دانیشتووانی مه‌خمور دژی گۆشه‌گیری له‌ ئیمراڵی وه‌ستانه‌وه‌

دانیشتووانی مه‌خمور گۆشه‌گیری سه‌ر رێبه‌ری گه‌لی كورد عه‌بدوڵا ئۆجالانیان شه‌رمه‌زاركرد.

گۆشه‌گیری له‌سه‌ر رێبه‌ری گه‌لی كورد عه‌بدوڵا ئۆجالان له‌ كه‌مپی په‌نابه‌رانی شه‌هید رۆسته‌م جودی (مه‌خمور) شه‌رمه‌زار كرا.

چالاكیه‌كه‌ به‌ پشتیوانی كۆمیته‌ی بنه‌ماڵه‌ی شه‌هیدان ئه‌نجامدرا و ژماره‌یه‌كی به‌رچاو له‌ دانیشتووانی كه‌مپه‌كه‌ به‌شدارییان تێداكرد.

هاوسه‌رۆكی دیوانی ئه‌نجومه‌نی گه‌لی دیموكراتیك نه‌شات كارا له‌ كۆنفرانسێكی رۆژنامه‌وانیدا باسی له‌وه‌كرد، كه‌ عه‌بدوڵا ئۆجالان ئیراده‌ی گه‌لی كورده‌ و به‌ گۆشه‌گیری ده‌خوازرێت گه‌لی كورد له‌ناو ببرێت.

له‌ راگه‌یه‌نراوی چالاكیه‌كه‌دا ئاماژه‌ به‌ كه‌مته‌رخه‌می كۆمیته‌ی رێگریی له‌ ئه‌شكه‌نجه‌ (سی پی تی)ش كرا و راگه‌یه‌نرا، "ئێمه‌ وه‌ك خه‌ڵكی مه‌خمور گۆشه‌گیری تێكده‌شكێنین و به‌ شێوه‌یه‌كی ئازادانه‌ ده‌ژین".

هـ . ب