داگیرکەران ٢٤ جار چەمچۆ و سید-یان بۆردومان کرد

دەوڵەتی داگیرکەری تورک ٢٤ جار بە فڕۆکەی جەنگی و تۆپخانە و تانک و چەکی قورس سەنگەرەکانی بەرخودانی لە چەمچۆ و سیدا بۆردومان کرد.

ڕاگەیەندراوی ناوەندی راگەیاندن و چاپەمەنییەکانی هەپەگە بەمشێوەیەیە:

"هێرشی داگیرکاریی سوپای تورکی داگیرکەر بۆ سەر هەرێەکانی پاراستنی مەدیا بەردەوامە.

زانیاریی ورد لەسەر هێرشەکان:

لە هەرێمی مێتینا

ڕۆژی ٤ی ئازار کاتژمێر ١٢:٢٠ داگیرکەران هێرشیان کردە سەر هێزەکانمان لە مەیدانی بەرخۆدانی شاخی ئێف ئێم. هێزەکانمان بۆ پاراستنی خۆیان بە چەکی قورس وەڵامی هێرشەکەیان دایەوە و لە داگیرکەرانیان دا.

هێرشەکانی سوپای تورکی داگیرکەر؛

لە ٤ی ئازاردا، سەنگەرەکانی بەرخۆدانی ئێمە لە چەمچۆ ٥ جار لەلایەن فڕۆکە جەنگیەکانەوە بۆردوومان کران.

لە ٤ی ئازاردا ١٩ جار سەنگەرەکانی بەرخۆدانی ئێمە لە چەمچۆ و سیدا بە تۆپخانە، تانک و چەکی قورس بۆردومان کران".

ژ.ت