'دەبێت بە رۆحی هاوڕێ چیاگەر پرسی خۆپاراستنی گەل بەرەوپێش ببەین'

کۆردیناسیۆنی یەپەسە/یەپەسە-ژن رایگەیاند، "بۆ پوچەڵکردنەوەی هێرشی قڕکردن و سەرکەوتنی شەڕی شۆڕشگێڕی گەل، دەبێت ئێمە بە رۆحی هاوڕێ چیاگەر هێڤی خۆپاراستنی گەلەکەمان لە هەموو بوارێکدا بەرەوپێش ببەین و بەهێزی بکەین".

کۆردیناسیۆنی یەپەسە/یەپەسە-ژن رایگەیاند، "هاوڕێ چیاگەر هێڤی شوێنکەوتووی فەرماندەی ئەفسانەییمان عەگید (مەعسوم کۆرکماز) و هەروەها یەک لە فەرماندە گیانبازەکانی بەرخودانی خۆبەڕێوەبەریی کە لە سەر بنەمای ستراتیژی شەڕی شۆڕشگێڕی گەل پێشخرا، لە هەشتەم ساڵیادی شەهیدبوونیدا بە رێزەوە یادی دەکەینەوە و لە کەسایەتی شەهید چیاگەر هێڤیدا ئێمە بەڵێن دەدەین پەیوەستبوونی خۆمان بە هەموو شەهیدانمان دوبارە دەکەینەوە".

لە راگەیەندراوەکەی کۆردیناسیۆنی یەپەسە/ یەپەسە-ژندا هاتووە:

"لە دژی 'پلانی رووخاندن' کە دەوڵەتی تورک لەسەر بنەمای قڕکردن و جینۆسایدی گەلی کورد دەستیپێکردبوو، بە پێشەنگایەتی چیاگەر هێڤی، نوجان، زەریان و خەباتکارەکان گەلەکەمان بەرخودانێکی مێژوویی گرتەبەر و مۆرکی خۆی لە مێژوودا. ئەو بەرخودانە شکۆمەندانەیە بەری بەو پلانەی دوژمن گرت و گەلە خۆڕاگرەکەمان نیشانیدا کە ئاستی هێرشەکە چی دەبێت با ببێت ئەوان سەر دانانەوێنن و خۆیان بەدەستەوە نادەن. دەوڵەتی تورکی کۆلۆنیالیست لە قۆناغی بەرخودانی خۆبەڕێوەبەری تا رۆژی ئەمڕۆ هێرش دەکات و دەیەوێت ئەنجام بەدەست بهێنێت. بە پشتیوانی سەرمایەی جیهانی، ناتۆ، هاوکارانی هەرێمی و خائینەکان ئامانجی ئەوەبوو کە بزوتنەوە، رێکخستن، دەستکەوتەکانی گەلی کورد و هەبوونی گەلی کورد بە تەواوەتی پاکتاو بکرێن. لەبەر ئەوەش لە هەموو لایەکەوە هێرشی کردە سەر هەموو بەهاکانی گەلی کورد. ئەو هێرشە تا رۆژی ئەمڕۆمان بەردەوامە. بە پێشەنگایەتی رێبەر ئاپۆ تێکۆشانی هەبوونی گەلی کورد زیاتر لە ٥٠ ساڵە بە تایبەتی لەم ٩ ساڵەی دواییدا بە شێوەیەکی بێ وچان و بە هاوسەنگێکی بەرزەوە بەردەوامە. وەک چۆن هەشت ساڵ بەر لە ئێستا لە سور، جزیر، شڕنەخ، هەزەخ و گەڤەر ئەنجامدرا، ئەمرۆش لە زاپ، ئاڤاشین، مەتینا و خواکورک بە پێشەنگایەتی گەریلا ئەو بەرخودانە شکۆمەندانەیە بەردەوامە.

هاوڕێ چیاگەر هێڤی فەرماندەی بەرخودانی شکۆمەندانەی سور، لە دژی هێرشەکانی لەناوبردنی دوژمن، لەسەر بنەمای شەڕی گەلی شۆڕشگێڕ بە بڕوا، بریارداری و پێداگرییەکی گەورە پێشەنگایەتی بۆ بەرخودانی سور کرد. هەستی پەیوەستبوونی بە رێبەر ئاپۆ و ئاواتەکانی، گەورەبوون و بەهێزبوونی بەرخودانی دیاریکرد. ئەو هەموو ساتێک بێ دوو دڵی لە دژی هەموو هێرشێکی دوژمن بە رۆحێکی فیدایی شەڕی کرد. هەموو تایبەتمەندییەکان کە بەرەوپێشی برد و لە کەسایەتی خۆیدا جێگیری کردبوون، وەک فەرماندەیەک شەڕڤانەکانی لەسەر ئەوە پەروەردەکرد. ئەو ئیرادە پتەو و بڕوامەندە کە بە پێشەنگایەتی هاورێ جیاگەر هێڤی هاتە ئاراوە، لە دژی تەکنەلۆژیای پێشکەوتوو و چەتەکانی فاشیزمی ئاکەپە-مەهەپە بەرخودانی سەردەمیان گرتەبەر. بە وتەی خۆڕاگرانی سور، کۆمۆنی مێژوویی پاریس تێپەڕێندراوە و بەو بەرخودانەوە لە سور پەڕەیەکی نوێی مێژوویی هەڵدرایەوە. نەک هەر گورزی ستراتیژیکی قورس لە رەوە و مێگەلی فاشیستی ئاکەپە-مەهەپە وەشێندرا، لە هەمان کاتدا رۆح و ئیرادەی سەردەم بۆ گەلی کورد خرایەڕوو. رۆح و ئیرادە کە دەبێت لە بەرامبەر فاشیستەکان نیشان بدرێت، هێنرایە کایەوە. لە هەمان کاتدا ئەوە سەلمێندراوە کە لە بەرامبەر هێرشە هەمەلایەنەکانی سڕینەوە وپاکتاو تاکە بژاردە بەرخودانە.

هاوڕێ کەمال پیر کە یەک لە پێشەنگەکانی تێکۆشانی ئێمەیە، ساڵی ١٩٨٢ لە دژی هەموو هێرشە قورسەکان لە زیندانەکانی فاشیزم وتبووی، 'من سەرکەوتن لەناو ئەم بزوتنەوەیەدا دەبینم'. هاوڕێ چیاگەر کە لە ساڵی ١٩٨٢دا چاوی بە دنیا پشکووت، لە بەرخودانی سوردا لە دژی هەموو هێرشە فاشیستیەکان بە وتنی 'کۆتاییەکەی شکۆدار دەبێت' درێژەی بەو نەریتە دا. هاوڕێ چیاگەریش وەک هاوڕێ کەمال پیر خاوەن هیوا، بڕوا، بڕیارداری و پەیوەستبوون بە خەونەکانی رێبەرایەتی ئازاد، کوردستانی ئازاد و ژیانی ئازاد بوو.

ئەرکی سەرەکی سەرشانمان ئەوەیە کە ئێمە شەڕی شۆڕشگێری گەل کە رێگەی هێنانەدی ئامانجەکانی رێبەرایەتی ئازاد، کوردستانی ئازاد و ژیانی ئازدە کە خەون و ئاواتی هەموومانە، بەهێزتر بکەین. لەم قۆناغەدا دەبێت تاکە ئامانج و ئەرکی هەموومان ئەوەبێت، بەرخودانی شکۆدار کە لە ئیمراڵی بە پێشەنگایەتی رێبەر ئاپۆ و لە هەرێمەکانی پاراستنی مێدیا لە رێگەی گەریلاکانی ئازادییەوە گەیشتووەتە بەرزترین ئاست، لە هەموو گۆڕەپانێکدا فراوانی بکەین و پەرەی پێبدەین. بۆ پوچەڵکردنەوەی هێرشەکانی قڕکردن و سەرکەوتنی شەڕی شۆڕشگێڕی گەل، دەبێت ئێمە بە رۆحی چیاگەر هێڤی خۆپاراستنی گەلی خۆمان لە هەموو گۆڕەپانێکدا پێش بخەین و بەهێزی بکەین. لەسەر بنەمای راستی گەلی شەرکەر، بە پێشەنگایەتی ژنان و گەنجان دەبێت تەواوی گەلە شکۆمەندە وڵاتپارێزەکەمان بە هەموو هێزی خۆیانەوە بەشداربن و بکەونە ئامادەباشییەوە.

لە ساڵیادی شەهیدبوونیدا ئێمە جارێکی دیکە لە کەسایەتی هاوڕێ چیاگەر هێڤیدا هەموو شەهیدانمان بە پێزانینەوە یاد دەکەینەوە، پەیوەستبوون بەوان و یادەوەری ئەوان دەخەینەڕوو و بەڵێن دەدەین ئاوات و ئامانجەکانیان بهێنینەدی".

هـ . ب