دوای پێنج ساڵ لە ڕاوەستان جارێکی دیکە ڕۆژنامەی هەواڵ بڵاودەکرێتەوە
پاش نزیکەی پێنج ساڵ لە راگرتنی بڵاوکردنەوەی رۆژنامەی هەواڵ، جارێکی دیکە لە کەرکوک ئەو رۆژنامەیەوە بڵاوبکرێتەوە.
پاش نزیکەی پێنج ساڵ لە راگرتنی بڵاوکردنەوەی رۆژنامەی هەواڵ، جارێکی دیکە لە کەرکوک ئەو رۆژنامەیەوە بڵاوبکرێتەوە.
ڕۆژنامەی هەواڵ یەکێکە لە ڕۆژنامەکانی کەرکوک، بە هەریەک لە زمانەکانی کوردی، عەرەبی و تورکمانی لە ١ تەمووزی ساڵی ٢٠٠١ ژمارەکانی بڵاو دەکاتەوە، بەهۆی کێشەی سیاسی و ئابوری ماوەی پێنج ساڵبوو لە کارەکانی ڕاگرتبوو، وابڕیارە جاریکی دیکە دەست بکاتەوە بە چاپ و بڵاو کراوەی ژمارەکانی.
شوان داودی خاوەن ئیمتیازی رۆژنامەی هەواڵ لەو بارەوە رایگەیاندووە: " "من خۆم پیاوی ڕۆژنامەگەری کاغەزم ئەوەندە بڕوام بە بابەتی نوسراوی سەر کاغەز هەیە بروام بە فەزای فەنتازیای ئەلکترۆنی نیە .ئەلکترۆنی باشە بۆ تەرویج و زیاتر گەیاندن بەڵام کاغەز بۆ بەڵگە نامە و بۆ ئەرشیف و بۆ میژوو دەمێنێتەوە و میسداقیەتی زیاترە"..
لە درێژەی لێدوانەکەیدا بۆ کەرکوک ناو داودی رایگەیاندووە، " تا ساڵی ٢٠١٩ ڕۆژنامەی هەواڵ ٧٩٢ ژمارەی لێ بڵاو کرایەوە بەڵام دواتر بەهۆکاری سیاسی و ئابوری و چەند هۆکارێکی دیکە مەبجوور بووین ژمارەکە ڕبگرین.
ئەوە پێشی وایە دوای ڕاگیرنی هەواڵ بۆ شایکی گەورە لە ڕۆژنامەگەری کوردی لە ڕۆژنامەنوسی کاغەز لە شاری کەرکوکدا پەیدا بوو، ناوبراو وتیشی :" لێپرسراوە حزبیەکان هەر یەکە و بە پەیجێک و چەند ئەکاونتێکی فەیسبوک ئیکتفایان کردوە بۆ تەرویج دان بە خۆیان و پرۆژیەکی جدی کوردی نابینرێت بەدوای چارەسەردا بگەڕێت بۆ دۆخی شارەکە بە گشتی و دۆخی کورد بە تایبەتی".
بە پێچەوانەی ئەو بۆچوونە باوەی کە دەڵێت" بەهۆی ئاژانس و ڕۆژنامە ئەلیکترۆنیەکان، ڕۆژنامەی کاغەز بەهای خۆی لە دەست داوە"، داودی پێ وایە: "ڕۆژنامەی کاغەز بەهای مەعنەوی خۆی لە دەست نەداوە چونکە ئەسڵەکەیە ئەوەی لە سەر کاغەز بڵاو دەکرێتەوە مەجالی دەستکاری کردن و گۆرانکاری تێیدا نیە وەک ئەوەی لە ئەلکترۆنی بڵاو دەکرێتەوە هەموو کاتێک قابیلی دەستکاری کردن و هاککردن و سڕینەوەیە .جیهانی ئەلکترۆنی جیهانێکی فەنتازیە .دەکرێت سود لە سۆسیال میدیا و میدیای ئەلکترۆنی وەرگرین بۆ تەرویج دان بە کارەکەی سەر کاغەز".
داودی ئەندامی پێشووی ئەنجوومەنی نوێنەرانی عێراق و ڕۆژنامەنوسێکی کۆنی شارەکەیە دەڵێت ؛ "بڕیارم داوە لەسەر ئەرکی خۆم لەکوێ ڕاگیراوە لەوێوە جارێکی تر دەست پێبکەمەوە و سەرەتا مانگانە ژمارەیەک دەربکەم کە لە توانای خۆمدا هەیە خەرجیەکەی دابین بکەم و هەنگاو بە هەنگاو کار بۆ فراوانکردنی بکەم. "
بەهۆی گەشەسەندنی ئاژانس و وێبسایتە ئەلیکترۆنیەکان، ژمارەی ڕۆژنامە و کاری کاغەز لە شاری کەرکوک لە ماوەی دە ساڵی رابردوو بە شێوەێکی بەرچاو کەمیان کردوە، یاخود ڕوو بەڕووی قەیرانی دارای و کەمی خوێنەر بوونتەوە، بەڵام هێشتا هەن لەو کەسانەی پێاوان وایە کاغەز بەهای خۆی لە دەست نەداوە و بەهای تایبەتی خۆی هەیە وەک چۆن تا ئیستا گاردیان، نیورک تایمز یەکێکن لە پر خوێنەرترین ڕۆژنامەکانی جیهان و هاوڵاتیان بە گرنگیەوە لێان دەروانن، دەکرێت لێرەش هەمان نەریتی کاغەز درێژی پێ بدرێت.
هـ. ب