دیمەنی بەرەی شەڕ لە زاپ
رۆژنامەنووس کورتای سەرحەد دیمەنی گۆڕەپانی شەڕی تۆمار کردکە لەنێوان سوپای داگیرکەری تورک و گەریلاکانی ئازادی کوردستاندا شەڕێکی قورس روودەدات. سەرحەد باسی هەوڵی داگیرکاری سەربازانی تورک دەکات.
رۆژنامەنووس کورتای سەرحەد دیمەنی گۆڕەپانی شەڕی تۆمار کردکە لەنێوان سوپای داگیرکەری تورک و گەریلاکانی ئازادی کوردستاندا شەڕێکی قورس روودەدات. سەرحەد باسی هەوڵی داگیرکاری سەربازانی تورک دەکات.
سوپای داگیرکەری تورک لە ١٧ی نیسانەوە لە زاپ، مەتینا و ئاڤاشین دەستی بە هێرشی داگیرکەری کردووە. گەریلاکانی هەپەگە و یەژەئاستاریش بە شێوەیەکی مێژوویی وڵامی داگیرکەری دەدەنەوە. رۆژنامەنووس کورتای سەرحەد کە لە هەرێمەکانی پاراستنی میدیایە، لەنێو بارودۆخێکی سەختدا دیمەنی شەڕی تۆمار کرد.
کورتای سەرحەد دیمەنی گردی هەکاری، گردی شەهید ئاکیف، گردی ئێف ئێم تاوەکو ئاوی زێ، گۆڕەپانەکانی شەهید مەزلۆم، شەهید کەشکەر و گردی جوودی تۆمار کرد و وتی، " من ئێستا لەگەڵ گەریلاکاندام، بۆ ئەوەی جلی مەدەنیمان سەرنج رانەکێشێت، جلوبەرگی گەریلام لەبەرکردووە و چاودێری شەڕەکە دەکەین."
دیمەنی چادری سەربازانی تورکی تۆمار کرد
کورتای سەرحەد رایگەیاند کە لەسەر گردی هەکاری لە بەرانبەریان یەکینەیەکی سوپای داگیرکەری تورک هەیە و لەبارەی دۆخی شەڕ کە دیمەنەکانی تۆمار کردووە وتی:
" ئێوە گردی هەکاری دەبینن. لەوێش گردی ئێف ئێمە. لێرە زۆر تەقینەوە روویاندا، دەنگی شەڕ هەبوو. ئەم ریزە گردە بەردەوامە و دەبێتە گردی شەهید مەزلۆم. ئەولاش گردی شەهید نالینە. دەتوانین سەربازانی تورک لەوێ ببینین. ماوەیەک بەرلەئێستا هێزەکانی گەریلا هەڵیانکوتایە سەریان و گورزی گەورەیان لە سوپای داگیرکەری تورکدا. بە هەمان شێوە سەربازانی تورک لەسەر گردی ئێف ئێم جێگیر بوون، لەوێش دەبینرێن."
رۆژنامەنووس سەرحەد کورتای دیمەنی گردی لەشکەریشی تۆمار کرد کە لە رۆژی سەرەتای هێرشەکانەوە، سوپای تورک سەربازانی لەوێ دانا کە چادری سەربازەکان دەبینرێت. کورتای سەرحەد رایگەیاند کە سەربازانی تورک لە ریزەگردی کورەژارۆ گەمارۆدران و چەند رۆژ لەمەوبەر زۆریان سزادران و لە هەرێمی کورەژارۆ کە شوێنێکی ستراتیژیە، جموجووڵی سەربازی دەبینرێت.
سەربازانی تورک دەسترێژیان کرد
رۆژنامەنووس سەرحەد کورتای دیمەنی تەقینەوەی لەسەر گردی ئێف ئێم تۆمار کرد و وتی، " ئێستاش دەبیسترێت کە هێزەکانی گەریلا وڵامی سەربازانی تورک دەدەنەوە."
کورتای سەرحەد دیمەنی دەسترێژی هێزەکانی گەریلا بەرەو هەلیکۆپتەرەکانی سوپای داگیرکەریش تۆمار کرد و لەمبارەیەوە وتی، " گەریلا وڵامێکی توندی داگیرکەران دەداتەوە. بێگۆمان ناتوانرێت ببینرێت کە گەریلا لە کوێ جێگیر بوون و سوپای داگیرکەریش بە هەڕەمەکی تەقە دەکات. دۆخەکە دەتوانین بڵێین هەموو رۆژێک بەم شێوەیەیە. بێگۆمان ئێمە دەتوانین بڵیین؛ گەریلا گولەی وا بەکاردەهێنن کە هیچ ئاسەوارێک بەدوای خۆیاندا بەجێناهێڵن. ئەمەش زەحمەتیەکی زۆری بۆ داگیرکەران دروست کردووە."
ف.ق