'دەوڵەتی تورک و پەدەکە هەوڵ دەدەن لە ورمێ ئاژاوەگێڕی بکەن؛ پێویستە گەل هۆشیار بێت' - نوێکرایەوە-

فەرماندە شیار شەڤگەڕ ڕایگەیاند، دەوڵەتی تورک لە ڕێگەی میت و پەدەکە-ەوە هەوڵ دەدات لە ناوچەی ورمێ ئاژاوەگێڕی لەناو خەڵکدا دروست بکات. داوایکرد، خەڵکی ڕۆژهەڵاتی کوردستان لە دژی ئەو کارانە هۆشیار بن و ڕێگە بە خەڵکی بێ ئەخلاق و جاش نەدەن.

شیار شەڤگەڕ ئەندامی فەرماندەیی یەکینەکانی ڕۆژهەڵاتی کوردستان (یەرەکە / YRK) بارودۆخی ڕۆژهەڵاتی کوردستان، ئێران و هەڵبژاردنی عێراق بۆ ئاژانسی هەواڵی فورات (ANF) هەڵسەنگاند.

هەڵسەنگاندنەکەی شیار شەڤگەڕ بەم شێوەیەیە:

'خەڵک لە هەڵبژاردندا هەڵوێستی خۆیان نیشاندا'

"ئێمە بە پرۆسەیەکی هەستیاردا تێپەڕدەبین. لەم پرۆسەیەشدا گۆڕانکاری لە ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاستدا ڕوودەدات. یەکێک لە گۆڕانکارییە سەرەکیەکانی هەڵبژاردنەکانی عێراق بوو. لە ئەنجامدا هەموو کەس خۆی بە سەرکەوتوویی نیشان دەدات، بەڵام بە پێی کۆمەڵگای عێراق هیچ پارت و ڕێکخراوێکی ئێستا سەرکەوتوو نەبووە، چونکە ٤١% ی کۆمەڵگای عێراق بەشداری هەڵبژاردنەکانیان کردووە، ٥٩% ی خەڵکی ئەم وڵاتە بەشدارییان لەو هەڵبژاردنانەدا نەکردووە. بەپێی ئەم ئەنجامانە کام حیزب یان ڕێکخراو دەتوانێت بڵێت من سەرکەوتووم؟ لەم ئاڵۆزی و گێژاوەدا ئێستادا گەلی عێراق هیچ باوەڕێکی بە هیچ حکومەت و ڕێکخستنێک نییە، چونکە هیچ حکومەتێک نییە، کە بە بڕوا و ئیرادەی خۆی خۆی بەڕێوەببات. خەڵک دەیانهەوێت حکومەتێک پێشەنگایەتیی بۆ بکات، خاوەنداری لە گەل بکات، پێویستییەکانی گەل و داخوازیەکانی خەڵک جێبەجێ بکات.

نابێت ئەو پارت و ڕێکخستنانە، کە هەندێک دەنگیان بە دەستهێناوە و رۆیشتوونەتە پەرلەمان نابێت تووشی سەرخۆشیی سەرکەوتن بن و بڵێن، ئێمە دەتوانین هەر شتێک بین، چونکە خەڵکی ئەم هەرێمە ئێوەیان قبوڵ نەکردووە و نایکەن. ئێستا هەڵبژاردن ئەنجامدرا، بەڵام دیار نییە، کە ئایا لە ئەنجامی هەڵبژاردنەکاندا دەتوانن حکومەت پێکبهێنن یان نا. ئەم هەڵبژاردنە وەک ئەوەی تورکەکان دەیانخواست سەرکەوتوو نەبوو، بەو شێوەیەش ئەنجامی نەدا، کە ئێران دەیخواست. لە ڕاستیدا وەک ئەوەی، کە ئەمریکاش دەیخواست ئەنجامی نەبوو. باڵەکەی سەدر؛ شیعە سەربەخۆکانی دەرەوەی ئێران ئێستا پێشەنگایەتی بۆ شیعەکان لە پەرلەماندا دەکەن و ٧٣% ی کورسییەکانی پەرلەمانیان بە دەستهێناوە. خەڵکی عێراق بەتایبەتی بەشە شیعییەکانی دەیانەوێت پشتیان بەوان ببەستن. لێرەدا دوو شت  گرنگن یەکێکیان ئەوەیە، ئێران لەوێ دۆڕا. دووەم، دەوڵەتی تورک ویستی هەندێک خۆی بباتە پێشەوە، بەڵام شکستی هێنا و سەرنەکەوت.

لە ئەنجامدا ئەو حکومەتە چەند بکەوێتە ژێر دەسەڵات و کۆنترۆڵی ئێران، تورکیا، یان ئەمریکا، بەو رادەیە ئاڵۆزی و گێژاو دروست دەێت. سەدر ئێستا دەڵێت، من سەربەخۆم و بە ویست و ئیرادەی کەس ناجوڵێمەوە، من لەگەڵ خەڵکدا رێدەکەم و نابێت کەس دەست لە کاروباری ناوخۆی عێراق وەربدات، بەڵام سەرەڕای ئەم وتانە، لە گۆڕەپانەکە و کردارەکان جیاوازن و دەکرێت بڵێین هەموو کەس دەستی لە عێراقدا هەیە. ئێستا بارودۆخی عێراق تا ڕادەیەک ئاڵۆزە، ئەنجامی هەڵبژاردنەکان بەتەواوی بە ئەنجام نەبوون، ئەوەی تا ئێستا دەردەکەوێت کەمێک بەم شێوەیە بووە.

هەروەها بەپێی ئەو زانیارییانەی میدیاکانی پارتی دیموکراتی کوردستان (پەدەکە) بڵاویانکردووەتەوە، دەڵێن، ٣٢ کورسیمان بەدەستهێناوە، بەڵام کاتێک سەیری دەنگەکانی پەدەکە دەکەین، ئەوە روون دەبێتەوە، کە دەنگەکانی وەک ساڵانی پێشتر نییە و کەمبووەتەوە و هاوکات زۆربەی خەڵکەکەمان لە باشوور نەچووەتە سەر سندوقەکانی دەنگدان. لەبەر ئەوەی بەشداری لە هەڵبژاردن دا کەم بوو دەنگەکانی ئەوان و دەنگەکانی لایەنەکانی تریش کەم بووەتەوە. ئەمە چی نیشان دەدات؟ ئەوە دەردەخات، کە خەڵک هیچ لایەنێکی ئێستا بە پێشەنگ و بە ئیرادە نابینێت و هیوای چارەسەری، یان سەرکەوتنیان تیاد نابینێت. هەروەک ئەوەی، کە سەرکەوتبێتن خۆیان نیشان دەدەن، بەڵام با ئەوە باش بزانن، کە هەڵبژاردنەکەشدا دەرکەوت، ئەگەر بەڕاستی گەل ئومێدێک و هیوایەکی بەو حیزب و ڕێکخراوانە هەبوایە، ئەوا ڕێژەی بەشداریکردن لەم ئاستەدا نەدەبوو.

واتە دەتوانین بڵێین، گەل لەم هەڵبژاردنەدا وەڵامیان دایەوە، هیوای گەل لە دەرەوەی بزووتنەوەی ئازادیی کوردستانمان، لە دەرەوەی بیر و فەلسەفەی ڕێبەری ئاپۆ، بە هیچ حیزبێک نییە، کە بتوانێت پێشەنگایەتیی گەلی کورد و ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست بکات. هەندێک جار لە پڕوپاگەندەکانیان دا دەڵێن، تەڤگەری ئازادی چیی بۆ گەلی کورد کردووە؟ ئەگەر هەڵبژاردنێکی ئازاد و سەربەخۆ هەبێت، بەپێی یاساکانی جیهان بەڕێوەبچێت و ئەگەر بهێڵن تەڤگەری ئازادی لە هەموو شوێنێک بەشداری لە هەڵبژاردندا بکات، ئەوا تێدەگەن،  کە تەڤگەری ئازادی چیی بۆ کورد کردووە. با لێرەدا نموونەیەک بهێنمەوە؛ هەدەپە حزبێکی کوردییە لە تورکیا و شەش ملیۆن دەنگی هەیە، ئەوە کەم نییە و پێویستە پەدەکە ئەوە بزانێت.

تەڤگەری ئازادی لە باشووری کوردستان بە فکر و فەلسەفەی ڕێبەری ئاپۆ بچێتە ناو هەڵبژاردنەکان و دەنگی گشتی بە دەست دەهێنێت. ئەوانەی دەبنە کلکی دوژمنی داگیرکەر و خیانەت لە نەتەوە و مێژوو و مرۆڤایەتیی خۆیان دەکەن پێویستە ئەمە بزانن. هیوای گەلانی ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست بزووتنەوەی ئاپۆییە. گەلانی ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست فکر – فەلسەفە، سیستم، تێکۆشان و پارادیگمای رێبەرایەتی قبوڵ و پەسەند دەکەن. دوژمن هەرچی بکات خەڵک لەسەر ئەم بنەمایەیە و ئەمەش سەردەمێکی نوێ لە ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاستدا دروست دەکات. پێویستە پەدەکە ئەمە باش بزانێت و خۆی لەگەڵ بزووتنەوەی ئاپۆیی بەراورد نەکات.

'دەوڵەتی ئێران ئێستا بەتەواوی لە گەمارۆدایە'

ئێران (حەشدی شەعبی) لە هەڵبژاردنەکاندا کەوت. بە گشتی کەمتر لە ١٤ کورسیی بەدەستهێناوە، بەڵام لە هەڵبژاردنەکانی پێشوودا نزیکەی ٥٠ کورسیی هەبوو. ئەمە چی پیشان دەدات؟ ئەوە دەردەخات، کە کۆمەڵگا عێراق نە تورکیایان دەوێت و نە ئێرانیان دەوێت و  نە ئەمریکایان دەوێت، هیچ کەسیان ناوێت، دەیانەوێت تەنها بە ویستی خۆیان حکومی خۆیان بکەن. دەڵێن، نابێت کەس دەست لە ئێمە وەربدات، ئێمە خۆمان خۆمان بەڕێوەدەبەین.

هێدی هێدی ئێران و سیستمە داگیرکەرییەکەی گەمارۆ دەدەن. لەلایەکەوە بە شەڕی ئەرمەنیا – ئازەربایجان و لەلایەکی ترەوە بەشەڕی ئەفغانستان - تاڵیبان و ئێستا لەعێراقدا هێدی هێدی بێکاریگەری دەکەن و لەولایەنەشەوە گەمارۆکە بەرتەسک دەکەنەوە. دەیانەوێت بەم شێوەیە ئێران رادەستی خۆیان بکەن. ئێران لە دوای کوژرانی قاسم سولەیمانی لە عێراق زیانی گەورەی بەر کەوت. ئەم دۆڕاندنە هەمو سەربازییە، کە بە شکۆی و شانازیی خۆی دەزانی و هەم دۆڕانی رێکخستن بوو، چونکە گەلی لە دەست دا. واتە ناتۆ دەیەوێت وردە وردە کۆتایی بە کاریگەری ئێران لە عێراقدا بهێنێت. بۆ ئێران ئەمە شکستێکی مێژووییە. ئێران ئەم شکستەی قبوڵ نەکرد، ویستی دەستوەردان بکات و لەسەر ئەم بنەمایەش فەرماندە سوپای قودس (ئیسماعیل قائانی) ڕۆژی دوای هەڵبژاردنەکان بە نهێنی ڕەوانەی عێراق کرد.

بۆچی ئەو زۆر بەنهێنی هات بۆ عێراق، هۆکارەکەی چی بوو؟ بۆ ئەوە بوو لەدوای هەڵبژاردنەوە پلانسازی بۆ قۆناغی دوای هەڵبژاردن دابڕێژێن. ئەم پلانسازیە لە بەغدا پووچەڵکرایەوە. ئێران لە ڕووی سیاسی و دیپلۆماسییەوە لە عێراقدا تێکشکاوە. بەم هۆیەوە داوای تێهەڵچوونەوە و پێداچوونەوە بە دەنگەکاندا دەکات و هەوڵدەدات حکومەت پێکنەهێنرێت. ئەمەش دەبێتە هۆی ئەوە لە عێراق چالاکیی نایاسایی رووبدات. هۆکاری شکستی ئێران لە عێراق چی بوو؟ ناتۆ و ئەمریکا هەموو سەرۆک هۆزە شیعەکانیان کڕیوە، کە پێشتر بە پارە پشتگیریی ئێرانیان دەکرد. لەپاڵ ئەوەدا بڕوایەکی زۆر بەسیستمی ئێران نییە. لەبەر ئەوەش نزیکەی زۆربەی جەماوەرەکەیان حیزبەکان و لایەنەکانی خۆیان گۆڕیوە. هاوکات هاتنی ئێران بۆ عێراق دەستێوەردانێکی سەربازییە. هەر خۆی پێش هەڵبژاردنەکانیش لەگەڵ کازمی و لەگەڵ هێزە لایەنگرەکانیان لە هەرێمی کوردستان دەستیان بە دانوستان و چاوپێکەوتن کرد.

کۆبوونەوەکەیان لەسەر چی بوو، لەسەر چ بنەما و چوارچێوەیەک بوون؟ وتیان، دەبێت لە دوای هەڵبژاردن ئەو لایەنانەی ڕۆژهەڵاتی کوردستان، کە شەڕ دەکەن، دەبێت لە باشور دەربکرێن و چەک بکرێن، ئەگەرنا هەموویان تێکدەشکێنن. دەبێت دەوڵەتی ئێران بزانێت،  کە کۆمەڵگا وەک جاران بەدوادا نایەت و بەڕێوەنابرێت. ئەو شکستە لە بەرزترین ئاستدا کاریگەریی لەسەر ئێران دەبێت. دەبێت لە ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست و بەتایبەتی لە عێراق هەنگاوێک پاشەکشە بکات.

ئێستا تاڵیبان بە شێوەیەکی چالاکانە کاریگەری لە سەر ئێران دەکات. بۆ ئەوەش تاوەکو دێت هەڕەشەکان زیاد دەبن، وەک پێشتریش گوتبومان، حکومەتی ئێستاش بە هاتنی رەئیسی سەرۆک کۆماری ئێران، بووەتە حکومەتێکی سەربازی. ئەم حکوومەتە سەربازییە بە شێوازی جۆراوجۆر چەند فشارێکی قووڵتر و قورستر لەسەر گەل و خەڵک دروست دەکات تا ئەم حکومەتە زاڵ و باڵادەست بێت، تاوەکو دەچێت سیستمی ئێران زیاتر بەرەو سەربازی دەڕوات. رەئیسی هەوڵ دەدات هەموو بەرهەڵستکارانی لەناو ببات، ئەویش نەک بە شێوەیەکی نەرم، بەڵکو دەیەوێت بە شێوەیەکی توند لە ناویان ببات.

ئێران شەڕی ئەرمینیا - ئازەربایجانی بە جدی نەگرت. ئێران پێویستە بزانێت ئەو شەڕە چۆن بەڕێوە دەچێت. ئەو شەڕە هەڵمەتێک بوو و لە ئەنجامی ئەو شەڕەدا بەشێک لە سنووری ئێران لەلایەن تورکەکانەوە دەستی بەسەردا گیرا. لەسەر ئەو ئەنجام ئەردۆغان لەو کاتەدا وتی،  شەڕێک لەسەر ئاوی ئەرەس. ئەمە مانای چییە؟ پێویستە ئێران باش لێی تێبگات. ئەو شەڕە هەڵمەتێک بوو بۆ گەمارۆدانی دەوروبەری ئێران، ڕەنگە ئەرمینیا هەندێک لە شوێنەکانی لە دەست بدات، ئەوەی لەڕای گشتی و چاپەمەنییەکاندا دەرکەوت و ئەوەی لە شەڕەکەدا ئەنجامی بە دەستنەهێنا ئەرمینیا بوو و براوەی شەڕەکە ئازەربایجان بوو، بەڵام ئەوەى کە دەبێت گورزی لێبدرێت ئێرانە، سنووری لەگەڵ ئازەربایجان و دەوڵەتی تورک دایە، ئەردۆغان دەیەوێت لێرەدا خۆی ڕێکبخات، دەیانەوێت خۆیان لەوێ جێگیر بکەن، تورکیا ئەندامی ناتۆیە.

لەبەر ئەوەش دەیانەوێت خۆیان ئازەربایجانی رۆژئاوا تاوەکو تەبرێز و لەوێیەوە بۆ چیای ئارارات (ئاگری) ڕێکبخەن و ئێران لەوێ تەنگاو بکەن. دەیانەوێت لە خۆی و سەڵماسەوە تاوەکو تەبرێز بگرن. دەیانەوێت لێرە بە تەواوی کورد بنبڕ و پاکتاو بکەن، بۆیە هەم  سیاسەتی دابەشکردنی کورد و هەم کورد و گەلانی دانیشتووی ئێرە، کە پێکەوە دەژین بکەن بە دوژمنی یەکتر و بەم شێوەیە دوژمنایەتی دروست دەکەن، ئەوە بۆ خۆیان دەکەنە ئامانج، کە گەلی کورد و ئازەری، کە لێرە پێکەوە دەژین بکەنە دوژمنی یەکتر، بەڵام ئەو سیاسەتەی لێرە پەیڕەو دەکرێت و کاری بۆ دەکەن سیاسەتی عوسمانییە. لێرەدا دوو ئامانجی سەرەکی هەیە، یەکێکیان ئەوەیە، کە دەوڵەتی تورک دەیەوێت بە دوای سیاسەتی عوسمانیدا بڕوات و خەونی ئیمپراتۆریەتی نوێی عوسمانی جێبەجێ بکات، ناتۆ دەیەوێت لە ژێر ناوی تورکیادا ئێران تەنگاو بکات و دابەشی بکات و هەموو سامان و دەوڵەمەندیی ئێرە بخەنە خزمەت بەرژەوەندییەکانی خۆیان. بۆیە گرنگە ئەم سیاسەتە ببینین و لەسەر ئەم بنەمایە خەبات و تێکۆشان بکەین.

لە لایەکی ترەوە ئێران هێدی هێدی خۆی ڕادەستی سیستمی سەرمایەداری دەکات، ناچارە خۆی ڕادەست بکات، ئابڵوقە هەیە، لە دەرەوە تەنگاوی دەکەن و لەناوەوەش دەیخنکێنن. لە بەرامبەر هێرشە فرە لایەنەکاندا لە سیستمەکەیدا درز و کەلێنی زۆر دروست بووە و سیستم دەوڵەتی ئێران ناچار دەکات چەند دەرگایەکی بۆ بکاتەوە. بەرامبەر بە ئەمریکا نەرم دەبێت، چونکە چیتر ناتوانێت خۆی رابگرێت و هێزەکەى بەشی ئەوە ناکات، چونکە بە هیچ شێوەیەک پشتبەستوو نییە بە کۆمەڵگا و گەلانی خۆی. ئێران بەهۆی دینامیکە ناوخۆییەکەیەوە خۆی بۆ یەکانگیر ناکرێت، ئەو دۆخە دەبێتە هۆی ئەوە بە جۆرێکی تر تەنگاوبکرێت و لەگەڵ سیستەمدا یەکی بخەن. نەو هەموو شەڕە، کە ڕوودەدات، تورکیا و دەوڵەتانی دەوروبەری ئێران، دەیانەوێت ئێران تەسلیم بکەن، ئێستا پێشەنگایەتی بۆ ئەوە دەکەن. هەڵبژاردنی عێراق بۆ ئێران گورز و کودەتایەکە، سەرکەوتنی تاڵیبان لە ئەفغانستان گورز و کودەتایەکە، شەڕی ئەرمینیا و ئازەربایجان گورز و کودەتایە بۆ ئێران. ئەمە شکستی ئێرانە، شکست لە سیاسەت و دیپلۆماسیدا هەیە.

'بەرخۆدان و تێکۆشانی گەل و گەریلا بە تەواوی پیلانگێڕییەکە تێکدەشکێنن'

لەلایەکی ترەوە گەلی کورد بە پێشەنگایەتی تەڤگەری ئازادیدا تێدەکۆشێت، وەک دەزانرێت ئەم مانگە مانگی پیلانگێڕییە، دەوڵەتە داگیرکەرەکان و سیستەمی سەرمایەداری هەرێمەکەیان بە دووبەرەکی و ناکۆکی بەجێهێشتووە، بۆ ئەوەی هەموو کاتێک شەڕ هەبێت. گەلی کوردیش  هەمیشە ڕووبەڕووی پیلانگێڕی بووەتەوە و لەگەڵ خەڵکی ناوچەکە هەمیشە دەیانەوێت پێکەوە و ئازادی بژین و لەسەر ئەم بنەمایەش هەر هەنگاوێک بۆ ژیانێکی سەربەخۆ و ئازاد هەڵیانگرتووە، بە هێرش و پیلانگێڕیی دڕندانەوە ڕووبەڕوو بووەتوە. بەتایبەتی لەم سەدەیەدا گەلی کورد دەیان جار لەگەڵ سەرکردە و رێبەرەکانیان بووە، بەڵام هێزە پیلانگێڕەکان ویستویانە ئەمە بنبڕ بکەن و سەرکردەکانیان لەناوبەرن. تا ئێستا، ئەوان هەمیشە ئەو کارەیان کردووە. پێشەوا قازی محەمەد، سمکۆ شکاکی، کاک فوئاد (مستەفا سوڵتانی)، قاسملۆ، شەرەفکەندی لەسەر ئەم بنەمایە تێکشکێنران. ئەو کەسانە کە سەرکردەی گەلەکەیان بوون کە دەیانویست بە ئازادی و بە یەکسانی بژین لەلایەن داگیرکەرانەوە کۆمەڵکوژ کران، هەرگیز داواکارییەکەیان قبوڵ نەکرا. بەڵام بۆ کۆمەڵگەکەیان شەڕیان کرد، لە دژی پیلان و سێدارە وەستانەوە. لەگەڵ ئەوەشدا نەیانتوانی هەموو شتێک ڕزگار بکەن، کۆمەڵگای کورد دەیەوێت بە ئازادی و یەکسانی بژی و بۆیە دەستبەرداری تێکۆشانی خۆی نابێت. لە ڕۆژهەڵاتی کوردستان بە سەرهەڵدانی تێکۆشانی تەڤگەری ئازادی، گەلی کورد خۆی لە هزری ڕێبەر ئاپۆ بینی و لەگەڵی ئاوێتە بوو و ئێستا هیوای خۆی لە تەڤگەری ئازادی و ڕێبەر ئاپۆ دەبینێت و لەم رێگەیەشدا باج دەدات.

کاتێک بە باشی سەیری مێژوو دەکەین، دوژمنەکەمان بە باشی دەناسین. بۆ ئەم کۆمەڵگایە کوردییە هەمیشە تێکۆشانی کورد بە پیلانگێڕییەوە رووبەروو بووەتەوە. هەمان شت لەبەرانبەر ڕێبەر ئاپۆ ئەنجامدرا. بۆ ئەوەی کۆمەڵگایەکی ئازاد دانەمەزرێت، ویستیان مێژوو دووبارە بکەنەوە و لەسەر ئەم بنەمایە بە دەستگیرکردنی ڕێبەر ئاپۆ ویستیان تەڤگەری ئازادی بنبڕ بکەن، بەڵام تەڤگەری ئازادی وەک بزووتنەوەکانی پێشوو نییە، بە دەستگیرکردنی ڕێبەری ئاپۆ هەموو شتێک تەواو نەبوو، لە جاران گەورەتر و بەرزتر بوو و گەلیش زیاتر بەشداری تێکۆشانی کرد. پیلانگێڕیی ئەمڕۆ بە شێوەیەکی جیاواز لە دژی گەلەکەمان و بزووتنەوەکەمان و ڕێبەر ئاپۆ بەردەوامە، بەڵام ئەو پیلانگێڕییە ناتوانێت ئەنجام بەدەست بهێنێت و ئێمە پیلانگێڕییەکە پووچەڵ دەکەینەوە.

هەرچەندە ئێمە باجێکی قورس دەدەین، بەڵام سەرکەوتن بەدەستدەهێنین. دوژمن و داگیرکەران و هاوبەشەکانیان دەبێت بزانن کە تێکۆشانی ئێمە لە هەموو کات گەورەتر و فراوانترە.

'تورکیا دەیەوێت لە ڕێگەی میت و هاوبەشە کوردەکانی وەک پەدەکە ئاڵۆزی لە ئورمیە دروست بکات'

بابەتێکی تر لە ئورمیە سیاسەتێک بەسەر گەلەکەماندا دەسەپێنرێت، وەک دەزانرێت گەلی کورد و ئازەری پێکەوە دەژین، زۆر نیشتمانپەروەرن، دەیان شەهیدمان هەیە لەم هەرێمە، وەک تەڤگەری ئازادی دەیان شەهیدمان هەیە. هاوڕێ هێمن هەیە، دەیان هاوڕێی لەو جۆرە هەیە. بەهەمان شێوە سەلماس باجێکی گەورەی داوە، یەکێک لەو هەڤاڵانە، هەڤاڵ لەشکەرە، دوای دیلکردنی ڕێبەر ئاپۆ، ویستی ببێتە هیوایەک بۆ کۆمەڵگایەکی ئازاد، داگیرکاریی قبوڵ نەکرد. بەشداری لە ڕیزەکانی گەریلای ئازادی کوردستان کرد و بووە فەرماندەی سەردەم. لە زۆربەی ناوچەکان چەندین ساڵ شەڕی کردووە و لە بەرزترین ئاستدا بۆ ژیانێکی ئازاد تێکۆشان بەڕێوە برد. پێویستە گەلەکەمان لە سەلماس خاوەنداری لە شەهیدی قارەمانی خۆیان بکەن. هەروەها لە ماکۆ هەڤاڵ دارا، هەڤاڵ شیرین هەیە، هەڤاڵ شیرین لەدژی دوژمن بەرخۆدانیەکی گەورەی بەڕێوەبرد و کۆیلایەتی و خۆبەدەستەوەدانی ڕەتکردەوە و بۆ ژیانێکی ئازاد شەڕی کرد و بەو شێوەیە چوونە بەر پەتی لەسێدارەدان. لە ئێستادا لە زیندانی داگیرکاریی ئێران لە کەسایەتی هەڤاڵ زینپ جەلالیان بەرخۆدانی گەورە ئەنجام دەدرێت. پێویستە گەلەکەمان لە ماکۆ بەو شێوەیە خاوەنداری لە شەهید و بەرخۆدان بکات. دایکانمان، کچانی گەنج، کوڕە گەنجەکانی ماکۆ، بەشداری ئەم بەرخۆدانە بکەن.

دیسان لە هەرێمی کۆتۆڵ، خوی، ئەلند، دەیان شەهیدی مەزنمان هەیە، هەڤاڵ ڕزگار، هۆگر، کانی (فەسیح). کۆمەڵگای ئێمە لەوێ کۆمەڵگایەکی نیشتمانپەروەرە، خاوەنداری لە شەهیدەکانیان دەکەن. لە ساڵی ١٩٩٩دا لە هەموو شوێنێک زیاتر گەلی ناوچەیە خاوەنداری لە تەڤگەری ئازادی و ڕێبەر ئاپۆ کرد. بۆیە خاوەنداریکردن لەوێ لە بەرزترین ئاستدا دەبێت. خەڵکی ئازەری ئێمەش شەهیدی قارەمانی گەورەیان هەبوو، هەڤاڵ سالار یەکێکە لەو هەڤاڵانەی کە لە خواکورک تاوەکو بۆتان گەریلایەتی کرد، فەرماندەیی و پێشەنگی ژیانی ئازاد بوو. بەتایبەتی لە خواکورک ڕۆڵی لەچارەنووسی پرۆسەکەدا زۆر گەورەبوو. لەکەسایەتی هەڤاڵ سالار و دەیان دۆستی ئازەریمان، ڕاسیزم و نەتەوەپەرستی و دەسەڵاتی سیستەمەکە تێکشکاوە و ئەمڕۆ ئەمە لە هەموو کاتێک زیاتر بەردەوامە و  سەرهەڵدەدات.

ئێستا لەو هەرێمەدا کەسانێک بەناوی پەدەکە-تورکیا دەیانەوێت خۆیان ڕێکبخەن و بڵێن ئێمە بۆ ئەم کۆمەڵگایە شەڕ دەکەین و بەو شێوەیە پڕوپاگەندە دەکەین، بەڵام دەبێت گەلەکەمان ئەوە بزانێت کە بە دەستی میتی تورک و پارتی ئەو کارە دەکرێت، باش دەزانین  هیچ شتێک بۆ گەلەکەمان ناکەن. خەڵکی ئێمە پێویستە ئاگاداری ئەوە بن، پێویستە گەلەکەمان لە پۆلدەشت، قەڵانی، شوت، چاڵدێران، سەلماس و هەموو ناوچەکانی دەوروبەری، کۆتۆڵ و دەوروبەری، ئاگاداری ئەو کەسانە بن و ڕێگە نەدەن ئەو کەسانە لەو شوێنانە جێگیر ببن. دەیانەوێت تەڤگەری ئازادی ڕەش بکەن و وەک ئەوە نیشان بدەن کە خەباتێکی ڕاستەقینە دەکەن، بەڵام ئەمە لەلایەن میتی تورکەوە ئەنجام دەدرێت. لە شاری وان لە باکوری کوردستانەوە دێن، یان لەرێگەی ماکۆ یان لەرێگەی کۆتۆڵ دەچنە ناوچەکە. لە ڕێگەی بارزانییەوە دەیانەوێت بزووتنەوەیەکی ئەڵتەرناتیڤ دروست بکەن. خەڵکی ئێمە پێویستە هوشیار بێت. لە ئەسەندەرە تاوەکو گلیداغ دەوڵەتی تورک دەیەوێت دیوار دروست بکات. باشە بۆ؟ بۆ ئەوەی گەلان لە یەکتری جیابکەنەوە و ڕێگە نەدەن پشتگیری یەکتر بکەن و لەناو ئەو سنوورەدا کە دیوار دروست دەکرێت، دابەشیان بکەن. ئێمە کوردین لە هەردوو لای سنوورەکە، ئێمە کوردین، ئێمە یەک کۆمەڵگاین، بەڵام دوژمن دەیەوێت ئێمە دابەش بکات. ئەوەی ئێستا دەوڵەتی داگیرکەری تورکیا لەبەرانبەر گەلی باکورمان دەکات، هەمان کار لە ڕۆژهەڵات دەکات. بۆیە ژمارەیەکی زۆر لە ڕۆڵەکانمان شەهید بوون، ڕۆڵەکانی کۆتۆڵ، سەلماس، ئورمیە لە تەڤگەری ئازادیدا شەهید بوون، قوربانییەکی گەورە درا، هەموویان لە ڕێگای ڕاستدا شەهید بوون. بۆیە کۆمەڵگای ئێمە لە دژی ئەم کردەوەیەی دوژمن هۆشیارە، ئێمە دەزانین کە کۆمەڵگای ئێمە زۆر دڵسۆز و نیشتمانپەروەرە و زوو بە زوو هەڵناخەڵەتێ، بەڵام پێویستی بە هوشیاریەکی گەورە هەیە و پێویستی بە کرداری ژیرانە و ڕێکخراوەیی هەیە. پێویستە کەسی بەم شێوەیە قبوڵ نەکەن و دەریان بکەن. ئێستا پەدەکە دەیەوێت بەم شێوەیە بەسەر تەنگەتاویەکەیدا زاڵ ببێت، ئێمە دەزانین کە ئێستا هاوکاری دەوڵەتی داگیرکەری تورکیا دەکات. لە شۆڕشی مەهاباددا کە بە پێشەنگایەتیی شەهیدی نەمر محەمەد قازی دەستی پێکرد، گەورەترین گورزی لەو شۆرشەدا، پێشمەرگەکانی شەهید کردووە، بەڵگە هەیە، هەندێک لەو کەسانەی کە ئەم کارەیان کردووە دەنگیان لە دەست ئێمەدایە، چییان بەسەر کۆماری مەهەباد و گەلەکەماندا هێناوە، بە تایبەتی گەلەکەمان لە نەخەدە، شنۆ، پیرانشار، سەردەشت، دەزانن.  پەدەکە هیچ کارێکی بۆ گەلی کورد نەکردووە و ناتوانێت هیچ بکات. چونکە لەژێر دەسەڵاتی دەوڵەتە داگیرکەرەکاندایە و ئەگەر هەنگاوێک بنێت ئەوا لەناوی دەبەن. بۆیە دەبێت خەڵکی ئێمە ئاگاداری ئەوە بن و هوشیار بن.

ئەرکی گەنجانی ئێمەیە لە ئورمیە، سەلماس، کۆتۆڵ، خوی، کۆمەلگاکەیان بپارێزن، ئەوانەی کە بێ ڕەوشتی ئەنجام دەدەن قبوڵ نەکەن. هەموو شتێک بە گەریلا نابێت؛ پێویستە کۆمەڵگا ڕێکبخرێت و لە دژی ئەمانە تێکۆشان بکات. ئەو شتەی کە گەنجانمان پێویستە بیکەن، دەبێت لەسەری بوەستن، ئەمە ئەرکی ئێمەیە. ئەوانەی کە خراپەکاری دەکەن، دەبن بە جاش، ماددەی هۆشبەر دابەش دەکەن، پێویستە هەڵوێستی بەهێزیان لەبەرانبەر بگیرێتەبەر. بەڵام ئەوە تەنیا ناکرێت، بەڵکو پێویستی بە ڕێکخستن هەیە، گەنجانمان لەسەر ئەو بنەمایە پێویستە تێکۆشان بکەن.

بۆ هەموو گەنجانی ڕۆژهەڵاتی کوردستان، ئیلام، کرماشان، مەریوان، سینە، پاوە، هەورامان، جوانرۆ و شارەکانی تر، خۆیان ڕێکبخەن و بەشداری ژیانی ئازاد ، بەشداری ڕیزەکانی گەریلا و بەشداری ژیانێکی شکۆمەندانە بکەن. دوژمن ڕێگەمان پێنادات بژین، ڕێگەی نەداوە ، وەک پەیکەرێک ناخمان بەتاڵ دەکاتەوە و لە کەلتوور و مێژوومان دوورمان دەکاتەوە. گەریلای کوردستان بە پێشەنگایەتیی پژاک تێکۆشانێکی مێژوویی لە دژی ئەمە بەڕێوەدەبات، بۆیە پێویستە هەموو گەنجێکی ئێمە ڕوو لە تەڤگەری ئازادی و ڕیزەکانی گەریلا بکات و بەم شێوەیە پێکەوە لە دژی داگیرکاریی بەرخۆدان بکەین و کۆمەڵگایەکی ئازاد دروست بکەین.

لە لایەکی دیکەوە بۆ ئازادیی ڕێبەر ئاپۆ پێویستە هەموو کەس تێکۆشانی خۆی زیاتر بکات، دایکانمان نموونەی ڕوون و ئاشکران، لەم رووەوە ڕۆڵێکی گەورە دەگێڕن. زۆر گەورەیە، گەورەترین ئازار لە کوردستان، دایکانمان بینیویانە، بۆیە پێویستە لە یەکڕیزی ڕۆژهەڵات و ئێراندا، دایکانمان ڕۆڵێکی گەورە بگێڕن.

لە کۆتاییدا ئێمە دەڵێین، کاتی ئازادی ڕێبەر ئاپۆ و ئازادی ژوردستان و کۆمەڵگەی ئازادە."

ف.ق / ژ.ت