'دادپەروەری دوابخرێت دەبێتە ستەم'
بنەماڵەی شەنیاشار کە لە پێناو کەسوکارە کوژراوەکانیان ٨٢٢ رۆژە لە ئێشکگریی دادپەروەریدان رایانگەیاند: "دادپەروەری دوابخرێت دەبێتە ستەم".
بنەماڵەی شەنیاشار کە لە پێناو کەسوکارە کوژراوەکانیان ٨٢٢ رۆژە لە ئێشکگریی دادپەروەریدان رایانگەیاند: "دادپەروەری دوابخرێت دەبێتە ستەم".
لەناوچەی پرسوسی رحا لە ١٤ی حوزەیرانی ٢٠١٨ خزم و پاسەوانانی پەرلەمانتاری ئاکەپە ئیبراهیم خەلیل یەڵدز هێرشیان کردەسەر بنەماڵەی شەنیاشار. لە هێرشەکەدا دوو کور و هاوژینی ئەمینە شەنیاشار کوژرابوون. ئەمینە شەنیاشار لەگەڵ فەرید شەنیاشاری کوڕی کە لەو هێرشەدا بریندارببوو لە ٩ی ئاداری ٢٠٢١دا دەستیان بە ئێشکگریی دادپەروەری کردبوو. ئێشکگریی بنەماڵەکە لە رۆژی ٨٢٢یەمیندا بەردەوامە. ئەمینە شەنیاشار بەهۆی نەخۆشیەوە نەیتوانی بچێتە بەردەم دادگا و لە ماڵەوە درێژەی بە ئێشکگریدا.
بنەماڵەی شەنیاشار لە سەر هەژماری خۆیان لە تۆڕەکۆمەڵایەتیەکان هەژماری وەزیری داد یڵماز تونچ و وەزارەتی دادیان تاگ کرد و رایانگەیاند: "دایک لەبەردەم دادگای رحایە، منیش لە پەرلەمانم. ئێمە دەستبەرداری دادپەری نابین. دادپەروەری ئەگەر دوابخرێت، دەبێتە ستەم. مەبنە هاوبەشی ستەم".
هـ . ب