بە دیمەن

پارێزەر ڕازییە ئۆزتورک چەند چاوپێکەوتنێکی ئەنجامدا

لە پارێزەرانی نوسینگەی یاسایی سەدە ڕازییە ئۆزتورک چەند چاوپێکەوتنێکی لەگەڵ سی پی تی، پەڕلەمانتارانی یەکێتی ئەورووپا، بیرۆکراتی پلەباڵا و چەندین کۆمەڵەی دیکەی کۆنسەی ئەورووپادا ئەنجامدا و داوایکرد پەیوەست بە گۆشەگیری هەنگاو بنرێت.

پارێزەری نوسینگەی یاسایی سەدە ڕازییە ئۆزتورک بە ئامانجی ئەنجامدانی هەندێک چاوپێکەوتن گەیشتە شاری ستراسبۆرگی فەرەنسا و لەگەڵ سی پی تی، پەڕلەمانتارانی یەکێتی ئەورووپا، بیرۆکراتی پلەباڵا و چەندین کۆمەڵەی جیاوازی یەکێتی ئەورووپا کۆبوونەوە و چاوپێکەوتنی ئەنجامدا.

ئۆزتورک لە نیوەڕۆدا لەگەڵ سی پی تی کۆبووەوە و دەربارەی سزای دیسپلین کە لە ساڵی ٢٠٢٤ەوە بەسەر ڕێبەر ئاپۆدا سەپێندراوە هێشتاش بەردەوامە، قەدەغەی دیداری پارێزەران، نایاسایی گۆشەگیری و پێشێلکردنی مافەکانی مرۆڤ لە ئیمراڵی زانیاری دا بە سی پی تی.

نوێنەری کۆنسەی ئەورووپای دەم پارتی، فایەق یاگزایش بەشداری چاوپێکەوتنەکان بوو دەربارەی هەمان بابەت زانیاری دا بە سی پی تی. دۆسێیەک دەربارەی پێشێلکردنی مافەکانی مرۆڤ لە ئیمراڵی کە لە ماوەی یەک ساڵدا ئەنجامدراون ڕادەستی بەرپرسانی سی پی تی کرا.

لە کۆبوونەوەکاندا دەستنیشانکرا وێڕای پێشنیارەکانی سی پی تی بەڵام تورکیا ئەو پێشنیارانەی جێبەجێ نەکردووە. جەختکرایەوە لە گرنگی هەنگاونانی سی پی تی لەم بابەتانەدا و داواکرا سی پی تی ئەرکی خۆی جێبەجێ بکات.