دەوڵەتی تورک ناوچەی برادۆست و گوندەکانی بناری قەندیلی بۆردوومان کرد

دەوڵەتی تورکی داگیرکەر بۆردوومانی ناوچەی برادۆست و گوندەکانی بناری قەندیلی لە باشووری کوردستان کرد.

بە گوێرەی هەوڵێکی ئاژانسی ڕۆژنیوز کە پشت بە زانیارییانە هەرێمییەکان دەبەستێت، دەوڵەتی تورک جارێکی دیکە لە ڕێگەی فرۆکە جەنگیەکانی و تۆپخانەکانیەوە بۆردوومانی هەرێمی برادۆستی سەر بە پارێزگای هەولێری کردووە.

بە گوێرەی هەواڵەکە لە دەرنجامی بۆردوومانەوەکەوە زیانێکی زۆر بەر ڕەز و باخەکانی هەرێمەکە گەیشتووە.

دەربارەی زیانی گیانی هیچ زانیارییەک بڵاونەکراوەتەوە.

هەرەوەها سەرلەبەیانی ئەمڕۆ فرۆکە جەنگیەکانی دەوڵەتی تورک بە چڕی بۆردوومانی گوندەکانی بناری قەندیلیان کردووە.

لە بارەی بۆردوومانەکەوە هاوسەرۆکی شارەوانی بناری قەندیل سەروین جەلال ئاماژەی بەوەداوە؛ گوندەکانی خرێ یاس، گۆرگامێشە و ناودەشتیان لەلایەن دەوڵەتی تورکەوە بۆردوومانکراون و زیانێکی زۆری بەر سروشت و ناوچە کشتوکاڵییەکانی ئەو گوندانە کەوتووە.