دەوڵەتی تورک دادگایی دەکرێت: دادگای گەلانی ڕۆژئاوا بەڕێوەدەچێت
دادگای گەلانی ڕۆژئاوا، کە دەوڵەتی تورکی لەسەر تاوانەکانی لە دژی باکوور و ڕۆژهەڵاتی سوریا تێیدا دادگاری دەکرێگت، لە برۆکسلی پایتەختی بەلجیکا دەستیپێکرد.
دادگای گەلانی ڕۆژئاوا، کە دەوڵەتی تورکی لەسەر تاوانەکانی لە دژی باکوور و ڕۆژهەڵاتی سوریا تێیدا دادگاری دەکرێگت، لە برۆکسلی پایتەختی بەلجیکا دەستیپێکرد.
پرۆسەی دادگاییکردنەکە لە زانکۆی لیبر دی برۆکسل (زانکۆی ئازادی برۆکسل) دەستیپێکرد و پارێزەران، چالاکوانانی مافی مرۆڤ، هەروەها قوربانیانی هێرشەکان و گەواهیدەرەکانی هێرشەکان ئامادەبوون. لە میانەی دادگاییەکەدا داوا لە دەوڵەتی تورک کرا بۆ بەرگریکردن ئامادەی دادگاکە بێت و پاراستن لە خۆی بکات، بەڵام نوێنەری دەوڵەتی تورک بەشداری دانیشتنەکەی نەکرد. دادگای کردنەکە بە شێوەیەکی غیابی بەڕێوەدەچێت.
قسەکردنی دەستپێکی دادگایکردنە لەلایەن بیاسینتۆ بیسۆگنی پێشکەشکرا. بیسۆگنی ڕایگەیاند، "ئێمە بۆ ئەم دادگاییکردنە گرنگە کۆبوینەتەوە و ماوەی دادگاییکردنەکە دوو ڕۆژ بەردەوام دەبێت، دادگاییکردنەکە بە پاڵپشتی زانکۆی ئازادی برۆکسل بەڕێوەدەچێت، ئێمە بۆ پاراستنی مافەکانی مرۆڤ و پاراستنی ڕۆژئاوا لێرە ئامادە بووین. ڕۆژئاوا ئەو شوێنەیە کە ئازادی ژن و دیموکراسی تێدا بنیات نراوە؛ بەو بۆنەوە دەبێت بپارێزرێت. بەخێرهاتنتان دەکەین و هەر هەبن."
لە میانەی دادگاییەکەدا تاوتوێی لەسەر تاوانەکانی کوشتنی خەڵکی مەدەنی، ڕۆژنامەنووس و سیاسەتمەداران، ئەشکەنجەدان، کردەوەی نامرۆڤانە و هەروەها هێرشکردنە سەر ژێرخانی ئابووری گەلانی ناوچەکە و بەکارهێنانی چەکی قەدەغەکراو دەکرێت.
بەرنامەکانی ڕۆژی دەستپێک:
٩:٠٠ – ٩:٣٠: تۆمارکردن و پێش دانیشتن
٩:٣٠ – ٩:٤٥: ناساندنی ئەندامانی دادگا
٩:٤٥ – ١٠:١٥: وتاری سەرەتا لەلایەن داواکاری گشتیەوە
١٠: ١٥ – ١٢:٣٠: دانیشتنی یەکەم
١٣:٣٠ - ١٥:٠٠: دانیشتنی دووەم
١٥:١٥ – ١٧:٥٠: دانیشتنی سێیەم
ئامادەکاران و دامەزراوە پشتیوانەکان
دادگاییەکە لەلایەن کۆمیتەی پەیوەندییەکانی دەرەوەی ئیدارەی خۆبەڕێوەبەری باکور و ڕۆژهەڵاتی سووریا، گرووپێک لە پارێزەران کە بەدواداچوون بۆ تاوانە جەنگییەکانی دەوڵەتی تورک دەکەن، ناوەندی پاراستن و لێکۆڵینەوە لە مافی ژنان و ڕێکخراوە جیاوازەکانی مافی مرۆڤ بەڕێوەدەچێت.
هەروەها کۆنگرەی نەتەوەیی کوردستان و ئەنستیتوی کوردانی برۆکسل، کۆمەڵەی پارێزەرانی نێونەتەوەیی و دیموکراسی- ULB, MAF-DAD ، کۆمەڵەی پارێزەرانی دیموکراتیکی ئەوروپا- IADL ، کۆمەڵەی نێونەتەوەیی پارێزەرانی دیموکراتیک، پشتگیری لە چالاکییەکەدا دەکەن.