چەتەکانی سەرۆکی شارەوانی ئاکەپە لە تاتوان تیرۆر و تۆقاندن ئەنجام دەدەن
سەرۆکی شارەوانی ئاکەپەیی تاتوان گەیلانی لە رێگەی چەتەکانی کە بەو دەوری خۆیەوە کۆی کردوونەتەوە تیرۆر و تۆقاندن ئەنجام دەدات.
سەرۆکی شارەوانی ئاکەپەیی تاتوان گەیلانی لە رێگەی چەتەکانی کە بەو دەوری خۆیەوە کۆی کردوونەتەوە تیرۆر و تۆقاندن ئەنجام دەدات.
ئاکەپە و لایەنگرانی لە رێگەی چەتەکانیانەوە لە کوردستان لە رێگەی زەبر و زەنگەوە دەوڵەتیان دروست کردووە، هێرش دەکەنە سەر رۆژنامەوانان و گەل و سامان و موڵکی گەل پێشکەش بە لایەنگرانیان دەکەن.
سەرۆکی شارەوانی تاتوان ئەمین گەیلانی کە سەر بە ئاکەپەیە لەگەڵ بەرێوەبەرانی ئاکەپەیی موڵکە هەمیشەییەکانی شارەوانیان بە شێوەی نایاسایی بە لایەنگرانیان فرۆشتووە. هەروەها لە رێگەی پاسەوانە چەکدارەکانیانەوە پەلاماری رۆژنامەوان سینان ئایغڵویان دا کە گەندەڵی ئەوانی ئاشکرا کردبوو. رۆژنامەوان ئایغڵو کە بە سەختی بریندارببوو، دواتر گواسترایەوە بۆ نەخۆشخانە. پاسەوانانی سەرۆکی شارەوانی هەڕەشەی کوشتنیان لە ئایغڵو کردووە.
بەهۆی گەندەڵی ئەمین گەیلانی کە سەرچەتە و مافیایە، ئەنجومەنکانی شارەوانی لە حزبەکەی خۆیشی ناچار بوون دەستلەکاربکێشنەوە. جەزمی تاشدەمیر و نەدیم باڵکنی سەر بە ئاکەپە ئەندامانی شارەوانی تاوان بوون، دەستیان لە ئاکەپە کشاندەوە.
سەرباری ئەوەی موراد ئەرەن سەرۆکی لقی گەنجانی ئاکەپە لە تاتوان لە شارەوانی دەوام ناکات، بەڵام مافیای گەیلانی هەموو مانگێک بە شێوەیەکی رێکوپێک مووچەی پێدەدەن.
یەک لە گەندەڵیەکانی گەیلانی ئەوەیە کە لایەنگرانی خۆی لە شارەوانی دامەزراندووە. لە کۆی هەر پێنج کارمەندێکی گرێبەست کە لە شارەوانی دامەزراون سیانیان کەسوکاری سیاسەتمەدارانی ئاکەپەن.
هەروەها ٥٠ کارمەندیش کە لە تەموزی ٢٠٢١ لە رێگەی ئیشکورەوە لە شارەوانی دەستبەکاربوون خزمی نزیکی سەرۆکی شارەوانی و ئەندامانی ئەنجومەنی شارەوانی بوون.
هـ . ب