لە بەردەم باڵیۆزخانەی تورکیا لە بەرلین گردبوونەوە ئەنجامدرا

لە دژی هێرشەکانی دەوڵەتی تورکی داگیرکەر، لە بەردەم باڵیۆزخانەی تورکیا لە بەرلینی پایتەختی ئەڵمانیا گربوونەوەیەک ئەنجامدرا.

کوردان و دۆستانیان بە پێشەنگایەتی ئەنجومەنی ژنانی دەست دان- هیوا و ئەنجومەنی ناو بەرلین گردبوونەوەیەکی شەرمەزاکردنی هێرشە داگیرکارییەکانیان لە بەردەم باڵێوزخانەی تورکیا لە بەرلین ئەنجامدا.

لە گردبوونەکەدا وێنەی قوربانیانی هێرشەکانی باکوور و ڕۆژهەڵاتی سووریا بەرزکرانەوە. بە درووشمەکانی "ژن ژیان ئازادی"، "بژی بەرخۆدانی ڕۆژئاوا" و " بکوژ ئەردۆغان" هێرشەکان شەرمەزار کرا.

لە گردبوونەوەکەدا ڕاگەیاندراوێک خوێندرایەوە و سەرنج خرایە سەر هێرشەکانی دەوڵەتی تورکی داگیرکەر و گوترا: "دەوڵەتی تورک لە دوای تێکشکاندنی لە بەرانبەر بەرخۆدانی کۆبانێوە لە هێرشەکانی بەردەوامە. ئامانجی ئەم هێرشانە بۆ لەناوبردنی دەستکەوتەکانی شۆڕشی ڕۆژئاوایە. لەم هێرشانەدا تاوانی جەنگ ئەنجام دەدات."

گردبوونەکەوە بە وتنەوەی درووشم کۆتای هات.