دەوڵەتی تورک شەهیدی کرد و ئێرانیش نەیهێشت تەرمەکەی بە خاکبسپێردرێت

تەرمی دەرهێنەر مەنسور کەریمیان کە لە رۆژئاوا و لە هێرشکی دەوڵەتی تورکی داگیرکەردا شەهیدببوو، بەهۆی رێگرییەکانی دەوڵەتی ئێرانەوە، لە بری رۆژهەڵاتی کوردستان، لە باشووری کوردستان بەخاکدەسپێردرێت.

سینەماکاری کورد مەنسور کەریمیان لە ٢٣ی کانونی یەکەمی ٢٠٢٣ لە رۆژئاوای کوردستان لە ئەنجامی بۆردومانی دەوڵەتی تورکی داگیرکەردا شەهیدبوو.

تەرمی شەهید مەنسور کەریمیان لە ٣٠ ی کانونی یەکەم لە رۆژئاوای کوردستانەوە بە مەراسیمێکی جەماوەری بەرەو باشووری کوردستان ماڵئاوایی لێکرا.

دوای ئەوەی تەرمەکە گەیشتە سلێمانی، لە ٣١ی کانونی یەکەمی ٢٠٢٣ مەراسیمی ماڵئاوایی لە تەرمی شەهید مەنسور کەرمیان لە بەردەم سینەما سالم لە شاری سلێمانی بە بەشداربوونی دەیان هونەرمەند، نوێنەری لایەنە سیاسیەکان و خەڵکی باشووری کوردستان بەڕێوەذەجوو. دوای مەراسیمەکە تەرمی شەهید مەنسور بەرەو رۆژهەڵاتی کوردستان بەڕێکرا.

بڕیاربوو تەرمی شەهید مەنسور لە زێدی خۆی واتە لە شاری سنەی رۆژهەڵاتی کوردستان بە خاکبسپێردرێت، بەڵام دەوڵەتی ئێران رێگەی نەدا تەرمە بگوازرێتەوە بۆ رۆژهەڵاتی کوردستان.

هەربۆیە بنەماڵەکەی بڕیاریاندا ٧ی کانونی دووەم کاتژمێر ١٠:٣٠ تەرمی کەریمیان لە گۆڕستانی شێخ عەباس لە گەڕەکی وڵوبەی شاری سلێمانی بەخاک بسپێردرێت.

شەهید مەنسور کەریمیان لەدایکبووی ١٩٨٤ی شاری سنە، نزیکەی ٢٠ ساڵ بوو لە بواری سینەمادا کاری دەکرد. لە دوو ساڵی رابردوودا لە رۆژئاوای کوردستان سەرقاڵی دەرهێنانی فیلم بوو.

هـ . ب