دیمەنی ئەو چالاکیەی تیایدا ٣٦ داگیرکەر سزادران بڵاوکرایەوە

گەریلا تی ڤی دیمەنی ئۆپراسیۆنی شۆڕشگێڕی لە خواکورکی بڵاوکردەوە کە لە کۆتایی مانگی کانونی یەکەمدا ئەنجامدرا و لە ئاکامدا بە دەیان داگیرکەر بە سزاگەیەندران.

لە دیمەنەکاندا کە لەلایەن گەریلا تی ڤییەوە بڵاوکراونەتەوە دەبینرێت، کە سەرباری هەلومەرجی دژواری زستانیش، یەکینەکانی گەریلا دەچنە سەر سەنگەرەکانی سوپای تورکی داگیرکەر.

لە چالاکیەکەدا کە لە چەند قۆڵێکەوە ئەنجامدراوە، دیمەنی سەربازانی کوژراو، چەک و سەنگەرەکان تۆمار کراون.

ناوەندی راگەیاندن و چاپەمەنی هەپەگە پێشتر بە راگەیەندراوێک ئاماژەی بەوەکردبوو، ٢٢ی کانونی یەکەم کاتژمێر ١٥:٠٠ لەسەر ناوی یەک لە فەرماندە پێشەنگەکانی گەریلا شەهید ئەحمەد روبار لە خواکورک ئۆپراسیۆنی شۆڕشگێڕی ئەنجامدراوە.

راگەیەندرا، کە لەو ئۆپراسیۆنەدا ٢٧ داگیرکەر سزادراون، کە گەریلا چووەتە سەر تەرمی ١٧ داگیرکەر و دەستیان بە سەر بڕێکی زۆر چەک و تەقەمەنیدا گرتووە.

لە مەتیناش بە شێوەیەکی هەماهەنگ چالاکی گەریلایی ئەنجامدرابوو و ٩ داگیرکەر بە سزاگەیەندرابوون.

سوپای تورک، کە بە شێوەی سیستماتیک زیانە گیانیەکان لە رای گشتی دەشارێتەوە، دوای ئەو چالاکیە ناچارببوو کە دانبنێت بە کوژرانی لیوا رەمەزان گونای، چاوشی پسپۆر محەمەد سەرینکان، سەرباز ئیسماعیل یازجی، سەربازانی بەکرێگیراو ئەمرە تاشکین، یاسین کاراجا و چاغاتای ئەرەنئۆغڵو.

هـ . ب