'دۆخی تەندروستی خەلیل خەمگین باشە'
دەستپێشخەری هونەرمەندانی کورد رایگەیاند، دۆخی تەندروستی هونەرمەند خەلیل خەمگین باشە.
دەستپێشخەری هونەرمەندانی کورد رایگەیاند، دۆخی تەندروستی هونەرمەند خەلیل خەمگین باشە.
دەستپێشخەری هونەرمەندانی کورد لەبارەی دۆخی تەندروستی هونەرمەند خەلیل خەمگین کە توشی ڤایرۆسی کۆرۆنا بووە، راگەیەنراوێکی بڵاوکردەوە.
دەستپێشخەریەکە رایگەیاند، "ئێمە دەمانەوێت دۆخی خەلیل خەمگینتان پێ رابگەیەنین. دۆخی خەلیل خەمگین باشە، پێویست ناکات نیگەران بین. دۆخە سەختەکەی بە هێزی خۆی، بە هاوکاری پزیشکەکان و دۆستان و خانەوادە تێپەڕ کرد.
ئێمە لە گەلەکەمان تێدەگەین، بۆیەش سوپاسی خەمخوری ئێوە دەکەین."
ف.ق