بە گوێرەی ترامپ، میسر و ئوردن فەلەستینیەکان قبوڵ دەکەن
سەرۆکی ئەمریکا دۆناڵد ترامپ رایگەیاند کە میسر و ئوردن سەرەڕای ئەوەی ڕەتیان کردووتەوە، فەلەستینیە ئاوارەکان قبوڵ دەکەن.
سەرۆکی ئەمریکا دۆناڵد ترامپ رایگەیاند کە میسر و ئوردن سەرەڕای ئەوەی ڕەتیان کردووتەوە، فەلەستینیە ئاوارەکان قبوڵ دەکەن.
دۆناڵد ترامپ لە کۆنفرانسێکی ڕۆژنامەوانیدا لە کۆشکی سپی دووپاتیکردەوە کە ئوردن و میسر فەلەستینیە ئاوارەکان قبوڵ دەکەن.
هەرەوەها لە وەڵامی پرسیاری ڕۆژنامەوانێک؛ کە چۆن دەتوانێت هەڵوێستی عەممان و قاهیرە بگۆڕێت، ترامپ وتی: "ئێمە دەتوانین زۆر شت بۆ ئەوان بکەین و ئەوانیش بەهەمان شێوە زۆر شتمان بۆ دەکەن" بەڵام وردەکاری زیاتری بڵاونەکردەوە.
عەبدولفەتاح سیسی سەرۆکی میسر و شا عەبدوڵای دووەم شای ئوردن ڕۆژی چوارشەممە بە فەرمی پێشنیارەکانی دۆناڵد ترەمپیان ڕەتکردەوە.
نزیکەی ٢.٤ ملیۆن کەس لە کەرتی غەززە کە لە ژێر گەمارۆی ئیسرائیلدا دەژیان، ناچاربوون بەهۆی شەڕەوە ئاوارە بن.
دۆناڵد ترەمپ ڕۆژی دووشەممە بانگەشەی ئەوەی کرد کە خەڵکی غەززە دەتوانن 'لە ناوچەیەکی زۆر سەلامەت و بگرە زۆر ئاسوودەتردا بژین'. ئەم پێشنیارەی ترامپ لە ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست و ئەوروپا کاردانەوەی بەدواوە هات و شەرمەزار کرا.