لە ١٠هەمین ڕۆژییدا ڕێپێوانی درێژ گەیشتە پاریس

ڕێپێوانی درێژی ٢٦ ڕۆژە بە خواستی ئازادی بۆ ڕێبەر ئاپۆ دەستپێکراوە، لە ڕۆژی ١٠هەمینی چالاکییەکەدا گەیشتە پاریس.

ڕێپێوانی درێژ

ڕێپێوانی درێژ لە ٢١ی کانوونی دووەم لە شاری لۆرێنتی فەڕەنسا لە چوارچێوەی هەڵمەتی "ئازادی بۆ عەبدوڵا ئۆجالان، چارەسەری سیاسی بۆ پرسی کورد"دا دەستپێکرا، ئەمڕۆ گەیشتە پاریس. ڕێپێوانەکە بە شێوەیەکی جەماوەری لە پێش ناوەندی کولتووری ئەحمەد کایە بە کۆبوونەوە بەردەوام بوو.

چالاکوانان تا بەردەم نوسینگەی ئەنفرۆماسیۆنی کوردستان، کە لە ٩ی کانوونی دووەمی ٢٠٢٣دا هەرسێ ژنە شۆڕشگێڕی کورد؛ ساکینە جانسز، فیدان دۆغان و لەیلا شایەلمەز تێیدا لە لایەن میتی دەوڵەتی تورکەوە تیرۆر کران، ڕێپێوانیان کرد.

چالاکوانان لە بەردەم باڵەخانەی نوسینگەی ئەنفرۆماسیۆنی کوردستان دوای دانانی چەپکە گوڵ، ڕاگەیاندراوێکییان خوێندەوە.

لە ڕاگەیاندراوەکەدا باس لەوەکرا پاریس بۆ کوردان شارێکی سیمبولییە و گوترا: "لە پاریس دووجار کوردان تیرۆر کران. هاوکات ئەنجامدانی ئەم چالاکییە بۆ لیپرسینەوەیە لەو کەسانەی هەڤاڵاکانیان شەهید کردین. لە پێناو ئەو ژنە شەهیدانەدا لە ڕێپێوانداین."

پاش خوێندنەوەی ڕاگەیاندراوەکە چالاکوانان تا پێش کەنیسەی سپی ڕۆشتن. لە ڕێپێوانەکەدا بڵاوکراوە بە زمانی فەرەنسی دەربارەی ئامانجی ڕێپێوانەکە بڵاوکرانەوە.