چەتەکانی تورک لە عەفرین ٤ کەسی مەدەنیان رفاند

گروپێکی چەتەکانی دەوڵەتی تورک بەناوی ئەلنخبێ لە گوندی عەمارای عەفرینی داگیرکراو، ٤ کەسی مەدەنیان رفاند.

لە گوندی عەمارای سەر بە ناوچەی مەعبەدای عەفرینی داگیرکراو، چەتەکانی سەر گروپی ئەلنخبێی دەوڵەتی تورک ٤ کەسی مەدەنیان رفاند.

ناوی کەسە رفێنراوەکان بریتین لە: عەلی عەلی مستەفا (٣٠ ساڵان)، حەنان عەلی مستەفا (٣٢ ساڵان)، مستەفا حەنیف رۆتۆ (٢٩ ساڵان) و حەنیف ئیبراهیم رۆتۆ (٥٧ ساڵان).

بە پێی زانیاریەکان، هاوڵاتیە رفێنراوەکان رەوانەی بنکەی پۆلیسی چەتەکان کراون لە ناوەندی شاری عەفرین.

گروپی چەتەکانی ئەلنخبێی سەر بە سوپای داگیرکەری دەوڵەتی تورک لە ناوچەکە بە بەردەوامی تاوانی شەڕ و نامرۆڤانە ئەنجام دەدات.

ز.ش