چالاکییەکانی گەریلا بە چەکی قورس باری دەروونیی داگیرکەرانی تێکداوە

سورخوێن سەرحەد و ستێرا ئارارات گەریلاکانی یەژاستار ڕایانگەیاند، چالاکی بە چەکی هاوەن ئەنجام دەدەن و باری دەروونیی سەربازانی تورکی داگیرکەر بە هۆی ئەو چالاکییانەوە شێواوە.

گەریلاکانی ئازادیی کوردستان چەندین چالاکیی بەهێزیان لە دژی هێرشە داگیرکارییەکانی سوپای تورک ئەنجامداوە، ئەو سوپا داگیرکەرە لە ١٧ی نیسانی ٢٠٢٢ هێرشەکانی بۆ سەر ناوچەکانی زاپ و ئاڤاشین و مەتینا دەستپێکردووە، بەڵام بەهۆی چالاکییە بەهێزەکانی گەریلاوە سوپای تورک شۆک بووە.

بە تایبەتی لە سەرەتای شەڕەکەوە تاوەکو ئێستا، لە زاپ چالاکییەکانی تیم و یەکەکانی چەکی قورسی یەژاستار بە شێوەیەکی بەرچاو هەوڵەکانی داگیرکارانی لە شاخەکان و لوتەکاندا پەکخستووە، کە سوپای تورک دەیەوێت داگیریان بکات.

گەریلاکانی یەژا ستار سورخوێن سەرحەد و ستێرا ئارارات ڕایانگەیاند، لەسەر هەموو گرد و شاخێک، کە سوپای داگیرکەر هەوڵی جێگیربوونی داوە، ئەوان چالاکییان لە دژ ئەنجامداون، بە تایبەتی چالاکییان بە چەکی هاوەن لە دژیان ئەنجامداوە و کارێکیان کردووە، کە باری دەروونیی سەربازانی تورکیان شێواوە.

نەیانتوانی حساباتەکانیان لەسەر زاپ جێبەجێ بکەن

یەکێک لە داتا و وردەکارییە گرنگەکانی شەڕ لە ناوچەی زاپ ئەوەیە، کە گەریلاکان بە هەموو تاکتیکێک هونەر و توانایی و لێهاتوی خۆیان نیشانداوە. ئامانجی سەربازای تورک ئەوەیە، هەوڵ دەدەن بە هێرشی داگیرکاری بچنە ناو هەرێمی زاپەوە تاوەکو بە بەکارهێنانی تەکنەلۆژیا دەرفەتی جموجوڵی گەریلا نەهێڵن، بەڵام حساباتی سوپای تورکی داگیرکەر لەسەر زاپ جێبەجێ نەکرا.

پێش هەموو شتێک چالاکی بە چەکی قورس و هەروەها چالاکیی گەریلاکان لە سەرەتاوە تاوەکو ئێستا لە دژی سوپای داگیرکەر بووەتە هۆی ئەوە ژمارەیەکی زۆر لە داگیرکەران بکوژرێن. وەک گەریلای یەژا ستار سورخوێن وتی: "دەکرێت بێن بۆ زاپ،  بەڵام دەرچوون لە زاپ ئاسان نابێت".

ژ.ت