دکتور مەنسوریان: پێویستە ئۆجالان ئازاد ببێت

چالاکوانی سیاسی چەپ دکتور عەباس مەنسوریان رایگەیاند، داواکاری سەرەکی گەلی کورد ئەوەیە کە بێ شەڕت و مەرج عەبدوڵلا ئۆجالان رێبەری گەلی کورد لە رووی جەستەییەوە ئازاد بکرێت.

چالاکوانی سیاسی چەپ دکتور عەباس مەنسوریان بە دەستگیرکردنی عەبدوڵلا ئۆجالان رێبەری گەلی کورد، کۆمەڵگایەک دیل کراوە.

' دیلگرتنێکی سیاسی نەبوو، کۆمەڵگایەک دیل کراوە'

مونسوریان دەڵێت، ئامانجێکی پیلانگێڕی نێودەوڵەتی لەناوبردنی هەموو پارتە سیاسیەکان بە تایبەتی پەکەکە بوو و وتی، " کاتیک سەیری پرۆسەکە دەکەین، دەبینن کە دەیانەوێت کۆتایی بە خەباتی پەکەکە لە سوریا بهێنن و بۆیەش عەبدوڵلا ئۆجالان لە سوریا وەدەرنرا. پیلانگێری نێونەتەوەیی کە ئەمریکا، ئیسرائیل، تورکیا، یونان و کینیا تێیدا بوون، بووە هۆکاری دەستگیرکردنی ئۆجالان. لەبەرئەوەی ئۆجالان ئاستەنگێکی جددی بوو لەبەردەم بەرژەوەندیەکانیان و سەرمایەی جیهانی. ئەمە دەستگیرکردنێکی ئاسایی نەبوو. کۆمەڵگایەک دیل کرا. ناسنەمی کۆمەڵگایەک لە چوار پارچەی کوردستان رەتکرایەوە."

؛کۆتایی بە پیلانگێریەکە نەهاتووە'

دکتور عەباس مەنسوریان راشیگەیاند، لە پیلانگێری نێونەتەوەیی ١٥ی شوباتی ١٩٩٩دا کە عەبدوڵلا ئۆجالان رێبەری گەلی کورد دەستگیرکرا، دۆزی گەلی کورد لەناونەچوو و وتی، " بابەتی نەتەوەیەکی ژێردەستە هاتە ئاراوە کە لەدژی نەتەوە – دەوڵەت و هێزە دواکەوتووەکان بۆ مافی خۆی تێدەکۆشێت. تەڤگەری پەکەکە رۆژ بە رۆژ گەورە دەبێت. بۆیەش پیلانگێری نێودەوڵەتی ئەنجامدرا.

'گۆشەگیری لەسەر کۆمەڵگا سەپێندرا'

دکتور مەسنوریان لەبارەی گۆشەگیری وتی، " گۆشەگیرکردنی ئۆجالان و گۆشەگیرکردنی هامیلی یڵدرم، وەیسی ئاکتاش و عومەر خەیری کۆنار، بە واتای گۆشەگیرکردنی کۆمەڵگا دێت. بۆیەش رۆژ بە رۆژ گۆشەگیری لەنێو کۆمەڵگادا زیاتر بڵاودەبێتەوە. ئەمە گۆشەگیرکردنی کۆمەڵگا و ژنانە.

' سی پی تی خۆی بێدەنگ کردووە، زانیاری بڵاوناکاتەوە'

پارێزەران ناتوانن چاوپێکەوتن لەگەڵ موەکیلەکەیان ئەنجام بدەن، خانەوادەکان ناتوانن سەردانی ئیمڕالی بکەن. کۆمیتەی رێگریکردن لە ئەشکەنجە ( سی پی تی) سەر بە کۆنسەی ئەوروپا، راپۆرتی خۆی لەسەر ئیمڕالی ئاشکرا ناکات. ٢٣ ساڵە چاوپێکەوتن لەگەڵ عەبدوڵلا ئۆجالان ئەنجام نەدراوە. لەسەر دۆخ و تەندروستیەکەی زانیاری نییە.

' ئازادی بێ شەرت و مەرج'

بەگوێرەی خاڵی سێیەمی کۆنسەی ئەوروپا نابێت لە ١٥ رۆژ زیاتر کەسێک لە حوجرەیەکدا بهێڵنەوە. پێویستە ئەم خاڵە جێبەجێ بکرێت. داواکاری سەرەکی گەلی کورد ئەوەیە کە بێ شەڕت و مەرج عەبدوڵلا ئۆجالان رێبەری گەلی کورد لە رووی جەستەییەوە ئازاد بکرێت.

ف.ق