەیی رێبەرتیە. لەبەرئەوەش وەک گەنجانی مەخمور تاوەکو زانیاری لە سەرۆکمان وەرنەگرین. لەنێو چالاکیدا دەبین. ئازادکردنی رێبەر ئاپۆ بە رێکخستنکردنی گەنجان دەبێت. لەبەرئەوەش ئێمە بانگەوازی لە هەموو گەنجان و ژنان دەکەین کە شوێنی خۆیان لەنێو تێکۆشاندا بگرن."
رێورەسمەکە بە دروشمی ' گەنجان فیدایی رێبەر ئاپۆن' کۆتایی هات.
ف.ق