ده‌وڵه‌تی تورك دارستانه‌كانی كوردان تاڵان ده‌كات، له‌سه‌ر ئینته‌رنێتیش داره‌كان ده‌فرۆشێته‌وه
ده‌وڵه‌تی تورك كه دارستانه‌كانی باكوری كوردستان تاڵان ده‌كات، ئه‌م جاره‌ش له‌سه‌ر ئینته‌رنێت داره‌كان ده‌فرۆشێت.
ده‌وڵه‌تی تورك كه دارستانه‌كانی باكوری كوردستان تاڵان ده‌كات، ئه‌م جاره‌ش له‌سه‌ر ئینته‌رنێت داره‌كان ده‌فرۆشێت.
زیاتر له ٢ ساڵه له هه‌رێمی به‌ستای شڕنه‌خ و چیاكانی جودی و گابار له ژێر چاودێری هێزه‌كانی ده‌وڵه‌تی توركی داگیركه‌ردا ناوچه دارستانیه‌كان تالان ده‌كرێن.
به تایبهتتی گونده‌كانی كانیامیر، براپهشۆ، دهیندارۆك، جنیوه‌ر، به‌لوزه‌ر، ریسۆر، سهرێرو، تیكهرا، قورتكا پێشوو، گرێدهینجه، شێرڤان، خهرتكبهستێ و ناڤیانی هه‌رێمی به‌ستا، دار له‌لایه‌ن جاشه‌كانه‌وه ده‌بڕدرێنه‌وه.
ده‌وڵه‌ت له ده‌وروبه‌ری ئه‌و ناوچانه كه تالانی كردووه، ده‌رگای بۆ به‌رتیل كردووه‌ته‌وه. داره‌كان له‌سه‌ر تۆڕه‌كانی میدیای دیجیتاڵ و ئینته‌رنێت بۆ فرۆشتن داده‌نێت.
ئه‌و دار بهڕویانهی له چیای جودی و هه‌رێمی به‌ستا بڕدراون، له‌سه‌ر په‌ڕه‌ی فه‌یسبووك به ناونیشانی "له شڕنه‌خ له ده‌ستی دووه‌م ده‌یفرۆشن" ده‌ستیان به فرۆشتن كردووه.
كه‌سێك به ناوی مه‌مۆ جان وێنه‌ی بارهه‌ڵگرێكی پڕ له داری به نوسینی " دار بۆ فرۆشتن، داری به‌ڕوو، ناردن بۆ هه‌موو شوێنێك، گواستنه‌وه به هه‌زار و ٥٠٠ لیره له‌سه‌ر ئێوه‌یه" بڵاوكردووه‌ته‌وه.
راگه‌یه‌نرا كه زۆر كه‌س به‌م جۆره له هه‌ژماره‌كانی خۆیان له تۆڕی كۆمه‌ڵایه‌تیدا داره بڕاوه‌كان نمایش ده‌كه‌ن و داره‌كان به زۆر شار ده‌فرۆشن.
هـ . ب