دەوڵەتی تورك لە گەڤەر و پایزئاوا دەستی بە ئۆپەراسیۆن كرد
لە ناوچەی جۆلەمێرگ و وان لەلایەن ئەرتەشی تورك و ژمارەیەكی زۆر لەهێزە ئەمنیەكان دەست بەئۆپەراسیۆنێكی بەرفراوان كرا.
لە ناوچەی جۆلەمێرگ و وان لەلایەن ئەرتەشی تورك و ژمارەیەكی زۆر لەهێزە ئەمنیەكان دەست بەئۆپەراسیۆنێكی بەرفراوان كرا.
دوێنێ شەو لە ناوچەی گەڤەری سەر بە جۆلەمێرگ ئۆپەراسیۆنێكی سەربازی دەستی پێ كرد. ئۆپەراسیۆنەکە لە چیای پاییزئاوا دەستی پێكردووە تا سەرلەبەیانی ئەو ناوچەیە لە رێگەی هەلیكۆپتەر، فڕۆكەی بێفڕۆکەوانی هێرشبەر و چاودێریی جۆرەکانی سیها و ئیها بۆردۆمان كراوە.
بەپێی زانیاریەكان ئۆپەراسیۆنەكە لە گوندەكانی پاگێ، تیلۆرانی سەرەوو و تیلۆرانی ژێری، كۆچە، زیزان، مامكاوا، مەشكان، كێلبان، یەكمالای ژێر و ژوور، دارێ، كاپۆرتێ، چواردیوار، مۆشڤان لەهەرێمی تاجەدین، سێپرێز، چیای عۆمەرێ، پاگێ و تۆپزئاوا بەرێوەدەچێت و ئۆپەراسیۆن بەردەوامە.
لە ناوچەکە جمۆجوولی فڕۆكەی جەنگییەکان و فڕۆكەی بێفڕۆکەوانی هێرشبەر و چاودێری و ڕەوانەکردنی هێزی ئەمنی بەرەو سنور رووی لەزیاد بوون کردووە.
پاییزئاوا
لەناوچەی پاییزئاوای سەر بە وان-یش بەهەمانشێوە ئۆپەراسیۆنێكی بەرفراوان دەستی پێ كردوە. ئۆپەراسیۆنەكە لەگوندی تاكۆ، ئاشخان، سێلیلان، مەروانۆ و زۆزانی ترشنێ بەردەوامە.
ژ.ت