چالاکییەکانی هەڵمەتی پاراستنی زمان لە شەنگال بەردەوامە

لە پێناو جەختکردنەوە لە گرنگی زمانی دایک و پەروەردە بە زمانی دایکی لە لایەن دامەزراوە زمانی و پەروەردەییەکانی شەنگالەوە لە ناوچەی قبلەت کۆبوونەوەیەک ئەنجامدرا.

دامەزراوە زمانی  و پەروەردەییەکانی شەنگال لەگەڵ دەستپێکردنی ساڵی نوێی خوێندن و پەروەروەردەدا کۆبوونەوەکان و سازدانی سیمینارییان دەستپێکردووە. دوای ئەوەی لە ناوچەی شەماڵی شەنگال کۆبوونەوەیەکییان ئەنجامدا، دوێنێش بەو مەبەستە دامەزراوە و ڕێکخراوە پەروەردەییەکان کۆبوونەوەیەکییان ئەنجامدا.

لە کۆبوونەوەکەدا مامۆستایانی دامەزراوەکە لە ئەنجومەنی گەلی شەنگال قسەیانکرد و جەختییان لە گرنگی پەروەردە بە زمانی دایکی کردەوە و دوایان لە هەموو دامەزراوە پەیوەندیدارەکان کرد هاندەری گەل بن بۆ ئەوەی ناوی منداڵەکانیان بۆ خوێندن لە قوتابخانە کوردییەکاندا تۆمار بکەن.

هەروەها داوایان لە بنەماڵەکان کرد گرنگی بە خوێندنی منداڵەکانیان بدەن و پەرە بە پەروەردەکردنیان بدەن بە زمانی دایکی کوردی.

لە کۆبوونەوەکەدا دەخیل قیرانی ئەندامی دەستەی بەڕێوەبەری شەنگال داوای لە هەموو دامەزراوەکانی ئیدارەی بەڕێوەبەری شەنگال کرد هەموو هەوڵێکان بخەنەگەڕ لە پێناو پەروەردە بە زمانی کوردی و یارمەتیدەری منداڵانی گەڕاوەی کامپەکان بن ناوییان لە قوتابخانە کوردییەکاندا تۆمار بکەن.

هەروەها بۆ ئەو خوێندکارانەی کە دەچنە قوتابخانە ئارامی و عەرەبییەکان، دامەزراوەی زمان و پەروەردە خوازیاری ئەوە بوو هەموو بنەماڵەکان بتوانن چەند ڕۆژێک لە هەفتەکەدا منداڵەکانیان بنێرن بۆ قوتابخانەکانی کرمانجی (بە رێنوسی لاتینی).