دەوڵەتی تورک گوندێکی نزیک ئامێدی بۆردومان کرد

فرۆکە شەڕکەرەکانی دەوڵەتی تورکی داگیرکەر لە باشوری کوردستان گوندێکیان لە نزیک ئامێدی بۆردومان کرد.

بە گوێرەی سەرچاوە هەرێمیەکان چیای مەتینا لە نزیک گوندی گوهەرزێی ئامێدی لە لایەن فرۆکە شەڕکەرەکانەوە بۆردومان کراون.

ئەو شوێنەی بۆردومان کراوە کیلۆمەترێک دوورە لە گوندی گوهەرزێ و بەهۆی بۆردومانەکەوە دانیشتوانی گوندەکە کە لە رەز و باخەکانیاندابوون تووشی دڵەڕاوکێ بوون.

دوای بۆردومانەکە ئاگر لە ناوچەکە کەوتەوە و لەبارەی زیانەکانەوە هیچ زانیارییەک رانەگەیەندراوە.

هـ . ب