دەوڵەتی تورک لە تشرین بۆردوومانی گەلی کرد و بریندار هەیە

دەوڵەتی تورکی داگیرکەر جارێکی دیکە بۆردوومانی خەڵکانی ئێشکگری بەنداوی تشرینی کرد.

بە پێی زانیارییەکان، دەوڵەتی تورک بە کاتی هەرێمی کاتژمێر ١٣:٣٠ بۆردوومانی گەلی کرد کە لە تشرین ئێشکگری دەگرن و بریندارێکی زۆری لێ کەوتووەتەوە.

فرۆکە جەنگییەکانی دەوڵەتی تورک لە هەمانکاتدا بۆردوومانی چوارڕێیانی سرینی کرد. هەروەها گوندی بیر حسۆی لە باشووری کۆبانێ تۆپباران کرد.