'دوژمن چی دەکات با بیکات، ناتوانێت رێگە لە گەریلا بگرێت'

لە دژی هێرشەکانی دەوڵەتی تورک چالاکییە سەرکەوتوانەکانی گەریلا بەردەوامن. جوانا جودی گەریلای یەژاستار و رۆنی ئاربەبا گەریلای هەپەگە رایانگەیاند، " دوژمن چی دەکات با بیکات، ناتوانێت رێگە لە گەریلا بگرێت".

 

گەریلاکانی هەپەگە و یەژاستار کە لە دژی دەوڵەتی تورکی داگیرکەر دەستیان بە بەرخۆدانی جەنگی هەفتانین کرد، بە هەڵمەتی جەنگی خابور ئەو بەرخۆدانەیان گەورەتر کرد.

دەولەتی تورکی داگیرکەر لە ساڵی ٢٠١٩ بە دواوە ئۆپراسیۆنێکی چڕ لەسەر هەرێمی هەفتانین بەڕێوەدەبات. گەریلاکانی هەپەگە و یەژاستاریش بە شارەزاییەوە چالاکی دەکەن و بێ پسانەوە گورزی قورس لە سوپای تورکی داگیرکەر دەوەشێنن.

 

'گەلی کورد خاوەنی ئەم خاکەیە'

جوانا جودی گەریلای یەژاستار لە سەرەتای ئۆپراسیۆنی داگیرکارییەوە تائێستا لە هەرێمەکە لە دژی داگیرکاری دەجەنگێت. جوانا جودی وتی، "دوژمن پەلاماری هەموو هەریمەکانی پاراستنی مەدیایدا. لەبەر ئەوەی بە گشتی ئامانجی ئەوان لەناوبردنی گەریلا بوو. هەر لەبەر ئەوەش هێرشی زۆر قورسیان ئەنجامدا، بەڵام هەر لەسەرەتاوە هەتا ئێستا گەریلا بە قارەمانێتیەکی گەورەوە لە دژی داگیرکەران دەجەنگێت. رەنگە هەندێک شاخ گیرابن، بەڵام چالاکیەکانمان تائێستا بە بێ پسانەوە لەسەریان بەردەوامە. بەتایبەتی لە هەفتانین ویستیان گەریلاکانی ئازادی بە هەموو شێوەیەک لەناوببەن، بەڵام هەرگیز ناتوانن بەو ئامانجەیان بگەن. دەڵێن 'ئێمە هەموو شوێنێکمان گرتووە و ناهێڵین چۆلەکەش بفڕێت' بەڵام ئەو چالاکیانەی کە لەمساڵەدا ئەنجامدران دەریدەخەن کە گەریلا بێ ئەوەی دوژمن هەستی پێبکات دەتوانن بچنە ناویانەوە لێیان بدەن. بەو شێوەیەک گورزی گەورەیان لێدان. دوژمن هەموو هێزی خۆی بەکاربهێنێت و بچێتە هەر شوێنێکیش گەریلا هەر بەدوایانەوە دەبێت و هەرگیز ناهێڵێت بە ئاسودەیی لە چیاکانی ئێمەدا بمێننەوە. خاوەنی ئەو شوێنانە ئەوان نین، خاوەنی ئەو شوێنانە گەلی کوردە. لەبەر ئەوە هەرگیز هێزی گەریلا لەناوناچێت.

گەریلا لە شێواز و رێبازی چالاکییەکانیدا نەرم و کراوەیە. هەر جۆرە و بە شێوازێکی جیا هێرش دەکاتە سەر داگیرکەران. دوژمن تووشی پەشۆکان و سەرسوڕمان دەبێت لەبەر ئەوەی ئەو شوێنانەی دوژمن هەرگیز بە خەیاڵیشیدا نایات هەڤاڵان بە باوەڕێکی بەرزەوە پلانی چالاکی بۆ دادەنێن و هێرشدەکەنە سەری. ئێمە بەردەوام دوژمن لە شۆک و تاساندا دەهێڵینەوە. دەبا باش بزانن هەرچیش بکەن ناتوانن گەریلا ببڕێننەوە. ئەو شوێنانەی هەرگیز بە خەیاڵیاندا نایات و بیری لێناکەنەوە گەریلا لەوێوە دەردەکوێت و گورزیان لێدەوەشێنێت".

 

'گەریلا دەتوانێت بچێتە هەموو شوێنێک و چالاکی لە دژی داگیرکەران بکات'

رۆنی ئاربەبا گەریلای هەپەگە باسی لەوەکرد، کە دەوڵەتی تورک بە هەموو تەکنیک و سوپاکەیەوە دەیەوێت هەبوونی خۆی لە هەفتانین بپارێزێت، بەڵام گەریلا خاوەنی رۆحی هێرشکردنە و هەڵمەت دەباتە سەر داگیرکەران و وتی "ماوەیەکی زۆرە ئۆپراسیۆنێکی دژوار لەلایەن دەوڵەتی تورکی داگیرکەرەوە لە سەر هەفتانین بەڕێوەدەچێت. هەرێمی ستراتیژیکە، لەبەر ئەوەش دوژمن پلانی درێژخایەتی لەبارەیەوە داڕشتووە. سەرباری ئەوەی دوژمن لە سەر شاخێک بنکەیەکی دروست کردووە، هەموو کەرەستەیەکی تەکنیکیش بەکاردەهێنێت، وەک گەریلاکانی ئازادی هەبوونی گەریلا لە هەفتانین لە سایەی رۆحی بەرخۆدانی پەکەکەوەیە. گەریلا لە هەرێمەکەیە و هەمیشە تیایدا دەمێنێتەوە. لە هەڵمەتی شۆڕشگێڕی جەنگی خابودا زۆر چالاکی سەرکەوتوومان لە دژی داگیرکەران ئەنجامدا. یەکێک لەو چالاکیە سابۆتاژانە لە نێوان شاخی قەرتەڵ و شاخی سیپاندا بوو. دوژمن هەرگیز پێشبینی نەدەکرد گەریلا بچێتە ئەو گۆڕەپانە و چالاکیەکی سەرکەوتووانەی لەو جۆرە ئەنجام بدات. دەڵێن 'ئێمە ئەوەندە شوێنەمان گرتووە، کامێرای چاودێری و کامێرای حەراریمان هەیە، بەڵام گەریلا چۆن دەتوانێت تائێرە بێت و چالاکی بکات'. بەڵام گەریلا دەتوانێت بچێتە هەموو شوێنێک و چالاکی بکات. لە کاتی خۆیدا لە دوژمنماندا و ئەو پەیامەمان بە دوژمن دا 'ئێوە هەرچییەکیش بکەن ناتوانن گەریلا لەناوببەن، ئێمە چیمان بوێت دەتوانین بیکەین، ئێوە ناتوانن بەر بە جموجۆڵی گەریلا بگرن'. گەریلا خاوەنی رۆحێکی سەرکەوتنە. بەردەوام خۆی نوێدەکاتەوە و گورزی قورس لە داگیرکەران دەدات".

 

هـ . ب