خەڵکی کۆبانێ بە داخستنی دووکان و بازاڕەکانیان کاردانەوەیان نیشاندا
خەڵکی کۆبانێ بە داخستنی دووکان و بازاڕ و ڕاوەستاندنی ژیان لە شارەکە، دژی هێرشە کۆمەڵکوژییەکانی دەوڵەتی تورکی قڕکەر، ناڕەزایەتیان نیشاندا.
خەڵکی کۆبانێ بە داخستنی دووکان و بازاڕ و ڕاوەستاندنی ژیان لە شارەکە، دژی هێرشە کۆمەڵکوژییەکانی دەوڵەتی تورکی قڕکەر، ناڕەزایەتیان نیشاندا.
دوێنێ فڕۆکەی بێفڕۆکەوانی دەوڵەتی تورکی داگیرکەر بۆردوومانی ماڵی هاوڵاتییەکی مەدەنی کرد لە شاری کۆبانێ، لە ئەنجامی هێرشەکەدا خاوەنی ماڵەکە (ئازاد عەلی مەحمود) و میوانی ئەو ماڵە (شێرۆ مەشد) شەهید بوون، هاوژینی خاوەن ماڵەکەش (نارین سلێمان) بە سەختی بریندار بوو.
وەک هەڵوێستێک لە دژی ئەو هێرشانە و خاوەنداریکردنی لە شەهیدەکانیان، دانیشتوانی کۆبانێ بەداخستنی دووکان وبازاڕەکانیان و لە تەواوی شارەکەدا ناڕەزایەتیان نیشاندا.