چەکدارانی پەدەکە لە هەولێر گەنجێکیان کوشت

چەکدارانی زێرەڤانی سەر بە پەدەکە بە هێزێکی زۆرەوە هەڵیانکوتایە سەر گوندی کۆڕەک لە سنووری هەولێر و گەنجێکیان بەناوی دانا مەحیەدین تەمەن ٢٠ ساڵ کوشت و کەسێکی دیکەشیان بریندار کرد.

هێزە چەکدارەکانی پارتی دیموکراتی کوردستان بە ١٢زرێپۆش و ٥٠ کەسەوە هەڵیانکوتایە سەر گوندی کۆڕەکی سەر بە شارۆچکەی مەلا ئۆمەر لە هەولێر. لە کاتی هەڵکوتانەکەدا گرژی لە نێوان چەکدارانی زێرەڤانی و خەڵکدا دروست بوو. لە ئەنجامی تەقەی چەکدارانی زێرەڤانی سەر بە پەدەکە، دانا مەحیەدین تەمەن ٢٠ ساڵ کوژرا.

زانراوە کە هەڵکوتانەکە بە بیانووی ڕووخاندنی ماڵێکەوە بووە کە تاژە دروست کراوە.