دانیشتنی دادگا تایبەت بە تیرۆرکردنی نوێنەری کەنەکە لە هەولێر جارێکی دیکە دواخرا

دانیشتنی تایبەت بە تیرۆرکردنی دەنیز جەودەت نوێنەری کەنەکە لە هەولێر جارێکی دیکە دواخرا.

لە ١٨ی ئەیلولی ٢٠٢٣ نوێنەری کۆنگرەی نەتەوەیی کوردستان (کەنەکە) لە باشوری کوردستان دەنیز جەودەت لە هێرشێکی تیرۆریستیدا بۆ سەر بینای کەنەکە تیرۆرکرا.

بڕیاربوو ١٠ی تەمووز دانیشتنی تایبەت بەو دۆسیە لە دادگای هەولێر بەڕێوەبچێت، بەڵام بە هۆی ئەوەی پارێزی یەک لە تۆمەتباران ئامادە نییە، دانیشتنەکە سازنەکرابوو.

ئەمڕۆش بە هەمان هۆکار دانیشتنەکە بۆ کاتێکی نادیار دواخرابوو.

هاوسەرۆکی گشتیی کەنەکە ئەحمەد قەرەموس، بنەماڵەی شەهید دەنیز و ژمارەیەک لە ئەندامانی کەنەکە و پارێزەرانی نێونەتەوەیی ئامادەیی دادگابوون.

هـ.ب