دەوڵەتی تورک ئۆتۆمبێلی خێزانێکی مەخمووری بۆردومان کرد: شەهیدێک هەیە
دەرکەوت ئەو ئۆتۆمبێلەی کە لەلایەن دەوڵەتی داگیرکەری تورکەوە بۆردومان کراوە، هی خێزانێکە لە کەمپی پەنابەرانی مەخمورە. لەو هێرشەدا کەسێک قەتل کراوە.
دەرکەوت ئەو ئۆتۆمبێلەی کە لەلایەن دەوڵەتی داگیرکەری تورکەوە بۆردومان کراوە، هی خێزانێکە لە کەمپی پەنابەرانی مەخمورە. لەو هێرشەدا کەسێک قەتل کراوە.
لە قەزای کۆیەی سەر بە شاری هەولێر ئۆتۆمبێلێک لەلایەن فڕۆکەیەکی بێفرۆکەوانی بۆمب هەلگری دەوڵەتی تورکی داگیرکەر بۆردومان کرا.
زانرا کە ئۆتۆمبێلەکە هی خێزانێکی کەمپی پەنابەرانی شەهید ڕوستەم جودی (مەخمور)ە. ئەنجۆمەنی گەلی مەخموور ڕایگەیاند، ئەو کەسەی لە هێرشی دەوڵەتی تورکدا شەهید بووە، شوفێرێکە بە ناوی دیلۆڤان ئیشلەک. لە هەمان هێرشدا ٣ ژن بریندار بوون.
بەپێی زانیارییەکان، مالی خەزوری خوشکی دلۆڤان ئیشلەک لە شاری ڕانیە کاری معامەلەی مەرۆمالات دەکەن، بەو هۆیەشەوە سەردانی ڕانیەیان کردبوو و لەکاتی گەڕانەوەیان بۆ کەمپەکە لەلایەن فڕۆکەیەکی بێفرۆکەوانی بۆمب هەلگری دەوڵەتی تورکی داگیرکەرەوە کرانە ئامانج. بنەماڵە و خەڵکی مەخموور بۆ وەرگرتنی جەنازەکە چوونە کۆیە.