دوو زیندانی بادینان دەستیان بە چالاکی مانگرتن لە خواردن کرد

لەسەر بەکارھێنانی چارەسەری پزیشکی ھاریوان عیسا خرایە زیندانی تاکە کەسی، ئەیاز کەرەمیش دەستی بە مانگرتن کردوە.

ئەیهان سەعید، نوینەری یندانیانی بادینان، لە ڕاگەیەندراوێکدا بڵاویکردەوە: لەسەر بەکارھێنانی چارەسەری پزیشکی ھاریوان عیسا خرایە زیندانی تاکە کەسی، پێیان وتوە؛ ئەم حەب و دەرمانە چین ؟! لە کاتێکدا ئەو دەرمانە پزیشکیە لە لایەن ئیدارەی زیندانەکەوە ڕێی پێدراوە ببرێتە زیندانەکەوە.

 ئەیهان سەعید ڕاشیگەیاندووە: لەبەرامبەر ئەم سزا و ناحەقییە (ئەیاز کەرەم و ھاریوان عیسا) دەستیان بە مانگرتن لە خواردن و خواردنەوە کردووە و تا ئەو سزایە لەسەریان ھەڵبگرن.

لە بەشێکی دیکەی ڕاگەیەندراوەکەدا هاتووە: ئەم سزا و شەڕە دەرونییەی بەرامبەر زیندانیانی بادینان دەکرێت نیەتی زۆر مەترسیداری لە پشتە، دوورە لە ھەموو پرەنسیپێکی مافی مرۆڤ و یاسا، تا ڕاددەی گومانی (پیلانی ڕەش و تیرۆری بایلۆجی) ھەیە.

ئەیهان سەعد بە پێویستیشی زانیوە وەزیری کار و کاروباری کۆمەڵایەتی لە پشکی گۆڕان و بەرێوەبەری گشتی چاکسازییەکانی ھەرێم لە پشکی یەنەکە بەرامبەر ئەو “زۆڵمە ھەلوێستیان ھەبێت و بۆ یەکجاریش بێت سەردانی سزادراوانی بادینان بکەن”.

ف.ق