دایکە شەهید، خالیسە ئاکسۆی: لە زیندان خۆڕاگری دەکەم
بڕیاردرا خالیسە ئاکسۆی، کە تەرمی کوڕە شەهیدەکەی لە پاکەتی پۆستەدا بۆ نێردرایەوە و نۆ مانگە دەستبەسەرە، هەروەها بە دەستبەسەرکراوی بهێڵدرێتەوە.
بڕیاردرا خالیسە ئاکسۆی، کە تەرمی کوڕە شەهیدەکەی لە پاکەتی پۆستەدا بۆ نێردرایەوە و نۆ مانگە دەستبەسەرە، هەروەها بە دەستبەسەرکراوی بهێڵدرێتەوە.
خالیسە ئاکسۆی نزیکەی نۆ مانگە بە بانگەشەی ئەوەی "ماڵەکەی شوێنێکی جێگەی متمانەی رێکخراو" بووە لەسەر دانپێدانانی شایەتێک بە ناوی ئومید ئاکبییک دەستبەسەرکراوە، دووەم دانیشتنی دادگاییکردنەکەی لە لقی دەیەمینی دادگای سزا قورسەکانی ئامەد بەڕێوەچوو.
خالیسە ئاکسۆی دایکی شەهید عەگید ئیپەکە کە لەناو کارتۆنی پۆستەدا تەرمی کوڕەکەی رادەست کرابووەوە.
پاڕێزەرانی ئاکسۆی، نەجات چیچەک و زەینەب کارایلان بەشدارییان لە دانیشتنەکەدا کرد. پەرلەمانتارانی دەم پارتی عەدالەت کایا و جەیلان ئاکچا، ئەندامانی ئەنجومەنی ژنانی هەدەپە، ئەندامانی کۆمەڵەی مافناسان بۆ ئازادی (ئۆهەدە) و ژمارەیەکی بەرچاو لە کەسایەتیەکانیش ئامادەی دانیشتنەکە بوون. لە دانیشتنەکەدا شایەتی خۆبەدەستەوەدەر خەتیب گونەی قسەی کرد و بانگەشەی ئەوەی کە 'ماڵی ئاکسۆیان وەک ماڵێکی جێگەی بڕوا و متمانە بەکارهێناوە' رەتکردەوە و رایگەیاند، کە ئاکسۆی لە بینای هەدەپەی ئامەد بینیوە و هیچ گفتوگۆیەک لەنێوانیاندا نەبووە. باسی لەوەشکرد، لە سەر تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان زیاتر ئاکسۆی ناسیوە و لەماڵەکەیدا نەماوەتەوە.
داواکاری دۆسیەکە داوای کرد کە بڕیار بدرێت خالیسە ئاکسۆی لە زیندان بهێڵدرێتەوە.
خالیسە ئاکسۆی بە کوردی بەرگریی لە خۆی کرد و قسەکانی وەرگێڕدرانەوە سەر تورکی.
پارێزەران نەجات چیچەک و زەینەب کارایلان رایانگەیاند کە هیچ بەڵگەیەکی روون و ەکلاکەرەوە بوونیان نییە تا بانگەشەی شایەتحاڵەکان بسەلمێنێت.
دەستەی دادگا بە پاساوی "ئەگەری هەڵاتن و بە هۆی ئەو تۆمەتانەی ئاراستەی کراوە" بڕیاریدا بە درێژکردنەوەی هێشتنەوەی خالیسە ئاکسۆی لە زیندان و دانیشتنەکەی بۆ ١٩ی نیسان دواخست.
ئەو کەسانەی لە هۆڵی دادگا بوون بە خالیسە ئاکسۆیان وت، "دایکە خالیسە نیگەران مەبە، ئێمە گەڵتاین" ئاکسۆی لە وڵامدا وتی، "نیگەران نیم، من لێرە خۆڕاگری دەکەم".
دوای دانیشتنەکە لە بەردەم دادگا کۆنفڕانسێکی رۆژنامەوان سازکرا. پارێزەری ئاکسۆی زەینەب کارایلان داوای لە هەموو رێکخراوە دیموکراتیکەکان کرد کە ١٩ی نیسان خاوەنداری لە دانیشتنەکە بکەن.
پەرلەمانتاری بازنەی ئامەدی دەم پارتی عەدالەت کایاش وتی، " بە دۆسیەیەکی ساختە دایکە خالیسە راپێچی زیندان کراوە".
هـ . ب