دوای دەمەقاڵێ لەگەڵ مەلایەک دەستگیرکرا و دواتر تەرمەکەی رادەست کرایەوە
ئەحمەد بوگرور خەڵکی بازید لەبەردەم مزگەوت لەگەڵ مەلایەک تووشی مشتومڕ و دەمەقاڵێ بوو و دواتر دەستگیرکرا. لەبەڕێوەبەرایەتی ئاسایش تەرمی ناوبراو دۆزرایەوە.
ئەحمەد بوگرور خەڵکی بازید لەبەردەم مزگەوت لەگەڵ مەلایەک تووشی مشتومڕ و دەمەقاڵێ بوو و دواتر دەستگیرکرا. لەبەڕێوەبەرایەتی ئاسایش تەرمی ناوبراو دۆزرایەوە.
لەناوچەی بازیدی ئاگری سەرلەبەیانی دوێنی ئەحمەد بوگروری تەمەن ٣٧ ساڵ کە باوکی سێ منداڵ دەستگیرکرا. بانگەشەی ئەوە کرا کە بوگرور لە بەڕێوەبەرایەتی پۆلیسی بازید لە ژێر چاودێریدا گیانی لەدەستداوە. بە گوێرەی زانیارییەکان بوگرور دوێنێ سەرلەبەیانی لەبەردەم مزگەوت لەگەڵ مەلایەک تووشی مشتومڕ و دەمەقاڵێ بووە. دواتر بوگرور و مەلاکە کە ناوی نەزانراوە لەلایەن پۆلیسەوە دەستگیرکراون و گواستراونەتەوە بۆ بەڕێوەبەرایەتی پۆلیسی بازید.
بانگەشەی ئەوەکراوە کە بوگرور لە ئاسایش زلەیەکی لە مەلاکە داوە و بەو هۆیەوە خستوویانەتە ژێر چاودێرییەوە.
برای بوگرور، رەسوڵ بوگرور باسی رووداوەکەی کرد و وتی کە پۆلیسەکان پێیان راگەیاندووە کە براکەیان خستووەتە ژێر چاودێرییەوە و دەستبەجێ چووە بۆ بنکەی پۆلیس و هیچ زانیارییەکیان لەبارەی براکەیەوە پێنەداوە. بوگرور باسی لەوەسکرد کە تیمە تەندروستیەکان پێیان وتووە کە تا گەیشتوونەتە بنکەی پۆلیس براکەی گیانی لەدەستداوە.
رەسوڵ بوگرور ئەوەشی خستەڕوو کە کەسێکی تر لەگەڵ براکەی لە ژووری چاودێریدا بووە بەڵام دوای روداوەکە ئەو کەسە لە ژێر چاودێری گواستراوەتەوە.
تەرمی بوگرور دوای لێکۆڵینەوەی شوێنی رووداو گواسترایەوە بۆ نەخۆشخانەی دەوڵەت لە بازید و لەوێشەوە رەوانەی نەخۆشخانەی فێرکاری و لێکۆڵینەوەی ئاگری کرا و لە توێکاری تەرمدا هەرچەندە ئەوەخرایەڕوو کە ملی رەش و شین بووەتەوە بەڵام هۆکاری مردنەکەی نەزانراوە.
ئەو نمونانەی لە تەرمەکە وەرگیراون بەمەبەستی دەستنیشانکردنی هۆکاری راستەقینەی مردنەکەی رەوانەی سەرۆکایەتی دەستەی پزیسکی دادی ئامەد کراون.
تەرمی بوگرور شەوی رابردوو لە گۆڕستانی گەڕەکی کۆچکرانی بازید بەخاکسپردرا.
لەلایەکی دیکەوە بنەماڵەی بوگرور لەبارەی بەڕێوەبەرایەتی پۆلیسی بازید بە تۆمەتی 'کەمتەرخەمی' لەلای داواکاری گشتیی کۆماری بازید سکاڵایان تۆمار کردووە.
هـ . ب