د.فایەق گۆڵپی: بنەماڵەی بارزانی و پەدەكە تێكۆشانی ئازادی رۆژهەڵاتیان لەناو برد

سەرۆكی ئاكادیمیای سیاسەتی دیموكراسی لەئاخاوتنێكدا ئاماژە بە نۆكەرایەتیكردنی بنەماڵەی بارزانی بۆ رژێمی گۆڕبەگۆڕی پەهلەوی و رژێمی مەلاكان دەكا و ئەوان بەشەریكە بەشی سیاسەتەكانی رژێمە كوردكۆژ و دژە كوردەكان لەكوردستان بەناو دەكات.

د.فایەق گۆڵپی، سیاسەتمەدار و سەرۆكی ئاكادیمیای سیاسەتی دیموكراسی لەئاخاوتنەكانیدا لەكلاپ هاوسدا رایگەیاند؛ رۆڵی خراپی بنەماڵەی بارزانی لەرۆژهەڵاتی كوردستان دەرفەتە گەورەكانی لەبار بردوە.

د.فایەق گۆڵپی لەمبارەیەوە دەڵێت:"ئەگەر پەدەكە و بنەماڵەی بارزانی هاوكاری رژێمی پەهلەوی و رژێمی مەلاكانیان نەكردبا، رەوشی كورد بەشێوەیەكی تر دەبوو.

فایەق گۆڵپی لەبەردەوامی ئاخاوتنەكانیدا ئاماژە بەوتەكانی جەمیل بایك، هاوسەرۆكی كۆما جڤاكێن كوردستان"كەجەكە" لەپەرتووكی"مێژووێك لەئاگر"دەكا كە وتوویەتی؛ ئەگەر دەستێوەردانی سلبی"نابەجێ" پارتەكانی باشور و لەسەرەوەی هەموویانەوە پەدەكە نەبووبا، پرسی كورد لەباكوری كوردستان لەرێگەی ئاشتیەوە چارەسەر دەبوو. ئەوانە بوونە بەربەستێك لەبەرامبەر بەرێگەچارەی پرسی كورد و تەنانەت لەبەجێكردنی ناوی پەكەكە لەلیستی رێكخراوە قەدەغەكراوەكانیشان رۆڵی ئەسپی تراوایان بەرێوە برد.

ف.ق