دەوڵەتی تورک هێشتا بە بیانووی کۆرۆنا ئەنجامدانی چالاکی لە جۆلەمێرگ قەدەغە دەکات
دەوڵەتی تورک خۆپیشاندان و گردبوونەوە لە جۆلەمێرگ قەدەغە دەکات و کۆرۆناش وەک پاساو و بیانوو یەک بۆ ئەو بڕیارە بەکاردەهێنێت.
دەوڵەتی تورک خۆپیشاندان و گردبوونەوە لە جۆلەمێرگ قەدەغە دەکات و کۆرۆناش وەک پاساو و بیانوو یەک بۆ ئەو بڕیارە بەکاردەهێنێت.
پارێزگاری جۆلەمێرگ رایگەیاند، بۆ ماوەی ١٥ رۆژ هەموو جۆرە خۆپیشاندان و گردبوونەیەک قەدەغەن.یەک لەو بیانووانەی بۆ قەدەغەکە ئاماژەیان پێدراوە پەتای کۆرۆنایە. راشیگەیاندووە کە بڕیاری قەدەغەکردنی چالاکییەکان تا ٥ی تەمووز بەردەوام دەبێت.
رێکخراوی تەندروستیی جیهانی لە ٥ی ئایاردا رایگەیاندبوو، 'هیچ دۆخێکی لەناکاو و نائاسایی جیهانی لە رووی تەندروستییەوە لەئارادا نییە'. دەوڵەتی تورکیش بەشێکی زۆر لە قەدەغەکانی پەیوەست بە دۆخی تەندروستی لە تەمووزی ٢٠٢١ هەڵگرتبوو، ئەو قەدەغە و رێکارانەی دیکەش کە مابوونەوە لە ئاداری ٢٠٢٢ هەڵگیرابوون.
هـ . ب